دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ران هه‌موو له پیاوانن پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان له پیاوان بوون، هیچ كه‌سێك له ئافره‌تان نه‌كراوه به پێغه‌مبه‌ر، ئه‌مه‌ش رِای دروست و به جێی زانایانی ئیسلامه، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت:{ وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلاَّ رِجَالاً نُّوحِي إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ الْقُرَى: ئێمه كه‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك كه هه‌ڵمانبژاردوون له خه‌ڵكی شاره‌كان و نیگایان بۆ ده‌نێرین}یوسف:109. كه‌واته هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به پیاوان بوون. هه‌ندێك رِایان وایه كه ئه‌شێ پێغه‌مبه‌رانیش له ژنان بوبن و نمونه ئه‌هێننه‌وه به‌وه‌ی كه دایكی مو‌سا و مه‌ریه‌م له پێغه‌مبه‌ران بوون، به‌لاَم ئه‌مه رِایه‌كی لاوازه‌و كۆرِای زانایان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه پێغه‌مبه‌ران ته‌نها له پیاوانن و خوای گه‌وره كه‌سی له ژنان نه‌كردووه به پێغه‌مبه‌ر. حیكمه‌ت و دانایی ناردنی پێغه‌مبه‌ران له پیاوان: یه‌كه‌م: كه‌سێك كه ئه‌كرێته پێغه‌مبه‌ر پێویستی به‌وه هه‌یه كه له گه‌ڵ خه‌ڵكدا كۆبێته‌وه‌و به‌ره‌ورِویان بێته‌وه‌و قسه‌یان له گه‌ڵ بكات و به نهێنی و ئاشكار دانیشتنیان له گه‌ڵ بكات و له ناویاندا هه‌ڵس و كه‌وت بكات، هه‌ر خۆی بێت یان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بێت، پێویسته له سه‌ری كه هه‌ڵسێ بانگه‌وازه‌كه‌ی بلاَو بكاته‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت، یان خۆی كۆچ بكات و ولاَت به جێ بێڵێت، وه زۆرێكی تریش له ئه‌رك و قورسایی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه ئه‌مانه ناتوانن چینی ئافره‌تان پێی هه‌ڵسن و توانایان به سه‌ریدا ناشكێت وه‌ك پیاوان. دووه‌م: له ئه‌ساس و بنچینه‌دا رِاگێرێتی (القوامة) بۆ پیاوانه له سه‌ر ئافره‌تان، جا ئه‌گه‌ر ژن پێغه‌مبه‌ر بوایه ده‌بوو ئه‌و رِاگر بوایه به سه‌ر پیاوانه‌وه‌و (قوامة) له گه‌ردنی ئه‌ودا بووایه به سه‌ر مێرده‌كه‌یه‌وه، چونكه نابێت بۆ هیچ كه‌سێك قوامه‌ی هه‌بێت به سه‌ر پێغه‌مبه‌رانه‌وه. سێیه‌م: ئافره‌تان له ژیری و ئایندا كه‌موكورِییان هه‌یه، به‌وه‌ی كه زۆرجار چه‌نده‌ها رِۆژ به سه‌ریاندا تێ ئه‌په‌رِێت به هۆی خوێنی مانگانه‌وه نوێژ ناكه‌ن، یان رِۆژوو ناگرن، یان سه‌رجه‌م به‌ندایه‌تیه‌كانی دیكه‌یان له سه‌ر نامێنێت له‌و كاته‌دا، كه ئه‌مه‌ش نابێت له پێغه‌مبه‌راندا رِوو بدات. چووارم: پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێویستی به كه‌سانێكی خاوه‌ن رِای په‌سه‌ندو بیرتیژو خاوه‌ن برِیار هه‌یه له كات وشوێنی خۆیدا بتوانێت برِیاری گونجاو شیاو‌و بدات، پێویستی به كه‌سانێكه كه پێشه‌وایه‌تی و سه‌رقافڵه‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانیان بكه‌ن به چاكترین شێوه، ئه‌مه‌ش له پیاواندا زیاتر به‌رجه‌سته ئه‌بێت وه‌ك له ژنان. كه‌واته له دانایی و حیكمه‌ت و كاردروستی خوای گه‌وه‌ره بووه به مرۆڤایه‌تی كه پێغه‌مبه‌رانی له پیاوان هه‌ڵبژاردووه، تا بتوانن ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه ئه‌درێته سه‌ر شانیان بێ كه‌م و كورِی ئه‌نجامی بده‌ن، چون ناكرێت كه‌سێك بكرێته پێغه‌مبه‌رو نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی رِاپه‌رِێنێت یان كه‌مته‌رخه‌میان تیا بكات.