گەشتم بەناو نورەکانی قورئاند اکردو بینیم.! فه‌رمان مه‌حموود پێشه‌کی: بێ گوما‌ن ئامۆژگاری قورئان وئامۆژگاریه‌کانی تر هه‌میشه سود به‌باوه‌ڕداران ده‌گه‌یه نێت، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می بەنامۆسەیرکردنی تاکی مسوڵمانە ،وه‌خۆش به‌ختی و مژده هه‌ر بۆ تاکەنامۆ کانە، ئه‌مڕۆ هه‌لێکه بۆشوێن که‌وتوی شوێنکه‌وتوان که‌ئێمه‌ین خزمه‌ت که‌ین به‌م ئیسلامه‌له‌م ته‌مه‌نه‌کورته ی دونیا‌ونزیک هاتنەی رۆژی دوایدا، تاوه‌کو سه‌رکه‌وتنی دوارۆژمان مسۆگه‌ر بکه‌ین،خۆش به‌ختی بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که شه‌ره‌فی خزمه‌ت و هه‌وڵدان بۆسه‌رکه‌وتنی به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری پێ ده‌به‌خشرێت له م سه‌رده‌مەدا، ئێستارەنگەئەوسه‌رده‌مه بێت کە کۆمەلگای ئیسلامی بەشێوەیەکی گشتی قورئانیان فه‌رامۆش مهجور کردبێت، بۆیه ئومەت ئاوالاوازو په‌رت وپوچن، بێ گوما‌ن پاش خۆگۆڕینی گه‌له‌کان پەروەردگاریش بڕیاری گۆڕینیان دەدات، ئەوکات عیزه‌ت و غیره‌ت دەگەڕێته‌وه بۆ ئه‌م ئیسلامه. ئه‌م نورەی کە باسی دەکەین قورئانی پیرۆزه، کە‌شیفا‌یه بو دڵی نه خۆشه‌کان ڕێنمویی به‌رده‌وام ده‌دات به‌پارێزکاران،واته ئه‌گه‌رئه‌وکه‌سه پارێزکار بیت ،ئه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگاری له سه‌ر بێت ڕێنمویی ده‌کات وبه‌رده‌وامی وئارامیت پێده‌به‌خشێت و شیفای ده‌دات وڕێنموی‌ده‌چێته‌نێو دڵه‌کانیان، هه‌رئه‌وه ده‌بێته شه‌فیع وتکاکار بۆخوێنه‌ری له ڕۆژی دوایدا، به‌ڕێزان تاته‌مه‌ن ده‌رفه‌تی پێداوین با به‌ڕاڤه‌وه گه‌شتێکی قورئان بکه ین ئه‌گه‌ر یه‌ک جاریش بووه ،چو نکه‌په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێت: بێ گوما‌ن ئێمه قورئانمان ئاسان کردوه‌بۆ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایه که‌سێک هه‌یه(هل من مدکر) په‌ند وه‌رگرێک هه‌یه داچڵه‌کێ و ئامۆژگاری وه‌رگرێت ، د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات) له‌پاشداوه‌ک مسوڵمانێک هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆتی بۆبکه‌وتێڕوانین و سه‌رنجه‌کانت بۆ مسوڵمانان بخه‌ره‌ڕوو، تائه‌وانیش بیێبه‌ش نه‌بن له‌به‌خشینی ئەم نوره بزانه تۆی خوێنه‌ر چی لێوه‌فێربویت وچیت له‌م گوڵستان و گه‌نجینه به نرخه هه‌ڵگرتوه ،که بێ گوما‌ن به ده‌ستی به‌تاڵ هی‌چ که‌سی لێوه‌ناچیێته‌ده‌ر، دڵنیابن خوێندنه‌وه‌یه‌کی زاره‌کی بێ تێگه‌یشتن پاداشت و کاریگه‌ری وه‌ک خوێندنه‌وه‌و به تێگه شتن نی یه، هه‌ر بۆیه زۆبه‌ی تاکه‌کانمان کاریان تێ نا‌کات چونکه به‌قه‌د گه‌وره‌ی و پیرۆزی خۆی گرنگی پێ نه‌درا‌وه،باسی نوری قورئان ده‌که ین که که‌لامی (خودا) یه؟ (خودا) کام خودا؟ ئه‌و خودایه‌ی که خاوه‌نی هه موو بونه‌وه‌رەوئه‌و دروستی کردون ،ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه، له گه‌ردوندائه‌وه‌ی که ده‌ی بینین و نا‌ی بینین وه هه‌موی ملکه‌چن و یادی ده‌که‌ن،وە بێگومان په‌روه‌ردگارمان بێ هوده سوێندی به پێنوس وبه‌نوسین نه خواردوه،یه‌که‌م شتیش بێ هوده ئەوی دروست نه‌کردوه،قورئانی پیرۆز زۆر واتاده‌گه‌یه‌نێت وبه‌شێوه‌یه‌کی گشتی باس له جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و به‌تاڵ ناڕاست ،حه‌ڵاڵ وحه‌رام و پاداشت و سزا،چاکه و خراپه، په‌ندو ئامۆژگاریده‌کات وه‌ڕون و ئاشکرایه، خوا ده‌فه‌رموێت : له کتێبێکی شاراوه‌دا لای په‌روه‌ر دگار پا‌رێزراوه ،ته‌نها پاکه‌کان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێنادات،ا ده‌رده‌که‌وێت که په‌روه‌ردگارچه‌ندێک خه‌م خۆر‌و دڵسۆزی مرۆڤه‌کانه تاوه‌ک به‌خۆدا بچنه‌وه‌ولەدونیادا پەندوەرگرن و هاوه‌ڵی بۆ بنیات نه‌نێن تاوه‌ک سزایان نه‌دات، هانمان ده‌دات بگه‌رێینه‌وه و داوای لێخۆشبون بکه‌ین و سه‌رنج بده‌ین،وه له‌هه‌وڵ و ڕێنمای زیندووه‌کاندابین و چونکه مردوه‌کان له‌ده‌ست ده‌رچون، به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانیک ئه‌م قورئانه پۆلێن بکه‌ین به چه‌ند به‌شێکه‌وه(باسی یه‌کته‌په‌رستی که په‌روه‌ردگار له زۆرجێگه‌دا جه ختی له ته‌نهایی په‌رستن وهاوڵ بۆدا‌نه‌نان کردۆته‌وه، باس له یا‌ساو‌سنوره‌کانی خۆی ده‌کات بۆمرۆڤ کە لە دونیادا لەسەری بڕوات، ، باسی هه‌ندێک له روداوه‌کا‌نی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رمان درودی خودا‌ی له‌سه‌ربێت بۆده‌کات. لەگەل باسی رۆژی دوای و بەهەشت ودۆزەخ و دیمەنەکانی، باسی چیرۆکی په‌یامنێران و پیاوچا‌کان وچاره‌نوسی سته‌مکاران ده‌کات تا وانه‌و په‌ندیان لێوه فێرببین . باسی بنچینه‌کانی باوه‌ڕ بون وباسی فه‌رزه‌کان ده‌کات،باسی بونه‌وه‌رو چۆنێتی ده‌کات به‌دیارو نادیاره‌وه له‌گه‌ل نازو نیعمەتەکانی بۆ مرۆڤ وە ویست و ده‌سته‌ڵات و گه‌وره‌ی و زانست و ڕۆزی وبه‌ئاگای و پشت بەستن وخۆپەنادان پێی و زۆریتر . نیشاندان وخستنەڕووی چەند نورێکی ناوازه لەم گەشتەم دا: بێ گوما‌ن هی‌چ ئایه‌تێک بێ مه به‌ست و هۆکار له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه نه‌هاتووه، هه‌ر ئایه‌تێک له ئایه‌ته‌که‌نی ئه‌م قورئانه حیکمه‌ت و سودێکی تایبه‌تی تێدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و برینێک و گرفتێکی ده‌رونی مرۆڤه‌کان که ده‌بیێته فریاد ڕه‌س و شیفا به‌خش بۆی ،له‌م گه‌شته‌دا نزیکه‌ی(105) ئایه‌ت و که‌لامی په‌روه‌ردگارم خستووته‌ڕوو،خوای گه وره پاداشتی گه‌وره‌ی هه‌وڵ و ماندوبونی بێ وچانی راڤه‌که‌ران و زانایانیش بداته‌وه که سودمان لێ وه‌رگرتوون،وه لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسکردنی له چۆنێتی پاراستن وقۆناغی کۆکردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌و پاکراگرتن و ده‌ستاو ده‌ست کردنی ئه‌م قورئانه‌مان نیه له‌لایه‌ن هاوه‌ڵانه‌وه ،وه بێگومان په‌روه‌ردگارخۆیشی به‌ڵێنی پاراستنی داوه. په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێت: خوا(جل جلاله ) جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانایه،هه‌ندێک بابه‌ته‌کانی له‌یه‌ک ده‌چن ،هه‌ندێک باسیشی به شێوازی جیاواز تیایدادووبا‌ره‌بۆته‌وه،جاکاریگه‌ری ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه، ته‌زوده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌و که‌سانه‌داکه‌ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌دڵ و ده‌رونداهه‌یه،پاشان گیان و پێست و دڵیان ئاماده‌ده‌کات بۆیادی خوا‌و خواپه‌رستی ئائه‌وه هیدایه‌ت و رێنموی خودایه هه‌ر که‌س شایسته بێت ڕێنموی ده‌کات بۆ ئه‌و پله‌و پا‌یه به‌رزانه،ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنمویی بکات(23) فصلت.. وه‌ده‌فه‌رموێت: بێ گوما‌ن ئێمه قورئانمان ئاسان کردوه‌بۆ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایه که‌سێک هه‌یه(هل من مدکر) په‌ند وه‌رگرێک هه‌یه داچڵه‌کێ و ئامۆژگاری وه‌ر گرێت ، د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات .چوارباره‌ی کردۆته‌وه ته تێ بگه‌ین.(17)،(22)(32)(40) القمر نووره‌کان : ئینجا ک ه‌موسا هات بۆشوێن و کاتی دیاری کراو له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری که‌وته قسه‌و گفت‌و گۆ (گوێی له‌ده‌نگی بوو)،مو‌سا بۆ پتر خۆشه‌ویستی و دڵنیای به په‌رۆشه‌وه وتی،په‌روه‌ردگه‌رم خۆتم نیشان بده (باتێر ته‌ماشات بکه‌م زۆر ئاره‌زومه بت بینم)په‌روه‌ردگارفه‌رمووی مو‌سا( تۆهه‌رگیز (له‌م دنیایه‌دا) نا‌توانیت بمبینی،(چونکه بونیه‌ی ئاده‌میزاد له‌م دونییایه‌دا توانای بینینی خوای نیه)به‌ڵام له‌م کێوه بڕوانه من خۆمی نیشان ئه‌ده‌م،جا که‌په‌روه‌رگار بۆ کێوه‌که خۆی ده‌رخست به‌جارێ کێوه‌که‌ی ڕوناککرده‌وه‌و هه‌پرون هه‌پرونی کرد،م‌و،ساش بێ هۆش که‌وت و بورایه‌وه،ئینجا که به هۆش هاته‌وه وتی خودایه پاک‌و خاوێنی و بێ خه‌وشی هه‌ر بۆتۆیه،په‌شیمانم من یه‌که‌م که‌سم له‌بڕواداره‌کانداباوه‌ڕم به گه‌وره‌ی و ده‌سته‌ڵاتی تۆیه(143)الاعراف. بۆپه‌روه‌ردگاری خۆیان ده ڕوانن(23). القیامه ئیبن که‌سیرده‌فه‌رموێت: بێژه‌ی (لن) لای زۆربه‌ی زانایان بۆته کێشه چونکه وشه‌ی (لن) به‌ربه‌ست کردنه له ڕوداوی هه‌ر کارێک به هه‌تا هه‌تای وه م‌و عته‌زیله ئه‌مه‌یان کردۆته به‌ڵگه ده‌ڵێن:( که خودانه‌له دنیا‌و و نه له‌دوارۆژ مرۆڤا نایبینێت)جه‌ماوه‌ری زانایان ده‌ڵێن مه‌به‌ست له ئایه‌ته که‌ی سوره‌تی قیامه‌ت، ئه‌وه‌یه که‌له ڕۆ ژی قیامه‌ت دا به‌نده ساڵحه‌کان ته‌ماشای خوای خۆیان ده‌که‌ن،وه‌ک چۆن به ئاره‌زووی خۆیان ته‌ماشای مانگی چوارده ده‌که‌ن و ده‌بینن،پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گه‌لێک فه‌رموده‌ی هه‌یه ده‌گاته ئاستی مته‌واتر که‌ده‌فه‌رموێت مسوڵمانان له قیامه‌تدا خوا ده‌بینن ، ، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت( انکم ترون ربکم کما ترون هذا القمر)فتح الباری 130_429_ومسلم1_439. یان ده فه‌رموێت(إن الله يتجلى للمؤمنين يضحك) مسلم (1_178).کاتێک خوای گه‌وره خۆی نیشان دا بۆ بڕواداران پێ ده‌که‌نێت. خودازاتێکه‌جگه له‌و هی‌چ خوایه‌کی تر نیه‌که شایه‌نی په‌رستن بێت هه‌میشه ئه‌و زیندوه‌و ڕاگره نه‌وه‌نه‌وزده‌یباته‌وه‌و نه‌خه‌ودایده‌گرێت،(چونکه راگر‌و سه‌رپه‌رشتیاری بونه‌وه‌ره) هه‌رچی له ئاسمانه‌کانو هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌رئه و زاته خاوه‌نیانه ،کێیه تکابکات له‌لای ئه‌وبه‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستاوداهاتوو رویداوه‌و دواتر روده‌دات، هیچکام له‌دروستکراوه‌کا‌نی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێت فێریان بکات،کورسی یان ده‌سته‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایی و زانیاری ئه‌وزاته هه‌مووئاسمانه‌کان و زه‌ویشی گرتۆته‌وه، پارێزگاری کردنیان به‌لای خواوه هی‌چ گران نیه‌و ماندوی نا‌کات هه‌ر ئه‌و به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه(255) البقره_ناسره‌وه (به ئایه‌ت و لکورسی). زانایان بۆچونیان جیاوازه له‌سه‌ر وشه‌ی (کورسی) هه‌ندێک ده‌ڵێن به‌واتای ته‌ختی پادشایه‌تی هاتوه ،هه‌ندێک ده‌ڵێن مه‌به‌ست جێگه‌و شوێن پێی خۆیه‌تی. (ئه‌بو زه‌ڕ) ڕه‌زای خودا‌ی