بنچینه‌كانى زانستى قیرائات ئیحسان بورهانەددين الحمد لله رب العالمین والصلاه والسلام على خیر خلقه محمد وعلى اله وصحبه اجمعین پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێَك كه ده‌یه‌وێت فێرى زانستێك ببێت ، ده بنچینه ده‌رباره‌ى ئه‌و زانسته بزانێت ، زانستى قیرائاتیش به هه‌مان شێوه وه‌كو زانستێكى مه‌زنى په‌یوه‌ندیدار به قورئانى پیروَزه‌وه ڵێویسته خوێندكار ده بنه‌ماى گرنگ ده‌رباره‌ى بزانێت: سنووره‌كه‌ى: (القراءات القرانیه) زانستێكه به‌هۆیه‌وه به جوانى و درووستى وشه‌كانى قورئان ده خوێنرێته‌وه به پێی ئه‌و جێوازییانه‌ى ده‌درێته پاڵ گوێزه‌ره‌وه‌كه‌ى له زنجیره‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌یدا ، یان بریتییه له‌و زانسته‌ى كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت یه‌كده‌نگى گوێزه‌ره‌وه‌كانى كیتابى خواى گه‌وره بزانرێت سه‌باره‌ت به جێاوازى شێوازه‌كانى ده‌ربرَینى وشه‌كان له ڕووى گوێگرتنه‌وه. باسه‌كانى: تایبه‌ته به وشه‌كانى قورئانى پیروَزه‌وه له ڕووى ئه‌نجامدانیانه‌وه وه‌كو : مه‌د و قه‌صر و ئیدغام و ئیخفا و شتى له‌و شێوه. به‌روومه‌كه‌ى: پارێِزراوى له هه‌ڵه كردن له قورئانى پیروَز و شاره‌زابوون له شێوازى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ریه‌كێك له گه‌وره پێشه‌وایانى خوێندنه‌وه‌ى قورئان، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى په‌سه‌ندو ناڵه‌سه‌ند، له‌گه‌ڵ زوَر سوودى تردا. فه‌زڵى: زانستێكى زوَر به‌ڕێزو مه‌زنى شه‌رعیه ،چونكه په‌یوه‌ندى به فه‌رمووده‌كانى په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌یه. به‌راوردكردنى له گه‌ڵ زانسته‌كانى تر: به‌راورد ناكرێت و له‌هه‌مووزانستێك به‌رزتره. دانه‌رى: پێشه‌وایانى قیرائات ، ده‌شگێڕنه‌وه (حفص بن عمر الدوری) بووه. یه‌كه‌مین زانایش كتێبى له‌و باره‌وه نووسى (ابو عبید القاسم بن سلام) ه. ناوى ئه‌م زانسته: (علم القراءات) كۆى (قراءة) واته: شێوازێكى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیروَز. سه‌رچاوه‌كه‌ى: له ڕێگه‌ى سه‌نه‌دى ڕاست و درووست و متواتر له پێشه‌وایانه‌وه تاكو ده‌گاته ُُپێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). حوكمى شه‌رع ده‌رباره‌ى : واجبى كیفائیه ، له ڕووى فێربوون و فێركردن ، واته: ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێى هه‌ڵسان له‌سه‌ر ئه‌وانى تر ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سیش پێى هه‌ڵنه‌سا هه‌موان گوناهبار ده‌بن. باسه‌كانى: بریتیه له بنچینه‌كانى ئه‌و زانسته ، بوَ نموونه: هه‌موو دوو هه‌مزه‌یه‌ك له وشه‌یه‌كدا یه‌كبگرن ، حیجازییه‌كان دووه‌میان ته‌سهیل ده‌كه‌نه‌وه. احسان برهان ا‌لدین موَڵه‌ت پێدراو له قیرائه‌تى عاصم به هه‌ردوو ریوایه‌تى شعبة و حفص . سه‌رچاوه: الاضاءة فی بیان اصول القراءة. علی محمد الضباع.