دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام جێژنه‌پیرۆزه ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ به‌بۆنه‌ی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پڕبه‌دڵ جێژنه‌پیرۆزه ئاراسته‌ی مسوڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبه‌تی ده‌كه‌ین. له خوای گه‌وره ده‌خوازین تاعه‌ت و عیباده‌تی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی مانگی زیلحیججه‌ی لێوه‌رگرتبن و له گوناهی ته‌واوی حاجیانیش خۆش بووبێَت. هه‌روه‌ك داواكارین كە هاتنی جێژنی قوربان بكات به مایه‌ی گێڕانه‌وه‌ی عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیی مسوڵمانان و هاتنه‌وه‌ی بزه بۆ سه‌ر لێوه‌كان. ئاوا‌ته‌خوازین كه ئه‌م جەژنه بگێڕێت به مایه‌ی ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی و نوێبوونه‌وه‌ی هه‌ستی برایه‌تی و ته‌باییی نێو موسڵمانان به‌یه‌كجاری. ده‌نگی ئیسلام ١٠ی زیلحیججه‌ی ١٤٣٢ی كۆچی