له‌سه‌ربێت له پێغه‌مبه‌ره‌وه(درودی خوداه له‌سه‌ربێت ) ده‌فه‌رموێت: هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان وهه‌رحه‌وت زه‌ویه‌که له‌چاو کورسیداده‌ڵێی ئه‌ڵقه‌یه‌که‌وخراوه‌ته زه‌ویه‌کی چۆڵ وکاکی به کاکی یه‌وه،ئه‌وساعه‌رشیش له‌چاو کورسیداده‌ڵێی ئه‌وزه‌ویه‌یه وئه‌و کورسیه‌ی تێدابێت. کلیلی هه‌موو شاراوه‌کان و گه‌نجینه‌کانی غه‌یب وزانینی هه‌مو نهینیه‌کان لای خودایه ته‌نها ئه‌ویش پێیان ده‌زانێت وه ته‌واوی کاره نادیاره‌کان لای ئه‌و ئاشکراو دیارن جگه له‌و زاته‌که‌س نایزانێت،وه‌هه‌رچی له سه‌ر وشکا‌نیدا هه یه‌وهه‌رچی له ده‌ریاکانیشداهه‌یه ئاگای لێه‌تی،وه هی‌چ گه‌ڵایه‌ک ناکه‌وێته خواره‌وه خواپێ ی نه‌زانێت بێ ئاگا‌داری ئه‌و، وه هه‌روه‌ها ده‌نکێک یان تۆوێک له تاریکای زه‌ویدا نیه ئه‌و ده‌نکه‌چ شێ‌دار بێت یان وشک بێت هی‌چ شتێک نیه له خوداپه‌نهان بێت و له‌کتێبی ئاشکراداتۆمار نه‌کرابێت(59) الا‌نعام. به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له‌جوانترین ڕێک و پێک ترین شێوه‌دا بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه نه‌خشه‌یه‌کیان بوبێت،چۆن ئه‌وزاته ڕۆڵه‌ی ده‌بێت خۆهاوسه‌ری نه‌گرتوه‌به‌ڵکو هه‌مو شتێکی دروست کردوه‌و به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌مو شتێک زانا‌یه(101) الا‌نعام. به‌ڕاستی بێگومان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه چه‌نده‌هابه‌ڵگه‌ی ڕوناکبیری و چاوی حه‌ق بین ودڵی وشیارو هۆی تێگه‌یاندن و ڕونتان بۆ هات، جائه‌وه‌ی خۆی روناک بیر بکات و له ڕاستیه‌که تێ‌بگات و گۆڕانکاری له بیر‌و هۆشیدا بکات هه‌ر خۆی قازانج ده‌کات،وه‌ئه‌و که‌سه‌ی چاو ده‌نوقێنێت و له‌ڕونا‌کبیری خودا‌ی و له ڕاستی لا‌ده‌دات ،ئه‌ویش خۆی زه‌ره‌ر ئه‌کات،خۆمنیش پارێزه‌ری تاوانی ئێوه ناکه‌م. واته خۆتان موخه‌یه‌رن(104) الا‌نعام. ئه‌وکه‌سه‌ی (خێری تێدابێت)خودا بیاوێت هیدایه‌تی بدات،ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک‌و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام،وه‌ئه‌وکه‌سه‌ش بیه‌وێت گومڕای بکات ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌نا‌سه‌ی سوار دابێت،هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌وئاسمان به‌رز ببێته‌وه(125) الا‌نعام. چاک بزانن ژیانی دنیاته‌نهابریتیه له یاری و گه‌مه‌و ڕازاندنه‌وه شانازی‌کردن و خۆهه‌ڵکێشان له‌نێوان یه‌کتریدا،هه‌روه‌ها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ،نمونه‌ی ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی وه‌ک بارانیکی به پیت وا‌یه که ببێته به‌رهه‌مێکی زۆر که گه‌شتیاران سه‌ر سامبکات له پاشداوشک بێت و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێت،پاشان ورد‌و خاشبێت و بکه‌وێت،بێگومان له قیامه‌تدا سزای زۆر سه‌خت بۆ دنیا په‌رستان ئاماده‌یه،له‌لاشه‌وه لێخۆشبونی خودا ئیماندارانی چاکه‌خوازای لێ به هره‌وه‌ر ده‌کرێت،ژیانی دونیا جگه له تام و ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت شتێکی تر نیه، زۆ ر که‌سیشی پێ غه ڕاو ده‌ست خه‌ڕۆده‌بێت.(20) (که‌وابوو) پێش بڕکێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێ‌خۆش بوون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه،وه‌به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به هه‌شته‌ی که پانتایه‌که‌ی وه‌ک پانتای ئاسمان و زه‌ویه،ئاماده‌کراوه بۆ ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هیناوه به خودا‌و به پێغه‌مبه‌ران، ئه‌مه‌ش ڕێزێکی تایبه‌تیه خوا به‌وکه‌سانه‌ی ده‌دات که خۆی ده‌یه‌وێت،هه‌ر خودا خۆی خاوه‌نی به‌خشنده‌ی بێ سنوره.(21) هی‌چ به‌ڵاو روداوێک له زه‌ویدا بۆتان پێش نه هاتووه که له(کتێبی پارێزراودا)تۆمارمان نه‌کردبێت،پێش ئه‌وه‌ی ڕوداوه‌که پێش بێت ئه‌و کاره بۆخودا زۆر ئاسانه(22) الحدید. ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه زانا‌و به ئاگایه لێی،سێ که‌س نیه چپه بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خوا چواره‌میان نه‌بێت،پێنج که‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت،له‌و ژماره‌یه که‌م یان زیاتر نیه که ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگاداریان نه‌بێت به سرته‌و چپه‌یان له هه‌ر شوێنێک و له هه‌ر کوێدابن،پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به هه‌مو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئجامیان داوه،چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌مو شتێک زانا‌یه.(7)المجادله عن أبي ذر ومعاذ بن جبل أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (اتق الله حيثما كنت واتبع السيئة الحسنة تمحها وخالق الناس بخلق حسن) رواه الترمذي. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه پارێزکاربن باهه‌رکه‌سه‌و سه‌رنج بدات و بزانێت چ شتێکی بۆسبه‌ی(قیامه‌ت) ی خۆی له‌کرده‌وه‌ی چاک پێش خستووه،وه‌هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن،چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به ئاگایه به‌وکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و هیچی لێ ون نابێت. (18)الحشر هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه ته‌نهاله‌یه‌ک حاڵه‌تدا خوا په‌رستی ده‌کات( دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت) ئه‌گه‌ر توشی خێر‌و خۆشی بوو خوداده‌په‌رستێت، ئه‌گه‌رتوشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک و‌ناخۆشیه‌ک هات سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌به‌و حاڵه‌ی دونیا‌و قیامه‌ت له‌ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندوخه‌ساره‌تمه‌ندی دونیا‌و دواڕۆژه ، هه‌رئه‌وه‌شه خه‌ساره‌ت مه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا(11) الحج . تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندوه‌و هه‌رگیز نامرێت،به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهه‌کانی به‌نده‌کانی به ئاگایه(58) الفرقان. تۆکێوه‌کان ده‌بینیت وا ده‌زان‌یت که‌وه‌ستاون و بێ جوڵه‌ن،له‌کاتێکدا ئه‌وانیش وه‌کوهه‌ور له جوڵه‌دان،(چونکه زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه وه‌په‌روه‌ردگار خۆشی هۆکاری سوڕه‌ندنه‌وه‌یه‌تی وسه‌یرده‌کات)،ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌و خودایه‌ی که هه‌مو شتێکی به‌ڕێکو پێکی دروست کردوه،به‌ڕاستی ئه‌وزاته زۆر ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن(88) النمل. ئه‌گه‌ر به‌ده‌م با‌نگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن، ئه‌وه چاک بزانه ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زوی خۆیان ده‌که‌ون،کێش له‌وه گومراتره که‌شوێن ئاره‌زوه‌کا‌نی خۆی که‌وتبێت،دورله هیدایه‌تو رێنموی خودا،بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات (50) القصص . به‌ڕاستی تۆناتوانیت ئیمان ببه‌خشیت و رێنمویی ئه‌وکه‌سه‌بکه‌یت که خۆشت ده‌وێت،به‌ڵکو خوا هه‌رکه‌سێکی بوێت (شایسته بێت) ڕێنمویی ده‌کات وده‌یخاته سه‌ر رێگای راست ،وه‌خوداش ئاگا‌داره به‌وانه‌ی که ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتوه(56) القصص . ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له‌گه‌مه‌و گاڵته‌و یاری شتێکی تر نیه،(واته بێ نرخه‌وئه‌وه ناهێنێت خه‌ڵکی ئاوا په‌لامار ده‌ده‌ن وسته‌می له پێناوداده‌که‌ن)به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌ت و ژیانی ناو به هه‌شت هه‌رئه‌وه ژیانه ئه‌گه‌ر بیان زانیایه‌و تێ بگه‌شتنایه.(شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ هه‌وڵ و کۆششی بۆبدات) (64) العنکبوت. ئایه ئه‌وانه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی خودا ڕزق و ڕۆزی وسامان فراوانده‌کات بۆ هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت یا‌خود ده‌ی بڕێت‌و که‌می ده‌کاته‌وه،بێگومان ئا له‌و حاڵه‌تانه‌شده به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ر ده‌هێنن(37) الروم. هه‌ندێک له‌خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ویاری بێ خێر‌و بێ‌مانا ده‌کڕن، تاخۆیی و که‌سانی تریش له‌رێگای خودا وێڵ ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که تنێک ده‌کات به‌خۆیی و خه‌ڵکی بۆیه ئه‌و بێ نرخانه ده‌کڕێت تا گا‌ڵته به ڕێبازی خودا بکات.ئائه‌وانه سزایه‌کی ئابڕو به‌ر چاوه‌ڕێیانه (6) لقمان. خۆئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له‌زه‌ویدا ببنه پێنوس،ده‌ریاش چه‌نده‌یه بێته حه‌وت ئه‌وه‌نده‌و (ببێته مره‌که‌ب)ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌که‌نی خودا هه‌ر ته‌واو نابێت،به‌ڕاستی خودا به‌ده‌سته‌ڵات و زانا‌یه(27) لقمان. ئه‌و خودایه‌له ژوروی ئاسمانه‌کانه‌وه‌کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات له‌وه‌ودوا ڕوداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کاروکرده‌وی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆلای، له‌رۆژێکداکه‌به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی که ئێوه‌ده‌یکه‌ن(5). (ئه‌وئیماندارانه‌ی )ئه‌وانه‌ی که نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ جێگای نه‌رم و گه‌رمدا(واته به نوێژ‌و خوا په‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر) هه‌میشه نزا‌و پارانه‌ویان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن،ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه،له‌و رزق و ڕۆزیی یه‌ی که پێمان به‌خشیوون ده‌به‌خشن (16). ئایه ئه‌وکه‌سه‌ی که ئیماندار بوبێت وه‌ک ئه‌وکه‌سه‌یه که تاوانباربێت؟وه‌ک یه‌ک نین (18) السجده. مه‌ردانێکی زۆر هه‌ن له ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی دا‌ویانه به خوا ڕاستیانکردله‌سه‌ری ژیان و پابه‌ندبوون پێوه‌ی و لایان نه‌دا لێی، جا هه‌یه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد‌و مرد له‌سه‌ری،هه‌شیانه چاوه‌روانه، به هی‌چ شێوه‌یه‌ک گۆڕان و لاری ڕوی تێنه‌کردوون (23) الاحزاب. