سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  جه‌ژن جه‌ژنی ئێمه‌یه‌ نه‌ك هی ئێوه‌..!
گۆڕینی فۆنت



دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز


جه‌ژن جه‌ژنی ئێمه‌یه‌ نه‌ك هی ئێوه‌..!


به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قربانی پیرۆزه‌وه‌ پڕ به‌ دڵ‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ تێكڕای مسوڵمانان به‌گشتی و ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.. هه‌ر لێره‌وه‌ له‌و مینبه‌ره‌وه‌ هاوده‌می و هاوده‌نگی خۆم ئه‌گه‌ینمه‌ هه‌موو ئه‌و مسوڵمانانه‌ی كه‌ ده‌نگیان له‌نێو تاریكایی چوار دیواری تاغوتان دایه‌ و ئه‌ڵێم جه‌ژنتان پیرۆز بێت.. جه‌ژن جه‌ژنی ئێوه‌یه‌ نه‌ك جه‌ژنی مل هوڕان و داخ له‌ دڵانی خوا نه‌ناس.. ليس العيد لمن لبس الجديد إنما العيد لمن خاف يوم الوعيد.. پێشیان ئه‌ڵێین و هۆ تاغوتان (الله اكبر) ه‌ موژده‌ی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی ئێمه‌ .. نه‌ك (میری كریسمس)ی‌ قۆڕی بێ‌ ماناتان، (تقبل الله) موژده‌ی به‌یه‌كتر به‌خشینه‌ ئێمه‌، نه‌ك (كل عام وانتم بخیر) بێ‌ خێرتان ..درووشم و به‌گه‌وره‌ ڕاگرتنی خوا له‌ كۆڕی جه‌ژنمانایه‌ به‌ ( الله اكبر الله اكبر .... ) نه‌ك (ئه‌ی ڕه‌قیبی) بێ‌ له‌قه‌بی قه‌لبی نێو قه‌لبتان.. جه‌ژن جه‌ژنی ئێمه‌یه‌ كه‌ مسوڵمانین.. ئێوه‌ له‌ بریتی ئه‌و جه‌ژنه‌ ئه‌بێ‌ قڕێژی هه‌رچی قڕێژدارێكه‌ پێتان هه‌ڵسووین و بۆنی هه‌رچی زێڕابێكه‌ پێتان بپڕژێنین .. ئێمه‌ین پاك و پاك ویست چونكه‌ دینمان پاكه‌ باوه‌ڕمان پاكه‌، چوون دڵمان وه‌ك دینه‌كه‌ خۆی پاكه‌.. ئێوه‌ی پیس و نه‌گریس و چڵكن و چڵمنیش چونكه‌ پیسن و نه‌گریسن و شوێن كه‌وته‌ی ئیبلیسن، بۆچوونیشتان پیسه‌ بیر كردنه‌وه‌شتان پیسه‌ بۆیه‌ وه‌ك سیسركه‌ له‌ بن میچی ئاو ده‌سته‌كان نه‌بن ژانه‌ سه‌ر ئه‌تانگرێ‌ و تووشی سه‌ر سووڕان ئه‌بن.. بۆیه‌ جه‌ژن هه‌ر جه‌ژنی ئێمه‌یه‌.. ئێمه‌ین هه‌قی پیرۆز بایی .. ئێمه‌ین هه‌قی دڵنه‌وایی، نه‌ك ئێوه‌ی چڵكن و لووت زلی له‌ خۆ بایی .. 
ده‌ مسوڵمانان ڕه‌ببی خوا ئه‌و جه‌ژنه‌تان لێ پیرۆز كات.. خوا به‌ هێزترو بۆندارترو زۆرترتان كات.. خودایه‌.. ئه‌م جه‌ژنه‌مان بۆ بكه‌یت به‌ مایه‌ی درووست بوونی یه‌كڕیزی‌ و ته‌بایی‌ و برایه‌تی.. خودایه‌ ڕه‌حم به‌و گه‌له‌ بكه‌یت و عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیمان بۆ بهێنیته‌ پێش و دینی خوامان پێ‌ به‌ ڕه‌وا ببینیت.. خودایه‌ دۆعای خێری ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ موسته‌زعه‌فه‌ی سه‌ركێوی عه‌ڕه‌فه‌ ده‌ست به‌ره‌و سه‌ر، ڕووله‌ ئاسمان دوعای سه‌ر به‌رزیان بۆ ئه‌كردین، لێ‌ قه‌بوول كات. وه‌ك له‌ بن پاڵی كه‌عبه‌ی پیرۆز یه‌ك ڕیزی‌ و یه‌ك ده‌ستی یه‌كه‌م ناسنامه‌ی یه‌ك مست ئه‌و دینه‌ بوو، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ یه‌ك ده‌ستمان كه‌یت و یه‌ك مستمان كه‌یت و ده‌ست و بازووی پۆڵاینمان یه‌ك خه‌یت و هه‌موو تێكڕا وه‌ك براو یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك به‌دوای یه‌ك به‌م دینه‌وه‌ پا به‌ندمان كه‌یت و شورای پۆڵاینمان لێ‌ درووست كه‌یت .. تا چیتر نه‌خه‌ڵه‌تێین و فریو نه‌درێین و نه‌فه‌وتێین .. چیتر زه‌لیل و سه‌ر شۆڕو زه‌لیل نه‌بین. 
ئامین 


 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus