دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د تایبه‌تمه‌ندی پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندین، خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێ سیفات و تایبه‌تی پێ داوون كه به كورتی باسیان ده‌كه‌ین له‌وانه: یه‌كه‌م: نیگا‌و وه‌حی، خوای گه‌وه‌ر تایبه‌تمه‌ندی كردوون به‌وه‌ی كه نیگای بۆ ناردوون له ئاسمانه‌وه‌و كردونی به پێغه‌مبه‌ر. دووه‌م: پاراستن له تاوان و گوناه: خوای گه‌وه‌ر پێغه‌مبه‌رانی پاراستووه له‌وه‌ی كه بكه‌ونه تاوان و گوناهه‌وه ( له برِگه‌یه‌كی تایبه‌تید باسی پاراستنی پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ین). سێیه‌م: چاویان ئه‌خه‌وێت، به‌لاَم دڵًیان ناخه‌وێت، چاوی پێغه‌مبه‌ر خه‌وی پیا ئه‌كه‌وێت، به‌لاَم هه‌رگیز دڵی ناخه‌وێت، واته دڵی به ئاگایه، له سه‌حیحی مسلم دا هاتووه. چوواره‌م: له كاتی گیانكێشاندا سه‌رپشك ئه‌كرێن، واته فریشته‌ی مردن سه‌رپشكیان ئه‌كات له نێوان مردن و مانه‌وه‌داو پێغه‌مبه‌ران خۆیان گه‌شتن به دیداری خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌بژێرن، هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه مه‌گه‌ر له كاتی مردنیدا سه‌رپشك كراوه، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا هه‌واڵی داوه. پێنجه‌م: لاشه‌ی پێغه‌مبه‌ران نارِزێت و زه‌وی نایخوات، خوا حه‌رامی كردووه له سه‌ر زه‌وی كه لاشه‌ی پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام بخوات، ئه‌گه‌ر گۆرِی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هه‌ڵبده‌یته‌وه ئه‌بینیت كه لاشه‌كه‌ی وه‌ك خۆی وایه. فه‌رموده‌یه‌ك له‌م باره‌وه هه‌ر یه‌ك له ابوداو نسائی ده‌ریان هێناوه. شه‌شه‌م: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام له هه‌ر كۆییه‌ك بمرن ده‌بێ له‌و شوێنه بنێژرێن، وه نابێت بگوێزرێنه‌وه بۆ شوێنێكی تر، له به‌ر ئه‌وه كاتێك كه پێغه‌مبه‌رێلىالله علیه وسلم وه‌فاتی كرد له ماڵی خۆیدا نێژرا، جا به‌و شێوه‌یه هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك له كۆێی وه‌فاتی كردبێت له‌و شوێنه نێژراوه. حه‌وته‌م: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام به هیچ شێوه‌یه‌ك ماڵ و سامان به میراتی به جێ ناهێڵن، وه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كدا كه ڕبوبكر خوالێی رِازی بێ ئه‌فه‌رموێت: كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی:{ئێمه‌ی گرۆهی پێغه‌مبه‌ران میراتگرمان نابێت} به‌و شێوه هیچ ماڵ و سامانێك له پاش خۆیان به میراتی به جێ ناهێڵن. هه‌شته‌م: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام زانست و زانیاری به میرات له پاش خۆیان به جێ دێڵن، پێغه‌مبه‌رێلىالله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:{إن الأنبياء لم يورثو درهما و لا دينارا و إنما ورثوا العلم: پێغه‌مبه‌ران پاره‌و پولیان له پاش خۆیان نه‌كردۆته میرات، به‌ڵكو عیلم وزانستیان به میراتی له پاش به جێ ماوه}أخرجه أبوداود وإسناده صحيح. نۆیه‌م: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام هه‌موو له پیاوان بوون، هیچ كه‌سێك له ژنان نه‌كراوه به پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له رِابوردو باسمان كرد. ده‌یه‌م: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام ئازاد بوون، واته هیچیان به‌نده نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌موویان ئازاد بون و له وه‌چه‌و بنه‌ماڵه‌و