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه زۆرزۆر یادی خودا بکه‌ن.(41) وه (ته‌سبیحات) وستایشی بکه‌ن له به‌یانیان و ده‌مه‌و ئێواراندا (42).هه‌ر ئه‌و زاته خۆی سڵاوات و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان هه‌میشه‌وبه‌رداوام به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت هه‌روه‌ها فریشته‌کانیش (داوای لێ خۆشبونتان بۆده‌که‌ن)بۆئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات‌و ڕزگارتان بکات و بتانخاته ناو نورو ڕوناکی،په‌روه‌ردگار هه‌میشه‌و به‌رداوام بۆئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه (43).ئه‌و ڕۆژه‌شکه‌به‌دیداری شاد ده‌بن به‌سه‌لام کردن پێشوازیتان لێ ده‌کات و پاداشتی زۆر به نرخ و پیرۆزی بۆئاماده‌کردوون (44). به‌رده‌وام مژده بده به ئیمانداران،که‌له‌لایه‌ن خواوه رێز‌و قه‌درێکی زۆریان هه‌یه(47). الاحزاب سوپاس و ستایش بۆئه‌و خوایه‌ی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و،فریشته‌کانی کردوه به فرستاده‌و نێردراوی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن،هه‌یانه دوو یان سێ،یان چوار باڵه،له‌دروست کردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات،به‌ڕاستی خوا ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌مو شتێکدا هه‌یه(1) . ئه‌ی خه‌ڵکینه دڵنیابن به‌ڵینی خودا ڕاست ودروسته، که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لێنه‌شێوێنێت شه‌یتان نه‌تان خه‌ڵه‌تێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌ی خوداوه( گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یه‌و لێتان خۆش ده‌بێت(5). زیندوان و مردوان هاوتای یه‌ک نین، بێگومان خوا ڕاستی ده‌دات به گوێی هه‌رکه‌سێکدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت،به‌ڵام تۆ ئه‌ی (پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نا‌توانیت په‌یامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت به‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ناو گۆڕدان(واته وه‌ک مردون نا‌بیستن ئه‌گه‌ر ببیستن سودی نیه بۆیان)(22). ئه‌وانه‌ی گریه و قیژه‌یان له ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه،به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگاره،ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌و حاڵه،مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام بده‌ین،نه‌ک ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مان کرد،له‌وه‌ڵامدا خوا ده‌فه‌رموێت: ئایائه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێنه‌به‌خشین ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت بیرێک بکاته‌وه بیر بکاته‌وه،بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆهات،ده‌بچه‌ژن سزای دۆزه‌خ سته‌م کا‌ران هی‌چ پشتیوانێکیان نیه(37) . به‌ڕاستی هه‌رخوایه که ئاسمانه‌کان وزه‌وی ڕاده‌گرێت و نایه‌ڵێت تێک بچێت و بترازێت،سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تێک بچن‌و لێک بترازێن ئه‌وه هی‌چ که‌س نیا دوای ئه‌و زاته بتوانێت فریایان بکه‌وێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و به‌رده‌وام خۆگرو لێ خۆشبوه(41) فاطر. ئاده‌میزاد کاتێک ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی توشهات،هاناو هاوار بۆپه‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی لێی ده‌لاڵێته‌وه،پاشان کاتێک که‌ده‌روی لێکرده‌وه‌و نازو نیعمه‌تی پێ به‌خشی،دوعا‌و نزا‌و هاواره‌که‌نی ئه‌وسا فه‌رامۆشده‌کات _ (8). ئایه ئه‌وانه چاکترن یان ئه‌وائیماندارانه‌ی له دو توێی شه‌وهاردا هه‌ڵده‌سێت بۆ خوا په‌رستی،سوجده ده‌بات وبه پێوه‌ده‌وه‌ستێت،له‌لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌تی ده‌ترسێت و ئومێد‌و هیوای به میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری هه‌یه،ئایه ئه‌وانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان وه‌ک ئه‌وه وان که‌نازانن،به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌م یا‌ده‌وه‌ریانه سود وه‌رده‌گرن(9). پێیان بڵێ ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبا‌ر کردوه‌و هه‌ڵه‌تان زۆره زیاده‌ڕۆیتان له خۆتان کردوه،،نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا،چونکه (به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه تۆبه‌یه‌کی ڕاست و دروست بکه‌ن)،خوا له هه‌مو گوناهه‌کانتان خۆشده‌بێت،چونکه بێگومان ئه‌و خوا‌یه زۆر لێ خۆش‌بوو لێ بورده‌یه وزۆربه‌سۆزو میهره‌بانه(53) الزمر. ئه‌و خوا‌یه ئێوه‌ی له خاک دروست کردوه له‌وه‌ودوا له نوتفه،له‌وه‌و دوا ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێک له پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت،که منداڵێکی ساوان، به‌ره به‌ره گه‌وره‌تان ده‌کان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ری هێزو توانا‌و ژیریتان،پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته، تێتاندا‌یه پێش ئه‌وه‌ی بگات به یه‌کێک له‌و قۆناغانه ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاری کراو،بۆئه‌وه‌ی ئه‌قڵ وژیریتان بخه‌نه کار.