دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕِوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی (خضر) (علیه السلام) هه‌ندێ له خه‌ڵكی وا گومانیان بردووه كه گوایا زیندووه نامرێت، به‌تایبه‌ت له هه‌ندێ شوێندا به ناوی خیری زینده ناوزه‌د بووه و وا ده‌زانن كه نه‌مردووه و ده‌گه‌رِێ به‌سه‌ر دۆستانی خواوه له دنیادا. گومانی تیا نییه كه ئه‌مه بیروباوه‌ڕِێكی هه‌ڵه و نادروست و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئیسلامه؛ هه‌ركه‌س گومانی وا بێت كه(خضر) ده‌گه‌رِێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و شتیان فێر ده‌كات و فێری غه‌یب و نادیاریان ده‌كات، ئه‌وه خۆی تووشی گومڕایییه‌كی گه‌وره كردووه که پێویسته بگه‌ڕِێته‌وه سه‌ر حه‌ق و واز له‌و بیروباوه‌ڕِه چه‌وته بێنێت. ڕِای ڕِاست و دروست ئه‌وه‌یه كه(خضر) یه‌كێك بووه له پێغه‌مبه‌رانی خوا. ئه‌و عیلم و زانیارییه‌ی كه خوای گه‌وره پێی داوه عیلم و زانیاری پێغه‌مبه‌رێتی بووه. مووساش پێغه‌مبه‌ر بووه. لێره‌دا چه‌ند خاڵێك پێویستی به ڕوِونكردنه‌وه هه‌یه له‌باره‌ی (خضر)ه‌وه (علیه السلام). یه‌كه‌م: (خضر) (علیه السلام) یه‌كێك بووه له پێغه‌مبه‌رانی خوا و ژیانی وه‌ك پێغه‌مبه‌رانی تر بووه. واته مرۆڤێكی ئاسایی بووه وه‌ك گشت پێغه‌مبه‌رانی دیكه، خوای گه‌وره تایبه‌تمه‌ندی كردبوو به زانیارییه‌ك كه نه‌درابوو به مووسا (علیه‌السلام)؛ ئه‌ویش زانینی به‌شێك له نادیار (الغیب) بوو كه له ڕێگه‌ی وه‌حی و پێغه‌مبه‌رێتییه‌وه پێی درابوو. که‌واته ئه‌و زانیارییه‌ی كه به (خضر) (علیه‌السلام) درابوو به‌شێك بووه له پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌ی و ته‌واوكه‌ری په‌یامه‌كه‌ی بووه. دووه‌م: هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه شاره‌زاییان نییه و له ڕِێی ڕِاست لایانداوه، ده‌ڵێن كه هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر گه‌شتنه پله‌یه‌ك ده‌توانن پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه (الخضر) پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی مووسا هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، گوایه ئه‌وه‌ی مووسا (علیه‌السلام) شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی زاهیر و دیا رو به‌رچاو بوو، به‌ڵاَم ئه‌وه‌ی (خضر) عیلم و زانیاریی نادیار و باتن بوو و ده‌ڵێن: شه‌ریعه‌ت ڕِووی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌كرێت هه‌ندێ له به‌نده‌كانی خوا له ڕوِوی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌ربچن، چونكه (خضر) زانیارییه‌كی تایبه‌تی له خواوه وه‌رگرتووه وه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت:{وعلمناه من لدنا علما: ئێمه له لایه‌نی خۆمانه‌وه زانیارییه‌كمان فێركردبوو.} ئه‌م قسه‌یه ڕوون و ئاشكرایه كه ناته‌واو و قسه‌یه‌كی بێجێیه، چونكه شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی مووسا علیه السلام، تایبه‌ت بوو ته‌نها به نه‌وه‌ی ئیسرِائیله‌وه،{أن أخرج قومك من الظلمات الى النور: تاكوو نه‌ته‌وه‌كه‌ت له تاریكاییه‌كانه‌وه ده‌ربێنێت به‌ره‌و ڕووناكی} كه‌واته مووسا ته‌نها بۆَ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ڕِه‌وانه كرابوو. خوای گه‌وره پێی نه‌فه‌رموبوو:{لتخرج الناس من الظلمات الى النور} واته: بۆ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی رِه‌وانه نه‌كرابوو، چونكه ته‌نها پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بو گشت جیهان رِه‌وانه كراوه، هه‌ر بۆیه له فه‌رموده‌دا هاتووه كه (خضر) به موسای فه‌رمووه: {ئه‌ی مو‌سا تۆ خوا زانیارییه‌كی فێر كردویت و من نایزانم، وه منیش خوا زانیاریه‌كی فێر كردووم تۆ نایزانی) جا ئه‌و پێغه‌مبه‌ر بووه‌و ئه‌ویش پێغه‌مبه‌ر بووه، (خضر) پێغه‌مبه‌رێك بووه و له ژێر فه‌رمان و شه‌ریعه‌تی موسادا نه‌بووه تاكو بۆی هه‌بێت له فه‌رمانی ده‌ربچێت، كه‌واته ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م رِواداوه وا لێك ئه‌ده‌نه‌وه كه كه‌سێك له به‌نده‌كانی خوا به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت بۆی هه‌یه كه شه‌ریعه‌ت لا بدات ئه‌وه گومرِاو سه‌ر لێشێواوه، باوه‌رِیان به‌وه‌یه كه شێخ زانیاری غه‌یب ئه‌زانێت و ئاگای لێیه‌تی(په‌نابه خوا) هه‌ندێ شتی هه‌یه كه له سه‌ر خه‌ڵكانی ئاسایی دانراوه‌و پێویست كراوه ئه‌وان لێی به‌ده‌رن و ده‌توانن له فه‌رمانی شه‌ریعه‌ت ده‌ربچن، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان له عیلمی غه‌یب و نادیار ئه‌یزانن و شاره‌زای بوون، خه‌ڵكی تر نایزانێت، به‌ڵگه‌تان چیه؟ ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ته، (خضر) به‌شێك له عیلمی غه‌یبی زانیوه كه مو‌سا علیه‌السلام نه‌یزانیوه، ئیتر به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی گومرِا ئه‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی عیلمی غه‌یبه ئه‌كه‌ن بو هه‌ندێ له شێخه‌كانیان. (بۆ زیاتر شاره‌زا بوون له رِوداوه‌كه بگه‌رِێره‌وه بو سوره‌تی (الكهف) له ئایه‌تی (60-82)). سێیه‌م: گومانی تیا نیه كه پله‌ی مو‌سا به‌رزترو بڵندتر بووه له پله‌ی (خضر) سه‌لامی خوایان لێ بێ، چونكه مو‌سا علیه‌السلام یه‌كێك بووه له نێرراوه‌كان (الرسل) وه له ناو ئه‌وانیشدا یه‌كێك بووه له خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و هیممه‌ت به‌رزه‌كان له پێغه‌مبه‌ران (أولوا العزم)، به‌لاَم (الخضر) علیه‌السلام له هه‌واڵپێدراوه‌كان (الأنبیاء) بووه، پله‌ی نێرراوه‌كانیش(الرسل) له هه‌واڵپێدراوه‌كان (الأنبیاء) گه‌وره‌تره. چواره‌م: (خضر) علیه‌السلام، ژیانی وه‌ك ژیانێكی پێغه‌مبه‌رێكی ئاسایی بووه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌وترێت گوایه نامرێت یان تا ئێسته نه‌مردووه ئه‌وه هه‌مووی نارِاسته و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له سه‌ر نیه. (دانیال) ئه‌ڵێن ئه‌وه له‌و پێغه‌مبه‌رانه بووه كه هاوه‌ڵه‌كان له كاتی رِزگاركردنی هه‌ندێ له ولاَتاندا ناوه‌كه‌یان بینیوه كه نوسراوه له‌و شوێنانه‌ی كه رِزگاریان كردووه.