كه‌سانی ناسراوو خاوه‌ن رِاو بیرۆهۆشێكی ته‌واوو بوون. یازده‌یه‌م: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام ته‌واترین خه‌ڵكی بوون له لایه‌نی لاشه‌و ر‌ِه‌وشت و ئه‌خلاقیاندا، چاكترینی خه‌ڵكی بوون به‌وه‌ی كه هیچ نه‌خۆشی وناته‌واویه‌كی وایان نه‌بووه كه ببێته له‌كه‌یه‌ك بۆیان، وه چاكترین و ته‌واترینی خه‌ڵكی بوون له هه‌ڵس و كه‌وت و ئه‌خلاقیاندا. دوازده‌یه‌م: خوای گه‌وره تایبه‌تمه‌ندی كردوون به‌وه‌ی كه درودو سه‌لامیان بۆ بنێردرێت، ئه‌ویش به وتنی (صلی الله علیهم وسلم) واته: مرۆڤ داوای هاتنه خواره‌وه درودو رِه‌حمه‌تیان بۆ ئه‌كات، دروسته داوای درودكردن بۆ جگه له پێغه‌مبه‌رانیش، وه‌ك پێغه‌مبه‌رێلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی (اللهم صلی على آل أبی أوفى) به‌لاَم باشتر‌و چاكتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ووشه‌یه ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌ران به كار بهێنرێت، دروسته ئه‌گه‌ر ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ریش بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ته له نوێژدا ئه‌ڵێین: (اللهم صل على محمد و على آل محمد)، به‌لاَو وتنی (صلی الله علیه وسلم) زانایان ده‌ڵێن: كه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت بۆ كه‌سی تر به كار نه‌هێنرێت، ده‌شتوانرێت بوترێت: (علیه السلام). سیازده: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام هه‌ڵبژارده‌ن و له ناو گه‌له‌كانی خۆیاندا خوا هه‌ڵیبژاردوون و په‌سه‌ندی كردوون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَإِنَّهُمْ عِندَنَا لَمِنَ الْمُصْطَفَيْنَ الْأَخْيَارِ: به رِاستی ئه‌وانه لای ئێمه له هه‌ڵێبژراوو په‌سه‌ند كراوه‌كانن. چوارده‌یه‌م: بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك داوایه‌كی وه‌رگیراوی هه‌یه كه تایبه‌ته به خۆیه‌وه، واته هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك داوایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه خوای گه‌وره لێی وه‌رئه‌گرێت،ئه‌مه‌ش بخاری و مسلم گێرِاویانه‌ته‌وه. پازده‌یه‌م: هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك حه‌وزێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له رِۆژی دواییدا، ئه‌مه‌ش ئیمامی ئه‌حمه‌د به سه‌نه‌دێكی باش (حسن)گێرِاویه‌تیه‌وه. شازده‌یه‌م: پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام هه‌موویان خه‌ڵكی شاره‌كان بوون، كه‌سیان خه‌ڵكی لادێ و شوێنه چۆڵه‌كان نه‌بوون، خوا هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه ده‌شته‌كی یان لادێێ بوبێت، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:{ وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلاَّ رِجَالاً نُّوحِي إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ الْقُرَى: ئێمه كه‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك نه‌بێت له خه‌ڵكی شاره‌كان كه وه‌حیمان كردونه‌ته لا}. حه‌فده‌یه‌م: هه‌ندێ له زانایان فه‌رموویانه كه پێغه‌مبه‌ران توشی له‌شپیسی نابن له كاتی خه‌ودا(الإحتلام)، ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌شپیس بوون له كاتی خه‌ودا له شه‌یتانه‌وه‌یه، شه‌یتانیش ده‌سه‌لاَتی نیه به سه‌ر پێغه‌مبه‌راندا، وه خه‌وی پێغه‌مبه‌ران حه‌ق و رِاسته‌و شتی ناجۆر وبێ جێ نابینن له خه‌ویاندا، له به‌ر ئه‌وه توشی له‌شپیسی (الاحتلام) نابن له خه‌ویاندا.