سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بیرخستنەوەیەکی گرنگ بۆ مسوڵمانان سەبارەت بەچەواشەکاری ڕاگەیاندنە عەلمانی یەکان
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سمائـ 


بیرخستنەوەیەکی گرنگ بۆ مسوڵمانان سەبارەت بەچەواشەکاری ڕاگەیاندنە عەلمانی یەکان

بیرخستنەوەیەکی گرنگ بۆ مسوڵمانان سەبارەت بەچەواشەکاری ڕاگەیاندنە عەلمانی یەکان، لەسەر کێشەی نێوان مامۆستا علی باپیرو شێخانی تەریقەت!. 

ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر جەم کەناڵە عەلمانی یەکانەوە کەوتونەتە باس و خواسی ئەو یاداشتانەی کە مامۆستا علی باپیر نوسیویەتی لەسەر (شێخ عوسمانی بیاره‌)و ، بۆ ئەو مەبەستە دەیان ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی و ڕۆژنامەو گۆڤارەکان و بانگهێشتکردن و وەرگرتنی لێدوان لە کەسایەتی تەریقەتی نەقشبەندی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەهلی تەسەوف وەردەگیرێت و جۆرێك لە زیادە ڕەوی تێدا کراوەو خەریکە ڕەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبرێت. 
ئەگەر چی من نەکۆمەڵی ئیسلامیم وە نە ئەهلی تەسەوفیشم و،بەرامبەر هەریەکەشیان ڕەخنەو ووتەی خۆمم هەیە لە چۆنیەتی خزمەت کردنیان بە ئیسلام و مسوڵمانان،خوای گەورەش بۆ خۆی شاهێدە، ئەم بیرخستنەوەیەم تەنها لەبەر خوای گەورەیە. 
بەڵام وورووژاندنی ئەم بابەتە لەم کاتەدا تەنها بۆ نانەوەی ئاژاوە دەبینم لە نێوان مسوڵمانانی کوردستاندا لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی حیزبە دەسەڵاتدارە عەلمانیەکانەوەو، بەهۆی نزیك بونەوەی هەڵبژاردنەوە دەیانەوێت کێشە لە نێو لایەنە ئیسلامی یەکان و شێخانی تەریقەتدا دروست بکەن و مسوڵمانان لەیەكتر دابڕن. 
جا بۆیە لەبەر خوای گەورە ئاگاداری سەرجەم نوسەران و ڕۆشنبیرانی ئیسلامی و دۆستان و لایەنگرانی تەریقەتی نەقشبەندیش ئاگادار دەکەمەوە کەوا برایەتی دینی بپارێزن و ئاگادار بن لە دروستکردنی پشێوی و فیتنە لە نێو خۆی ماڵی مسوڵماناندوا ئاگاتان لەکوفرو شیرکی عەلمانیەکان نەمێنێت و خۆتان بەخۆتانەوە خەریك بکەن. 
وە داواشم لێتان ئەوەیە کەوا بگەڕێنەوە سەر سکەی شەرع و کیتاب و سوننە لەو هەڵانەی کەبەردەوام بەسەرتاندا تێدەپەڕێت، بێگومان کەسیشمان بێ تاوان و سەرپێچی نین لە کاروکردەوەکانمانداو تەنهاو تەنها پێغەمبەران پاك و بێ گوناهن. 
جا لەبەر ئەوە عەلمانیەکان فێرن دارخورما لەچاوی خۆیاندا نەبینن و پوشی دەنکە خورماش لە مسوڵمانان بکەن بەکێوێك و، دەبێت زۆر بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن و بەشێوەی دانیشتن و فگتو گۆ خۆتان لەنێوانی یەکدا کێشەکە چارەسەر بکەن نەك لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و بەیان نامەو چاوپێکەوتن و لێدوانی کەناڵی ئاسمانی. 
خوای گەورە تەبایی و یەك ڕیزی بخاتە نێو ماڵی مسوڵمانان و دڵمان کۆبکاتەوە لەسەر پەیڕەوی قورئان و سوننەت بە تێگەشتنی زانایانی پێشین و لەسەرجەم هەڵەو تاوانمان خۆش بێت. 
برای بچوکتان: ڕەنج شێخانی: پێش نوێژو ووتار خوێن.

 1067

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram