مانای جه‌ژن..! ده‌نگی ئیسلام به‌ڵگه نه‌ویسته كه هه‌موو قسه‌یه‌ك یان هه‌ر بابه‌تێك پاڵنه‌رێك و پێویستییه‌ك هه‌یه بۆ باسكردن و هێنانه‌ڕووی. ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ك هه‌موو ده‌زانین و شاره‌زاین و لای كه‌سمان شاراوه نییه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جەژنێك به‌ڵكوو دوو جەژن له جەژنه‌كانی بێباوه‌ڕان دێته پێشەوە و ئاهه‌نگیان بۆ ده‌گێڕدرێت. وه‌ك دیاریشه و له سه‌ری ڕاهاتوون بێباوه‌ڕان جه‌ژنه‌كانی خۆیان له وڵاتانی ئیسلامدا له بنكه و دامه‌زاراوه و شوێنه تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا به‌ئاشكرا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ڕاشهاتووین كه موسڵمانه‌كان هاوبه‌شییان ده‌كه‌ن و ئاماده ده‌بن له‌گه‌ڵیاندا شایه‌ت و ئاماده‌ی ئه‌و درۆ و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌بن. به‌داخه‌وه موسڵمانان له‌م جەژن و بۆنانه‌دا كۆمه‌ڵێك كار و كرده‌وه‌یه‌كیان لێده‌رده‌چێت و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌ن نین به كه‌سێك كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناسیبێت و خۆی به موسڵمان بزانێت. ناشه‌رعیی به‌شداربوونی ئاهه‌نگی ئه‌و بێباوه‌ڕانه وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاره بۆ كه‌سێك خوا ڕێڕۆشنی كردبێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێی ڕاست و پێچه‌وانه‌ی غه‌زه‌بلێگیراوان و گومڕِا و سه‌رلێشێواوان. لادان و لاپه‌ڕِبوون له ڕِێگه‌ی هاوه‌لاَنی دۆزه‌خ. له‌به‌ر ئه‌وه ویستمان كه ئه‌م بابه‌ته عوزر و پاساوێك بێت لای خوا و به گه‌یاندنی هه‌ق و ڕِاستی سه‌باره‌ت به‌و جه‌ژنه و به‌شداریكردن تێیداو دڵخۆشبوون پێی بۆ گشت موسڵمانان و هه‌ركه‌سێك كه بێئاگایه و حوكمی به‌شداریكردن له‌و جه‌ژنانه‌دا نازانێت و ئاگاداری و ترسێنه‌رێكیش بێت بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره خراپ و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن و گوێ به سه‌ره‌نجامه خراپ و له‌ناوبه‌ره‌كه‌ی ناده‌ن كه له دنیا پاشكۆیی و زه‌لیلییه له ڕووی بێباوه‌ڕانداو له دواڕۆژیشدا خه‌شم و تۆڵه و ڕه‌نجانی خوایه لێیان. ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و جۆره جه‌ژن و ئاهه‌نگ و بۆنانه له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا ساز ده‌كه‌ن و خۆشییان له‌گه‌ڵ ده‌گێڕن و به‌شداریان ده‌كه‌ن: - یان ئه‌وه‌ته كافر و بێباوه‌رِن وه‌ك ئه‌وان و پابه‌ند نین به‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پێداوه و هیچ مه‌به‌ستیان نییه و به‌تایبه‌ت له وڵاَتی ئیسلامدا - یان بێئاگاو نه‌زان و نه‌فامن، وا تێگه‌یشتوون كه ئه‌مه كارێكی ناِڕ‌ه‌وا نییه و ده‌كرێت موسڵمان به‌شداریی جه‌ژن و ئاهه‌نگه‌كانیان بكات؛ ئه‌مانه‌ش پێویسته به شێوه‌یه‌كی جوان و به‌به‌ڵگه‌وه ناشه‌رعیبوونی ئه‌و جۆره كارانه‌یان بۆ ڕوون بكرێته‌وه تاكوو بزانن و فێر ببن كه حوكم و فه‌رمانی خوا چییه و خوایان یاد بخرێته‌وه له‌وه‌ی كه خوا فه‌رمانی پێداوه و شه‌رعی ئیسلام ڕِێی پێداوه. - یان ملهوِڕِ و ملنه‌ده‌رن وه‌ك له هه‌ندێك له‌وانه‌دا كه خۆ وه‌پاڵ ئیسلام ده‌ده‌ن، به‌ڵاَم ئینكاری ده‌كه‌ن و مل ناده‌ن و هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره خراپه و به‌شداریكردن تێیداو ئاهه‌نگگێرِان بۆی. جا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزه بێت و خه‌ڵكی ئاهه‌نگ به‌و خراپه‌یه‌وه بگێڕِن، ئه‌م بابه‌ته ئاگاداری و ترساندنێكه بۆ ئه‌وانه كه بزانن ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك لێناگه‌ڕِێین و رِێگه ناده‌ین ئه‌و خراپه‌یه ڕابووێت به‌سه‌رماندا و هه‌روا بێده‌نگ بین و ڕوونی نه‌كه‌ینه‌وه و موسڵمانان هان نه‌ده‌ین بۆ وازلێهێنانی و ئه‌گه‌ر هات و ئێمه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵساین، ئه‌وه -به یارمه‌تی خوا- ڕوو نادات. با بشزانن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سالڵَنی ڕابوردوو له بێئاگایی و ملهوڕِی و شوێنكه‌وتنی بێباوه‌ڕاندا كراوه سه‌باره‌ت به‌م جه‌ژنه، ئه‌وه به یارمه‌تی خوا له‌مساڵدا ڕوو نادات و دووباره نابێته‌وه بارودۆخه‌كه هه‌رچۆنێك بێت. به‌ته‌واوی ده‌بێت هۆشداری بده‌ینه میلله‌تی موسڵمانی خۆمان كه پاشكۆییی گه‌لانی تر و ئاهه‌نگگێڕان به جێژن و ئاهه‌نگی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌وه به‌تایبه‌ت جه‌ژنه ئایینییه‌كانیان چ مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كی خراپ و ڕووخێنه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و بوون و قه‌واره‌مان. ئێمه به هه‌ر هۆكارێك بێت له هۆكاره شه‌رعی و ڕِێپێدراوه‌كان ناهێڵێن ئه‌م كاره ئه‌نجام بدرێت و ئه‌م خراپه و تاوانه له‌ناو موسڵماناندا بڵاَو ببێته‌وه و له كۆتاییی بابه‌ته‌كه‌دا هه‌ندێك چاره‌سه‌ر و هۆكار ده‌خه‌ینه رِوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره ناپه‌سه‌ند و ناشه‌رعییه ان شا‌ء الله. ئه‌مه بوو ویستمان كه خه‌ڵكی لێ به‌ئاگا بێنیته‌وه و وریایان بكه‌ینه‌وه له مه‌ترسی و خراپه‌كاریی ئه‌م ئاهه‌نگه هۆشدارییان بده‌ینێ. حه‌زیش ده‌كه‌م كه هه‌ركه‌سێك له ئێمه ئه‌م كاره‌ی به‌سه‌ردا ڕانه‌بوورێت بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت و حوكمی شه‌رعی له‌باره‌یه‌وه بزانێت، چونكه ئه‌مه خراپه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه و تاوانێكی گه‌وره‌یه. ئه‌ركی شه‌رشانی هه‌ریه‌كه له ئێمه به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنێتی. هه‌ركه‌س له شوێنی خۆی و به‌پێی توانای خۆی، هه‌ركه‌س به‌پێی به‌رپرسیارێتیی خۆی، خوای گه‌وره‌ش --سبحانه وتعالی- پرسیار له هه‌ریه‌كه‌مان ده‌كات له‌وه‌ی كه زانیویه‌تی و شاره‌زای بووه به‌ڵاَم نه‌یوتووه و كاری پێنه‌كردووه، له‌وه‌ی كه گوێبستی بووه و به‌رگوێی كه‌وتووه له ئایینی خوا و نه‌یگه‌یاندووه و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌جێ نه‌هێناوه. جا كاتێك سه‌باره‌ت به حوكمی جه‌ژنی بێباوه‌رِان ده‌دوێین و قسه ده‌كه‌ین، ئه‌وه یه‌كه‌م شتێك كه پێویسته ئاگاداری بین ئه‌وه‌یه كه بزانین مانای جه‌ژن چییه؟ شێخولئیسلام ئیبن تەیمییه -ڕرِه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له كتێبه‌كه‌یدا (اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم)دا باسی له‌مه كردووه و چه‌ند حوكم و فه‌مانێكی تری باس كردووه كه هه‌ندێكیان باس ده‌كه‌ین و ده‌یانخه‌ینه ڕوو ان شا‌ء الله. پێش هه‌مووشتێك ڕِاسپێریمان بۆ هه‌موو باوه‌ڕِدارێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كتێبه به‌نرخ و نایابه ده‌ست بخات و بیخوێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رگه‌ی كه برای به‌ڕێزمان دكتۆر (ناصر العقل) لێکدانەوەی بۆ كردووه. هه‌روه‌ها بگه‌ڕِێته‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێشه‌وا (ابن القیم) -ڕِه‌حمه‌تی خوای لێبێت- نووسیونی و باسی لێكردوون له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (أحكام أهل الذمة)؛ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه زانایان له بواره جیاجیاكانی فیقهدا له چه‌نده‌ها بابه‌ت و كتێبی زۆردا باسیان كردووه، تاكوو موسڵمان به‌رچاوڕۆشن و ئاگادار بێت به جه‌ژن و ئه‌حكامی جه‌ژنی بێباوه‌رِان و له‌سه‌ر هۆشداری و به‌رچاوڕِۆشنی هه‌نگاو بنێت. له‌وانه‌ش كه شێخولئیسلام له كۆتاییی به‌شی بیست‌وپێنجی (مجموع الفتاوی)دا پوخته‌ی كردووه. ئه‌ڵێم: شێخولئیسلام -ڕِه‌حمه‌تی خوای لێبێت- پێناسه‌ی جه‌ژن ده‌كات و ده‌ڵێت: "العيد اسم جنس يدخل فيه كل يوم أو مكان له‌م-أي للكفار- فيه اجتماع، وكل عمل يحدثونه في هذه الأمكنة والأزمنة." جه‌ژن ناوی ڕِه‌گه‌زه و هه‌رڕِۆژێك یان