دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام مه‌سیح (سه‌لامی لێ بێت) له قورئاندا مه‌سیحییه‌كان نازانن و عه‌قڵیان پێ ناشكێ: مه‌سیحییه‌كان نازانن كه ئه‌و هه‌ست و گیانه پاكه‌ی موسڵمان به‌به‌رده‌وامی به‌رامبه‌ر به عیسا و مه‌ریه‌می دایكی ده‌ریده‌بڕێ له كانگای چاوگی ئیمانه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ كه قورئانی پیرۆزه. بابای مه‌سیحی نازانێ كه موسڵمان هه‌ر كاتێ ناوی مه‌سیح به‌رێ یه‌كسه‌ر به دوایدا سه‌لامی بۆ ده‌نێرێ (علیه السلام) (سه‌لامی خوای لێ بێت). وه له هه‌ر كاتێكا یه‌كێك له موسڵمانان ناوی عیسا بێنێت (علیه السلام) بێ ئه‌وه‌ی به وشه‌ی ڕێز‌و ئیحتیرام و ته‌قدیره‌وه تێی بڕوانێ، به كه‌سێكی كاڵفام و دڵڕه‌ق له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. بابای نه‌سرانی ئه‌وه نازانێ كه باوه‌ڕی موسڵمان دانامه‌زرێ تاكو به ته‌واوی باوه‌ڕی نه‌بێ كه عیسای كوڕی مه‌ریه‌م (علیه السلام) یه‌كێك بووه له پێغه‌مبه‌رانی خوا‌و نێردراوه به نه‌وه‌ی ئیسرائیل، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی دیكه ببێ و ته‌نها بێباوه‌ڕ بێ به مه‌سیح ئه‌وه له بیرباوه‌ڕی ئێمه‌دا به كافرو بێ ئایین له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ئیمانه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێ! بابای مه‌سیحی ئه‌وه نازانێ كه مه‌سیح پێنج ئه‌وه‌نده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ناوی له قورئاندا هاتووه. خۆ ئه‌گه‌ر ویستمان زیاتر له‌م قسه‌یه ورد بینه‌وه ده‌ڵێین: ناوی (عیسا) بیست و پێنج جار هاتووه له قورئاندا به‌رامبه‌ر پێنج جار كه ناوی پێغه‌مبه‌ری ئسلام هاتووه، له‌وانه فه‌رمووده‌ی خوا: وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ البقرة: ٨٧ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ال عمران:٤٥ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللّهِ النساء ١٧١ وَقَفَّيْنَا عَلَى آثَارِهِم بِعَيسَى ابْنِ مَرْيَمَ المائدة ٤٦ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ الأنعام ٨٥ عیسا‌و پێشگره‌كانی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه عیسا (علیه السلام) له بیست و پێنج شوێندا له قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتووه، به‌ڵام زۆر به ڕێز‌و ئیحترامه‌وه دوێنراوه له كۆمه‌ڵێ عیبارات و ده‌سته‌واژه‌ی دیكه‌ی قورئاندا وه‌ك: كوڕی مه‌ریه‌م، یان مه‌سیح، یان به‌نده‌ی خوا، یان پێغه‌مبه‌ری خوا. هه‌روه‌ك قسه‌ی له سه‌ركراوه به‌و ئیعتیباره‌ی كه (وشه‌ی خوایه) به‌و مانایه كه به موعجیزه‌و سه‌راسیمه‌و بێ باوك له دایك بووه، یان (ئایه‌ت و نیشانه‌ی خوایه) وه سه‌لامی خوای لێ بێت به چه‌نده‌ها وه‌سفی جۆراوجۆر وه‌سفكراوه كه له دووتۆێی پازده سووره‌تی قورئانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه. وه قورئانی پیرۆز ڕێز له‌و پێغه‌مبه‌ره به‌رێزه ده‌گرێت و به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن هیممه‌ت و عه‌زیمه‌ت به‌رز (اولو العزم) دایناوه و فه‌رمانی داوه به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه شوێن پێی ئه‌وان هه‌لبگرێت و وه‌ك چۆن ئه‌وان به ئارام بوون ئه‌میش خۆڕاگر‌و به ئارام بێ فاصبر كما صبر أولوا العزم من الرسل. له ماوه‌ی ئه‌م هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئیسلام، موسلمانه‌كان هیچ دوودڵییه‌كیان نه‌بووه له گرتنه‌به‌ری ئه‌م په‌یڕه‌وو مه‌نهه‌جه جوان و ڕاسته‌ی قورئانی پیرۆز له ڕێزگرتنیان بۆ عیسا (علیه السلام) به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌موو قورئانی پیرۆزدا زه‌م و سه‌رزه‌نشتێكی تێدا نییه بۆ عیسا (علیه السلام) كه كه‌سێكی دڵقیناوی بیه‌وێت له‌م بنه‌ما قورئانییه به ده‌ری كات. سوره‌تی مه‌ریه‌م: سوره‌تێك هه‌یه له قورئان به ناوی سووره‌تی (مه‌ریه‌م) كه سووره‌تی نۆزده‌یه‌مه له قورئانی پیرۆز، ناوی ئه‌م سووره‌ته‌ش ڕێز‌و ئیحترامێكه بۆ مه‌ریه‌می دایكی عیسا (علیهما السلام)، كه وێنه‌ی ئه‌م ڕێز‌و ته‌كریمه به هیچ جۆرێك له هیچ كام له ئینجیلی مه‌سیحیه‌كاندا به‌دی ناكرێ! خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه ٦٦سفری پڕۆتستانت و ٧٣ سفری ڕۆمی كاسۆلیكمان ئه‌مدیو و ئه‌ودیو كرد ئه‌وه له هیچ كامێكیاندا ته‌نها ناونیشانێكیش نابینن كه بۆ ڕێزلێنانی مه‌ریه‌م یان مه‌سیحی كوڕی (علیه السلام) دانرابێت. چه‌ند كتێبێك ئه‌بینین له ئینجیل به ناونیشانی مه‌تتا، مه‌رقه‌س، لۆقا، یۆحه‌ننا، به‌ترس، بۆلس، وه ناو‌و ناونیشانی چه‌نده‌ها كه‌س ئه‌بینین له ئینجیل‌دا كه زۆر نرخ و به‌هاو ناوبانگیان كه‌متره، به‌ڵام هیچ كامێكیان نابینی به ناونیشانی عیسا یان به ناونیشانی مه‌ریه‌م. خۆ ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) خۆی دانه‌ری ئه‌م كتێبه بووایه، چی وای لێ ده‌كرد كه ناوی خه‌دیجه‌ی خێزانی یان ئامینه‌ی دایكی یان فاتیمه‌ی كچیشی بخاته نێو نێوانه‌وه، به‌ڵام نه‌خێر! پاشان نه‌خێر! چونكه قورئان له ده‌سكردی ئه‌و نییه‌و له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌و هاتۆته خوارێ! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: كتێبی (المسیح فی الاسلام) . به كورتی دانراوی: ئه‌حمه‌د دیدات.