دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه تقبل الله منا ومنكم بسم الله الرحمن الرحیم موسڵمانای بهرێزوو خۆشه‌ویست وسهنگینم .السلام علیکم .(تقبل الله منا ومنكم)خودا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات، له‌ناخی دڵمه‌وه ئه‌ڵێم جه‌ژنی هه‌موولایه‌کتان پیرۆز بێت ..هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی و برایه‌تی ته‌بای نێوان موسڵمانان . خودای گه‌وره به لوتف و ره‌حم و به‌زه‌ی خۆی له هه‌ڵه‌و تاوان و گوناحه‌کانمان خۆش ببێت (ان شا‌ء الله ). هیوا دارم خوای کارزان و کاربه‌جێ رۆژوو عیبادهت و دوعاکانمانی لێ وه‌رگرتبێت و قبووڵی کردبێت.. بۆمان بکاته رووناکی قهبروو پاداشتی قیامه‌تمان .امین ان شا‌ء الله . هیوادارم هه‌ر وه‌ک که له‌م مانگه پیرۆزه سه‌ر قالی عیبادهت بووین هه‌ر ئاوا به‌رده‌وام بین خوای گه‌وره ئیستیقامه‌مان پێببه خشێ .هیواداریشم ئه‌و کاسانه‌ی که له‌م مانگه تۆبه‌یان کردوه خودای گه‌وره دڵ و ده‌روونیان زیاتر به نووری خۆی رووناک بکاته‌وه به‌رده‌وامیان بکات .. هیوادارم جەژن بكەینە ماڵى ڕازاوەى گەردن ئازایى و لێبوردن و سەردان و ئاشت بوونەوە، لەگەڵ هەڵهاتنى گزنگى خۆرى یەكەم بەرە بەیانى جە لەسەر خوانى ڕازاوەى جەژن هەتیوان لەبیر نەكەیت..ئەو كەسانەى كە بێ بەشن لە سۆز و بەزەیى باوكیان. که‌له زیندانی طاغوطهکانن ، ئەو بێوەژنانەى كە بێ بەشن لە خەندەى هاوسەرەكانیان.ئەو منداڵانەى كە بێ بەشن لە باوەشى گەرمى دایكیان. وە ئەو دایك و باوكانەى كە بێ بەشن لە چاوى گەشى منداڵەكانیان.خانهوادهشه هیدهکان. لە یادت نەچێت. چونكە ئەمانە لە پێشوازى جەژندا فرمێسك دەبێتە میوانیان وە دڵەكانیان دەبێتە كانیاوێك لە ئاگر. با هه‌وڵ بده‌ین جێژنانه‌یان له‌گه‌ل بکه‌ین تۆزێک له خهمو ناسۆریان که‌م بکه‌ینه‌وه .دووباره جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ک پیرۆزبێت (تقبل الله منا ومنك) تێبینی ؛ كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین (ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵا بكات. به‌نده‌ی برا بچوکتان: علی هه‌ولێری فێرگه