(67) غافر. ئێوه کاتی خۆی گوناحه کانتان نه ده‌شارده‌وه چونکه مه‌ترسیتان نه‌بو که گوێتان و چاوتش‌ن و پێستتان شایه‌تیتان له‌سه‌ر بدات به‌ڵام گومانتان وابو که به‌ڕاستی خوا ئاگادار نیه به‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن(22).ئائه‌وه بۆ گومانتان هه‌بووبه‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارتان،ئێستا بو به هۆی تێاچونتان و چونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه(23). بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌یانوت: گوێ مه‌گرن بۆئه‌و قورئانه بیکه‌ن به گاڵته‌و هه‌را،بۆئه‌وه‌ی ئێوه زاڵ ببن(26). بێگومان چاکه‌و خراپه وه‌ک یه‌ک نین، به‌چاکترین شێوه به‌ره‌نگاری خراپه‌بکه،ئه‌وکا‌ته‌ده‌بینیت نێوانتان له‌دوژمنایه‌تی و سا‌ردیه‌وه ده‌بێته دۆستێکی گیانی به‌گیانی(34) جاکه‌سیش ناتوانێت به‌و ڕه‌فتاره هه‌ڵسێت جگه‌له وانه‌ی که ئارامیان گرتووه،وه‌که‌سیش ناتوانێت هه‌ڵوێستی وا بنوێنێت جگه له که‌سێک که خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کی گه‌وره بێت(35). زۆربه‌ی ئینسان کاتێک نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردابڕێژین پشت هه‌ڵده‌کات و سه‌رپێچی ده‌کات به‌لای خۆیدادایده‌تاشێت خۆی به زل ده‌زانێت،کاتێک نه‌هامه‌تی توش هات ،ئه‌وه دوعاونزاده‌کات به‌کوڵ (51) فصلت. ئاسمانه‌کان نزیکه له‌به‌ر گه‌وره‌ی و شکۆداری ئه‌و زاته له‌ت ببن و لێک بترازێن___(5). خوا ئه‌و زا‌ته‌یه په‌شیمانی و تۆبه له‌به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت،چاوپۆشی ده‌کات له هه‌ڵه‌و گوناحه‌کانیان ،به‌وکارو کرده‌وانه‌ش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به ئاگایه (25). هه‌ربۆ خوا‌یه خاوه‌ن دارێتی ئاسمان و زه‌وی هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات ،به هه‌رکه‌س بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌س بیه‌وێت ته‌نها کوڕ(49). یا‌خود له هه‌ردو جۆر به‌هه‌ندێک خێزان ده‌به‌خشێت،یا‌خود ویستی وا‌یه هیچی نه‌داتێ و نه زۆک بێت(50). که‌س بۆی نیه هی‌چ کات(له‌دنیادا) خوای گه‌وره وت‌و وێژی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بکات مه‌گه‌رله‌ڕێگای وه‌حی و نیگاوه یا‌خود له پشتی په‌رده(که نه‌یبینێت)یا‌خود نێردراوێک وه‌ک فریشته ده‌نێرێت(51) الشوری. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه که خه‌ڵکی بێ باوه‌رڕ هه‌موو ده‌بوون به‌یه‌ک پارچه وه هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به خوا نه‌بوایه سه‌قفی خانوه‌که‌یمان له‌زیو بۆدروست ده‌کرد هه‌روه‌ها قادرمه‌وئاسن سوارمان بۆده‌کردن تا‌به‌سه‌ریدا سه‌ر بکه‌ون و ده‌ر بکه‌ون(چونکه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌یان هه‌یه)(33).هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان ده‌روازه‌ی زیو کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تاپاڵ بده‌نه‌وه‌و شانی له‌سه‌ر داده‌ن(34). به هه‌موو جۆره نه‌خشێکی جوان و ڕازاوه‌ده‌مان ڕازانده‌وه،به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی دنیا نه‌بێت هیچی ترنیه،به‌ڵام ژیانی کۆتا‌ی(ژیانی پڕ خۆشی ونه‌بڕا‌وه) بۆخواناسان و دوره په‌رێزان‌له گوناح ده‌بێت(35). دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌کان ئه‌ی مالیک (فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌خه)ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت و بمرین و کۆتا‌ی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت،له‌وه‌ڵامده ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه چیتانه ده‌بێت تیایدا بۆهه‌میشه بمێننه‌وه(77) . ئایه ئه‌وانه وا ده‌زانن ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێ ئاگاین و نابیستین، نه‌خێر وا نیه ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه له نزیکیانه‌وه‌وردو درشتی گفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ین(80) الزخرف. ئه‌ی پێغه‌مه‌مبه‌ر(د.خ) به خوانه‌نه‌سان یان ئه‌وانه‌ی وا‌بیرده‌که‌نه‌وه بڵێ: گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌و که‌سانه‌ی که مل که‌چ ده‌بوم(81) الزخرف. به‌ڕاستی ئه‌وانه( بت په‌رستان) ده‌ڵێن(34) ژیانمان ته‌نها یه‌ک جاره‌و زیندو ناکرێینه‌وه (35) خۆئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیمان بۆ گه‌مه‌وگه‌پ ویاری و بێ ئامانج به‌دینه‌هێناوه(38).