شوێنێكی بێباوه‌ڕان ده‌چێته ژێر پێناسه‌یه‌وه كه تێیدا كۆ ببنه‌وه و هه‌ركارێك بیكه‌ن و دایبهێنن له‌م شوێن و كاتانه‌دا. كه‌واته جەژن ناوی ڕه‌گه‌زه و هه‌رڕِۆژێك یان هه‌رشوێنێك ده‌گرێته‌وه كه بێباوه‌ڕِان تێیدا كۆ ببنه‌وه و باس له شتێك له تایبه‌تمه‌ندیی ئایینه‌كه‌یانی تێدا بكه‌ن و ئه‌و نه‌هی و قه‌ده‌غه‌یه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هاتووه هه‌موو ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها حه‌ریمی جه‌ژنیش ده‌گرێته‌وه. ده‌ڵێت: "وكذلك حريم العيد، وهو: ما قبله وما بعده من الأيام التي يحدثون فيها أشياء لأجله، أو ما حوله من الأمكنة." هه‌روه‌ها حه‌ریمی جه‌ژنیش، ئه‌ویش ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه له‌پێش و پاشی جه‌ژندا قسه و باسی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و خۆیانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن یان ئه‌وشوێنانه‌ی به چوارده‌وری ئه‌و شوێنه‌وه‌ن كه جه‌ژنه‌كه‌ی تێدا دەگێڕن. جا ئه‌وه هه‌رچۆن ئه‌و شوێنه ده‌گرێته‌وه كه جه‌ژنه‌كه‌ی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌ده‌وری ئه‌وه‌وه‌ن ده‌بنه حه‌ریمێك و پۆشاك و په‌رژینێك بۆی. قه‌ده‌غه‌كردن له‌و جه‌ژنه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و جەژنەوە ده‌كرێن و ئه‌نجام ده‌درێن له‌پێش یان پاشی جەژن. نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه پێرۆزباییلێكردن و دیاریبۆبردن و خواردنپێدان یان هه‌رشتێكی دیكه؛ جه‌ژن هه‌موو ئه‌م كارانه و ئه‌م مانایانه له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌ڵێت -واته شێخولئیسلام-: "وأعياد الكفار كثيرة." واتە وه جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌ڕِان زۆرن، كه ئه‌مه‌ش ڕِاستییه‌كه، ئێمه له وڵاَتانی خۆماندا چه‌ندین جۆر له كافر و بێباوه‌ڕِان ده‌بینین، له چه‌ندین ئایین و په‌یڕه‌وی جیاجیا. با بزانین كه هه‌روه‌ك -ڕِه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌ڕِان زۆر و جیاجیان و له چه‌ندین میلله‌ت و چینوتوێژ و ئایینن، له‌سه‌ر موسڵمان پێویست نییه بگه‌ڕێت به‌دوایاندا و بزانێت چه‌ندن و چۆنن و چی و چین، به‌ڵكوو به‌سیه‌تی كه بزانێت كام كارێك له كاره‌كانیان وه‌ك جەژن بۆی ده‌ڕوانن و له كام ڕِۆژدایه و له چ شوێنێكدا ئه‌نجام ده‌درێت و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕدرێت، ئه‌و لێی دوور بكه‌وێته‌وه و به‌شدارییان نه‌كات. ئێمه له وڵاَتانی خۆمان بۆ نموونه خاوه‌نانی كتێب (أهل الكتاب)مان هه‌ن به‌تایبه‌ت گاوره‌كان ئاهه‌نگ له جه‌ژنی له‌دایكبوون و سه‌ریساڵدا ده‌گێڕن. هه‌روه‌ها ده‌بینین كه بوودییه‌كان و هیندۆسه‌كان و هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی جه‌ژنی خۆیان هه‌یه و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرِن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: إن لكل قوم عیدا. به‌ڕاستی بۆ هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێك هه‌یه. ئه‌مه بنه‌مایه‌كه خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕاهێناوه و خۆڕسكی كردوون له‌سه‌ری، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك جه‌ژنێكی تایبه‌تبه‌خۆیان هه‌یه. جه‌ژنه‌كان زۆر‌و جیاجیا و هه‌مه‌چه‌شنه‌ن و له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته كه شوێنه‌كانیان بزانێت. ئه‌گه‌ر جه‌ژنانێك بوون په‌یوه‌ندییان به شوێنه‌وه هه‌بوو یان كاته‌كانیان بزانێت ئه‌گه‌ر كاتی بوون و به كاتێكی تایبه‌ته‌وه په‌یوه‌ست بوون، تا ئاگاداریان بێت و لێیان دوور بكه‌وێته‌وه؛ دوور بكه‌وێته له‌و كارانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كردوون و نزیكیان نه‌بێته‌وه وه‌ك له داهاتوودا به‌درێژی له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین ان شا‌ء الله.