دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی له قورئانی پیرۆزدا ناویان هاتووه وه‌ك له ژماره‌ی پێغه‌مبه‌راندا ئاماژه‌مان پێ كرد كه ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران زۆر زیاترن له‌وه‌ی كه له قورئانی پیرۆزدا هاتوون، نێرراوه‌كان (الرسل) 314و ههواڵپێدراوهكانیش (الأنبیاء) 124 هه‌زارن، واته ژماره‌ی هه‌ره‌زۆریان له قورئاندا ناویان نه‌هاتووه. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:{ وَرُسُلاً قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلاً لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ: هه‌ندێك له پێغه‌مبه‌ران سهرگوزشتهوه به سهرهاتیمان بۆ گێرِاویتهوه له‌وه‌و پێش و هه‌ندێكیشیان به سهرهاتو سهرگوزهشتهیانمان بۆ نهگێرِاویتهوه}خوای گه‌وره به دانایی و كاردروستی خۆی هه‌ندێ له باس و به‌سه‌رهاتی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانی باسكردوووهو پێغه‌مبه‌رانێكی دیكه‌ش باسیان له قورئاندا نه‌هاتووه. ژماره‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه له قورئاندا باسیان هاتووه (25) پێغه‌مبه‌رن، ئه‌وانیش له‌م دوو دێرِه هۆنراوه‌ی خواره‌وه‌دا كۆ بونه‌ته‌وه: في تلك حجتنامنهم ثمانية من بعد عشر و يبقى سبعة و هم إدريس هود شعيب صالح وكذا ذوالكفل آدم بالمختار قد ختموا ناوی هه‌ژده پێغه‌مبه‌ریان له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه:{ وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاء إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ* وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَقَ وَيَعْقُوبَ كُلاًّ هَدَيْنَا وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ *وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ * وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلاًّ فضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ: ئه‌و وت‌و وێژو لێكۆڵینه‌وانه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئێمه بوو، كاتێك به‌خشیمان به ئیبرِاهیم له سه‌ر گه‌له‌كه‌ی و زاڵ بوو به سه‌ریاندا، قسه‌وه بیروباوهرِی به سه‌ر قه‌ومه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت، جا هه‌ر كه‌سێك بمانه‌وێت و ( خۆیشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، به رِاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا‌و كاربهجێیهوه زانایه به هه‌موو شتێك* (له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و ئهعقوبیمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ك له‌وانمان رِێنمونی كرد، پێشتر نوحمان رِێنموونی كردبوو و له نه‌وه‌كانی (تری ئیبرِاهیم) داوودو سوله‌یمان و ئه‌یووب و یوسف و موسا‌و هاروون (هاتنه دنیاوه‌و بونه رِابهور چاوساغ بۆ خه‌ڵكی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاكه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاك و پاك و خواناسیان پێ ده‌به‌خشین)* (هه‌روه‌ها) زه‌كه‌ریاو یه‌حیاو عیسا‌و ئیلیاس هه‌رهه‌موویان له پاك و چاكان بوون* ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لوگیش (له هیدایه‌ت دراو‌و پێغه‌مبه‌ران بوون) له‌وانه‌شمان رِێزدار كرد به سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهانی (سه‌رده‌می خۆیاندا).هه‌ریه‌ك پێغهمهبهرهكانی دیكه‌ش بریتین له‌مانه:(إدریس، هود، شعیب، صالح، ذوالكفل، آدم، محمد (صلى الله عليه وسلم)) ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له قورئانی پیرۆزدا باسیان هاتووه: آدم علیه‌السلام: له 25 شوێندا له قورئاندا ناوی هاتووه، { إِنَّ اللّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ: به رِاستی خوا ئاده‌م نوح و نه‌وه‌كانی ئیبرِاهیم و نه‌وه‌كانی عیمرانی هه‌ڵبژارد به سه‌ر هه‌موو جیهاندا}آل عمران:33. إدریسعلیهالسلام: له دوو ئایه‌تدا له قورئانی پیرۆزدا باسی هاتووه، { وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا: وه له‌م كتێبه‌دا (قورئانی پیرۆز) باسی ئیدریس بكه، چونكه به رِاستی پێغه‌مبه‌رێكی زۆر رِاستگۆو رِاستكار بوو}.