(به‌هه‌شتیه‌کان ) هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن، تیایدا جگه‌له و مردنه‌ی یه‌که‌م جار( که له دونیادابووه)په‌روه‌ردگ‌اریش له‌سزای دۆزه‌خ به‌دوری گرتوون و پاراستوونی(56). الدخان کاتێک شتێک له ئایه‌ته‌کانی ئێمه فێربوایه بیزانێت ئه‌وه ده‌یکاته گاڵته‌و گه‌مه،ئائه‌وانه سزای شه‌رمنانه چاوه‌رێیانه(نموونه وه‌ک (ئه‌بو جه‌هل) که‌گاڵته‌ی به(شجره الزقوم) ده‌کرد ده‌یووت ئه‌وه(که‌رێ و خورمایه) وه نمونه‌ش له جۆرانه له ئێستادا‌له به‌ناو مسوڵماندا زۆر ده‌بینرێت(9).هه‌رکه‌سێک کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام بدا ئه‌وه سودی بۆ خۆیه‌تی،وه‌ئه‌وه‌ش کاری خراپه بکات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌و دواش بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه(15) .ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتان که له‌سه‌رتانمان تۆمارکردوه خۆی قسه ده‌کاتوحه‌ق وێژه،چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تانکرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه(29)الجاثية. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) یان ئه‌ی مرۆڤ چاک بزانه جگه له خوا هی‌چ خوایه‌کی تر نیه، داوای لێخۆشبونی گوناح بۆ خۆت و بۆ ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه، دڵنیابه خوا ده‌زانێت له ڕۆژدا به‌چیه‌وه خه‌ریکن و له‌شه‌ویش له کوێ ده‌حه‌وێنه‌وه‌و ئارام ده‌گرن،وه‌چۆن هه‌ڵده‌سورێن وچۆن ئیسراحه‌ت ده‌که‌ن،(واته هه‌مو ئه‌حواڵتان ده‌زانێت و هیچی لێ شاراوه نیه) وه‌خودا ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له دونیا‌و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی له قیامه‌ت دا چۆنه(19)محمد. ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌رتان هێنا‌وه خۆتان بپارێزن له گومانی خراپ،له ڕاستیدا هه‌ندێک له‌و گومانانه گوناح و تاوانن، به‌شوێن که‌م و کوڕی و عه ی‌ب و عاری یه‌کتریدا مه‌گه‌ڕێنو سیخوڕی مه‌که‌ن، له پاشه مله باسی یه‌کتر به خراپه مه‌که‌ن، ئایه که‌ستان خۆشی ێت به‌وه گۆشتی برای خۆی به مردوی بخوات دیاره کاری واتان پێ‌ناخۆش و سه‌خته،ده‌ی که‌واته له‌خوا بترسن و پارێزگار بن (واته یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانی ته قواو ته‌وبه وه‌رگرتن)چونکه به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌وتۆبه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان(12)الحجرات. هه‌ندێک له عه ره‌ب نشینه‌کان وتیان باوه‌ڕمان هێناوه‌و مسوڵمان بوین پێان بڵێ نه‌خێر باوه‌ڕتان نه هێناوه‌و بڵێن به ناچاری مسوڵمان بوین ،هێشتا باوه‌ڕ نه‌چوه‌ته ناو دڵه‌کانتانه‌وه‌و تێیدا جێگیر نه‌بووه،ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوابن، ئه‌وه خوای گه‌وره‌له پاداشتی چاکه‌کانتان هی‌چ که‌م ناکاته‌وه،چونکه به‌ڕاستی خوا لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه(14) ئه‌وانه منه‌ت ده‌که‌ن به‌سه‌ر تۆدا که گوایه مسوڵمان بون پێیان بڵێ منه‌ت نه‌که‌ن به‌سه‌رمدا له‌سه‌ر مسوڵمان بونه‌که‌تان، به‌ڵکو خوا منه‌ت ده‌کات به‌سه‌رئێوه‌دا که هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان وباوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.(17) بێ گوما‌ن خوانهێنی و شاراوه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره بینایه به هه‌مو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن(18)الحجرات. سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاده‌میزادمان دروستکردوه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ وده‌رونیدا دێت ،ئێمه له‌شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین(16).کاتێک دو فریاته‌و چاودێره‌که‌ی ئاده‌میزاد له‌لای راست و چه‌پیه‌وه دانیشتون(17).هه‌رقسه‌یه‌کی له‌ده‌مده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده تۆماری ده‌کات(18) ق. به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێتان دراوه‌ڕاسته‌و هه‌ر دێته دی(5).(نیشانه‌کانی پارێزکاران که ده‌چنه‌ناو باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شت ئه‌مانه‌ن)له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌ون و ڕاده‌کشان(17).(چونکه سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ‌و یادی خوان)له‌به‌ره‌به‌یانداداوای لێ خۆشبونیان له په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد(18). سوێندبه په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی ئه‌و به‌ڵێنانه ڕاستن ،هه‌روک چۆن ئێوه‌ش قسه‌ی راست‌و دروست ده‌که‌ن(23).ئێمه ئاسمانه‌کانمان به‌ده‌ستی خۆمان دروست کرد‌و به‌رده‌وام گه‌وره‌و فراوانی ده‌که‌ین.(47)بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزادم دروست نه‌کردوه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمان به‌ردارم بن(56)الذاريات زۆرفریشته‌ش له ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که تکاو پا‌ڕانه‌وه‌یان بێ سوده،مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌ر که‌سێک که شایسته‌بێت و ڕازی بێت تکابکات و وه‌ربگیرێت(26).بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له ئاده‌میزاددا به‌دی هێنا‌وه(له و دنیاش ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینرێته‌وه).(43) هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی دیارده‌ی ژیان و مردنی دروست کردوه(44).النجم فه‌رمانی ئێمه بۆبه‌دیهێنانی شتێک بمانه‌وێت ببێت ته‌نها یه‌ک ووشه‌یه ئه‌ویش له چاوتروکانێکدا ده‌بێت(50).القمر مه‌گه‌ر پاداشتی چاکه ته‌نها چاکه نیه ،واته (ئه‌وانه‌ی له دنیادا کاری چاکیان ئه‌نجامداوه ئێستاش چاکه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت)(60) موباره‌ک و پڕبه‌ره‌که‌ته ناوی په‌روه‌ردگاری تۆ ،چونکه ئه‌و زاتێکه خاوه‌ن به‌رزی و بڵندیو ڕێزی بێ سنوره بۆ باوه‌ڕداران(78).الرحمن باشه ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه،ڕۆژێک دێت که ڕۆحتان ده‌گاته گه‌روتان(83) ئێوه(کاتی گیان کێشان) به‌ده‌وری ئه‌وکه‌سه بێ ده‌سته‌ڵاته‌دا سه‌رنج ده‌ده‌ن و ته‌ماشاده‌که‌ن(84).له کاتێکدا ئێمه له ئێوه نزیکترین لێی به‌ڵام ئێوه نامان بینن(85).الواقعه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێک، ده‌تبینی مل که‌چ ده‌بوو، ورد‌و خاش ده‌بوو،شه‌قو په‌ق ده‌بوو،له‌ترسی فه‌رمانی خوا،(له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌ی و ده‌سته‌ڵاتی خوا) ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه‌بۆخه‌ڵکی بۆئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌ژی‌ریان بخه‌نه کار(21 ) الحشر. خودا له‌لای سه‌خت و گرانه و پێی ناخۆشه ئه‌وه‌ی که ده ی‌ڵێن و نایکه‌ن و کاری پێ نه‌که‌ن(3). ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه ماڵ و منداڵتان له یادی خوا غافڵتان نه‌که‌ن ، هه‌رکه‌سێک کاری وا بکات،ئه‌وانه ن زیاندمه‌ندو دۆڕاو. چونکه ( فه‌زڵ وباری دونیایان به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژدا داوه)(9) المنافقون هه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌ک پێش بێت بێ فه‌رمان وبڕیاری خوای کارزان نابێت،(واته ئیراده‌و ویستی ئه‌وی له‌گه‌له)هه‌رکه‌سێک باوه‌ڕی به‌خودا هه‌بێت ئه‌وا ڕێنمای و هیدایه‌تی دڵی ده‌کات،خوا به هه‌مو شتێک به‌ئاگاو زانا‌یه(11)التغابن. له‌شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێده‌به‌خشرێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت گومانی بۆی نه چووبێت،جائه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت ئه‌و زاته‌ی به‌سه(بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات)بێگومان خوا بۆهه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاری کراوی بڕیارداوه(3) الطلاق. به ڕاستی ئه‌وانه‌ی له خوا ده‌ترسن له په‌نهانیدا،بۆئه‌وانه لێ خۆشبون و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه.(12) وه‌کو یه‌که بۆتان به‌نهێنی قسه بکه‌ن یان به ئاشکرا چونکه ئه‌وزاته به هه‌موو ئه‌و ختوره‌و خه‌یاڵه‌ش دێت به سینه‌تانده زانا‌و به ئاگایه.(13) الملک ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه‌و زه‌لیلی و زه‌بوونی دای پۆشیون،که بانگ ئه‌کران بۆ سوجده بردن کاتێک که له‌ش ساغ بون سوجده‌یان نه ده‌برد (وه‌ئێستا ده‌بێت تۆڵه وه‌ر بگرن) (43) القلم. به‌ڕاستی هه‌ستان له شه‌ودا پاش نوستن وه‌خوا په‌رستی زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌کات و قورستره له ڕووی کرداره‌وه، دروسترو باشتره له‌ڕووی وتنه‌وه وه‌ک له‌ڕۆژ(واتا سه‌رقاڵی دونیا له ڕوژدادڵت غافڵ ده‌کات) .(6)المزمل په‌روه‌ردارت به گه‌وره ناو ببه.(3) هه‌وڵ بده‌له به‌ر خاتروڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارام گربه(7) نه‌خێر وانیه‌دیاره ئێوه ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت دوارۆژ پشت گوێده‌خه‌ن و وازی لێ ده‌هێنن (20)(21). به‌ڕاستی ئه‌م خه‌ڵکه حه‌زیان له‌ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کورته‌یه که‌به‌خێرای تێده‌په‌ڕێت، وه‌ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین بشت گوێ ده‌خه‌ن وحسابی بۆناکه‌ن.(27) الانسان. ئێوه‌ئه‌ی خوانه‌ناسان له‌دنیادا بخۆن و ڕابوێرن به ئاره‌زوتان که‌مێک، به‌ڕاستی ئێوه تاوانکارو تاوانبارن(46) خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت کرنوش به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمان به‌رداری خوابن، ئه‌وانه کرنوش نابه‌ن و ملکه‌چ نابن(48) المرسلات. به‌ڕاستی هه‌رچی ئاده‌میزاد هه‌یه به‌گشتی (ئه‌وانه‌ی ته‌کلیفیان له‌سه‌ره)له‌خه‌ساره‌تمه‌ندی و زیانێکی گه‌وره‌دایه ،جگه له وانه‌ی بڕوایان هێنا‌وه و کاری چاکه ده‌که‌ن و هه‌وڵ بۆچاکه ده‌ده‌ن،وه‌سێت و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردوه که پابه‌ندی حه‌ق و ڕاستی بن،وه‌وه‌سێتیان کردوه بۆیه‌کترکه خۆڕاگربن له‌سه‌ر ئاین و دینی خودا.(2،3)العصر سه‌رچاوه‌کان : 1_ته‌فسیری ئاسان_ نوسینی: مامۆستابورهان محمد ئه‌مین. ته‌فسیری ڕامان_ نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود. ئاماده‌کردنی: فرمان محمود