دانراوه له‌لایه‌ن: یوسف كوردی خوای گه‌وره حه‌قه‌و كردگاری زه‌وى و ئاسمانه‌كانه، په‌روه‌ردگاری بوونه‌وه‌ره، هه‌مووی به ئیراده‌ی خوای گه‌وره ده‌چن به‌ڕێوه‌و له عیلمی خوای گه‌وره ده‌رناچن، خوای گه‌وره به‌حه‌ق ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه‌و یاسا‌و سوننه‌تی بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر به‌گشتی و ژیانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی داناوه. یه‌كێك له سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره فه‌زڵكردنی بوونه‌وه‌ره‌كانیه‌تی له ناو خۆیاندا یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وى تردا. په‌روه‌ردگارمان له‌ناو مانگه‌كانی ساڵدا چوار مانگی هه‌ڵبژاردووه كه بریتین له ( ذى القعده، ذى الحجة، محرم) ئه‌م سیانه به‌دوای یه‌كدا دێن له‌گه‌ڵ مانگی(ره‌جه‌ب)، ئه‌م چوار مانگه‌ی فه‌زڵ داوه به‌سه‌ر باقی مانگه‌كانی ساڵدا. هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده رۆژى یه‌كه‌می مانگی (ذي الحجة)ی فه‌زڵ داوه به‌سه‌ر رۆژه‌كانی تری ساڵدا، به‌جۆرێك عیباده‌ت له رۆژه‌كانی تردا هه‌رچه‌ند گه‌وره‌ش بێت فه‌زڵی ئه‌و خواپه‌رستی و رۆژوگرتن و ئیشه‌چاكانه‌ی نییه كه له‌و ده‌رۆژه‌ی یه‌كه‌می مانگی (ذي الحجة)دا ده‌كرێ مه‌گه‌ر یه‌كێ به‌سه‌رو ماڵیه‌وه بۆ جیهاد بچێ و نه‌خۆى و نه ماڵی نه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه‌ك خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ:(ما من ایام العمل الصالح فیها احب الی الله من هذه الا‌یام) یعنی ایام العشر، قالوا: یا رسول الله ولا الجهاد فی سبیل الله؟ قال: ( ولا الجهاد فی سبیل الله، الا رجل خرج بنفسه، وماله، فلم یرجع من ذلك بشئ) رواه البخاري. خوای گه‌وره رۆژی عه‌ره‌فه‌شى كردووه به سومبولی ئه‌م ده‌ڕۆژه خواپه‌رستی تێیدا فه‌زڵی گه‌وره‌ی هه‌یه. رۆژى عه‌ره‌فه نۆیه‌مین رۆژى مانگی (ذي الحجة)یه‌و له عه‌ره‌فه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم) له حه‌جی ماڵئاوایدا بۆ زیاتر له ١٥٠ هه‌زار مسوڵمان وتاری ماڵئاواییداو هه‌موو بیروباوه‌ڕو بنووده‌كانی ئیسلامی تێدا رۆشن كرده‌وه، هه‌ر له رۆژى عه‌ره‌فه‌شدا خوای گه‌وره ئایه‌تی: الیوم اكملت لكم دینكم واتممت علیكم نعمتی ورضیت لكم الاسلام دینا ى بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم) نارد كه ئاماژه‌ی بۆ كامڵبوون و ته‌واوكاری ئایینی ئیسلام تێدایه، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر له فه‌زڵی عه‌ره‌فه‌دا ئه‌فه‌رموێ: عن ابی قتاده، رضی الله عنه قال: سئل رسول الله، صلی الله علیه‌و سلم: عن صوم یوم عرفه؟ قال:( يكفر السنة الماضية و الباقية) رواه مسلم. به‌م شێوه‌یه رۆژه‌كانی خوای گه‌وره پڕن له بوار‌و نه‌فه‌حات بۆ ئیمانداران، مایه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندیشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و هه‌موو هه‌ل و بوارانه به فیڕۆبدات و قوربانییان بۆ نه‌دات! جائایا ئاماده‌ین بۆ قوربانیدان؟ مه‌گه‌ر وشه‌ی جه‌ژنی قوربان( العید الاضحی) له ( التضحیة) وه نه‌هاتووه واته قوربانی دان. ئایا ئاماده‌ین له‌م مانگه ڕێزلێگیراوه‌دا قوربانی به‌كات و دنیامان بده‌ین و خواپه‌رستی زیاتری تێدا بكه‌ین؟ ئایا ئاماده‌ین له ده رۆژی یه‌كه‌می مانگی ذی الحجه‌دا وه‌ك سه‌له‌فی صالح ماڵه‌كانمان به ته‌كبیركردن واته به گه‌وره گرتنی خوای گه‌وره ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه؟ ئایا ئاماده‌ین له‌م ده رۆژه‌دا بیرێك له یه‌كتر بكه‌ینه‌وه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ یه‌كتر و بۆ مسوڵمانان بكه‌ین؟ ئایا ئه‌توانین رۆژی عه‌ره‌فه به‌ڕۆژوو ببین و ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره قبووڵی بكات ئه‌بێته كه‌فاره‌تی گوناهه بچوكه‌كانى ساڵی پارو ساڵی داهاتووشمان؟ ئایا ئاماده‌ین قوربانی به پاره‌مان بده‌ین و له‌جه‌ژنی قورباندا قوربانی بكه‌ین و ئه‌و سوننه‌ته به‌رده‌وام پێ بده‌ین كه سه‌دان ساڵه مسوڵمانان ده‌ستیان پێوه‌گرتووه به‌تایبه‌تی كاتێك رێژه‌یه‌كی زۆر له موسوڵمانانی ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێی گۆشتی قوربانن و چاوه‌ڕێی پاروویه‌كی گه‌رمن ناو سكیان گه‌رم بكاته‌وه؟ ئایا ئاماده‌ین رۆژی جه‌ژن بچینه مزگه‌وت و نۆێژی جه‌ژن له‌گه‌ڵ مسوڵماناندا بكه‌ین؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه قوربانی بۆ خوای گه‌وره بده‌ین و هاوبه‌شی و هاوه‌ڵی بۆ په‌یدا نه‌كه‌ین و رازی نه‌بین كه‌سێك خۆی له خه‌ڵكی بكاته كۆلكه خوا‌و به‌رنامه‌و ده‌ستووریان بۆ دابنێ؟ ئایا ئاماده‌ین مناڵه‌كانمان بكه‌ینه قوربانی له پێناو سه‌رخستنی یه‌كتاپه‌رستیدا؟ ئایا ئه‌توانین وه‌ك ئیبراهیم بكه‌ین كاتێك ئاماده‌بوو قوربانی به كوڕی خۆی بدا‌و چه‌قۆی نایه سه‌ر ملی ئیسماعیل تا خوای گه‌وره لێیان رازیبێ؟ ئایا ئاماده‌ین قوربانی به باوك و براو خێزان بده‌ین و خاك و گه‌ل و خێزان جێ هێڵین له پێناو سه‌رخستنی ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا، وه‌ك ئیبراهیم بڵێین: انی ذاهب الی رب سیهدین یان وه‌ك خۆشه‌ویست (صلی الله علیه‌و سلم) له ته‌مه‌نی ٥٣ ساڵیدا هیجره‌تی كرد‌و باقی ته‌مه‌نی دوور له خاك و كه‌سی خۆی به‌سه‌ر برد؟ ئایا ئاماده‌ین وه‌ك هاوه‌ڵانی خۆشه‌ویست (صلی الله علیه‌وسلم) قوربانی بۆ دین بده‌ین؟ ئه‌بو به‌كری صدیق له رۆژى ته‌بوكدا هه‌رچی سامانی هه‌بوو كه ٤٠٠٠٠ هه‌زار درهه‌م بوو هه‌مووى به‌خشی، عوسمانی كوڕی عه‌ففان ١٠٠٠٠ دینار‌و ٣٠٠ وشتری به هه‌موو كه‌لوپه‌له‌وه به‌خشى، عومه‌ر نیوه‌ی سامانه‌كه‌ی به‌خشى هه‌روه‌ها باقی هاوه‌ڵان هه‌ر كه‌س به‌تواناى خۆی ماڵى به‌خشی.