مریم:56. هودعلیهالسلام:{ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ أَفَلاَ تَتَّقُونَ: بۆ گه‌لی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد ووتی: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم به ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه‌له‌و زاته هیچ خۆایهكی ترتان نیه} شعیب علیه‌السلام: { وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ: وه بۆ هۆزو خه‌ڵكی مه‌دیه‌نیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ووتی: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم به ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته هیچ خوایه‌كی ترتان نیهْ}. صالح علیه‌السلام:{ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ: وه بۆ گه‌لی (ثمود)یش (صالح)ی بریانمان نارد، ووتی: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم به ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته هیچ خوایه‌كی ترتان نیهْ}. ذاالكفل علیه‌السلام: { وَإِسْمَاعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا الْكِفْلِ كُلٌّ مِّنَ الصَّابِرِينَ: ئیسماعلی و ئیدریس و ذاالكفل هه‌موویان له ئارامگران بوون}. محمد (صلى الله عليه وسلم)ــ:{ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ: محمد باوكی هیچ كه‌سێك له پیاوانی ئیوه نه‌بووه، به‌ڵكو نێرراوی خوایه‌وه دواهه‌مین ههواڵپێدراوانه}. پێغه‌مبه‌ان علیهم الصلاة والسلام هه‌ریه‌ك به رِێژهیهكی جیاواز له قورئانی پێرۆزدا هاتووه به‌م شێوه‌یه: {محمد:4}{آدم:24 }{نوح:43 }{إبراهیم:69 }{موسى:136 }{عیسى:25 }{إسحق:17 }{یعقوب:16 }{داود:16 }{سلیمان:17 }{ِأیوب:4 }{یوسف:27 }{هارون:19 }{زكریا:7 }{یحى:5 }{الیاس:2 }{إسماعیل:12}{الیسع:2}{یونس:4}{لوگ:27}{ادریس:2}{هود:7}{شعیب:11}{صالح:9}{ذو الكفل:2}}. له كۆی گشتی پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام ته‌نها چواریان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن، ئه‌وانیش (شعیب، هود، صالح، محمد (صلى الله عليه وسلم)) هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكی له خۆیان بۆ ناردوون، زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌رانیش له نه‌وه‌ی ئیسرِائیل بوون، واته له وه‌چه‌و نه‌وه‌ی (یعقوب)بوون علیه‌السلام. ئه‌وه‌ی جێی سهرسورِمانه لێره‌ده ئه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له (هود و صالح) به هیچ شێوه‌یه‌ك نه له ته‌ورات، وه نه له ئینجیل‌دا ناویان نه‌هاتووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ندێ له زانایان ده‌فه‌رموون، له‌وانه‌یه هۆی ئه‌و رِق و كین و چاوچنۆكیه بێت كه جووله‌كه هه‌یانه به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب و وای كردووه كه ناوی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره بسرِنهوه و نه‌یهێڵن. دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ی باسمانكردن كه له قورئاندا ناویان هاتووه، هه‌ندێكی تر له پێغه‌مبه‌ران هه‌ن كه رِاجوداییان تیایه‌و هه‌ندێكیان ناویان له سوننه‌تدا هاتووه ئه‌وانیش: (شیت) كه له ڕبوژروه به فهرمودهیكه به بهرزكراوهیی هاتووه كه فه‌رمویه‌تی: (أنه أنزل عليه خمسون صحيفة: په‌نجا لاپهرِهی بۆ هاتۆته خواره‌وه) أخرجه إبن حبان باسناد حسن. (یوشع بن نون) هاوه‌ڵ و قوتابیه‌كه‌ی مو‌سا بوو علیه‌السلام له گه‌ڵیدا رِۆشت تا سه‌ر ده‌ریاكه‌و له‌وێ چاویان به پیاو چاكه‌كه(خضر) كه‌وت، هه‌روه‌ها له دوای مردنی مو‌سا علیه‌السلام پێشه‌وایه‌تی نه‌وه‌ی ئیسرِائیلی پێ سپێردراو، فه‌رموده‌ی سه‌حیح له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر بووه. (شموئیل) شهموئیلی یه‌كێ بووه له پێغه‌مبه‌رانی نه‌وه‌ی ئیسرِائیل، ده‌وترێت كه شموئیل ئه‌وه بووه كه خوای گه‌وره له سوره‌تی(البقرة)دا به سه‌رهاته‌كه‌ی دهگێرِێتهوه كاتێك كه نه‌وه‌ی ئیسرِائیل به پێغه‌مبه‌رێكی خۆیان ووت: پاشایه‌كمان بۆ بنێره تا له ژێر ئالاَی ئه‌ودا بجه‌نگین، كه له ئایه‌ته‌كانی 246-252 سوره‌تی(البقره) به درێژی باس له چیروكهكه ئه‌كات و به‌م ئایه‌ته ده‌ست پێ ئه‌كات: أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَى إِذْ قَالُواْ لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ... الآية (تبع) فه‌رموده‌یه‌ك له پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتووه كه حاكم ده‌ری هێناوه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)فه‌رمویه‌تی: (نازانم تبع پێغه‌مبه‌ره یان نا، وه نازانم ذوالقرنین پێغه‌مبه‌ره یان نا). (خضر) زانایان رِایان جیاوازه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره یان نا، بهلاَم رِای به‌رچاوو دروست ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر بووه.