دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ران كه‌سانێكی ئاسایین و له مرۆڤن. پێغه‌مبه‌رانی خوا علیهم الصلاة والسلام هه‌موویان مرۆڤ بوون و خوا له ناو گه‌له‌كانی خۆیاندا هه‌ڵیبژاردوون و كردونیه پێغه‌مبه‌ر، هیچیان له فریشته نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌موویان له مرۆڤ بوون وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت به‌رامه‌به‌ر به پێغه‌مبه‌ر : قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ: بڵێ من ته‌نها مرۆڤێكم له ئێوه‌و ئه‌وه‌یه كه وه‌حیم بۆ هاتووه}الكهف:110 واته: به‌وه‌ی كه من نیگام بۆ هاتووه‌و بومه پێغه‌مبه‌ر له به‌شه‌ریه‌ت و مرۆڤایه‌تی خۆم نه‌كه‌وتووم، به‌ڵكو كه‌سێكیم وه‌ك ئێوه‌و له خۆتانم، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُواْ إِذْ جَاءهُمُ الْهُدَى إِلاَّ أَن قَالُواْ أَبَعَثَ اللّهُ بَشَرًا رَّسُولاً: هیچ شتێك نه‌بۆته كۆسپ له رِێگه‌ی ئه‌وه‌دا خه‌ڵكی باوه‌رِ بهێێن-كاتێك كه هیدایه‌ت و رِۆشنیان بۆ هات-ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه وتیان: ئایا خوا مرۆڤێكی به فرستاده‌و پێغه‌مبه‌ر ناردووه؟! واته: پێیان سه‌یر بووه كه مرۆڤێك له خۆیان بكرێته فرستاده‌و فه‌رمانی خوایان پێ رِابگه‌یه‌نێت، وایان ئه‌زانی كه ئه‌بێ پێغه‌مبه‌ر له مرۆڤ نه‌بێت به‌ڵكو ئه‌بێ له فریشته بێت، ئه‌یانووت: ئایا خوا مرۆڤێكی ناردووه ببێ به پێغه‌مبه‌ر؟! هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: فَقَالُوا أَبَشَرًا مِّنَّا وَاحِدًا نَّتَّبِعُهُ إِنَّا إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ: جا وتیان: باشه رِه‌وایه؛ ئێمه شوێنی تاكه كه‌سێك بكه‌وین له خۆمان؟! ئێمه ئه‌گه‌ر برِوا به كه‌سێكی بكه‌ین، ئه‌و كاته ئێمه به رِاستی له گومرِایی و شێتیداین؟!} پێیان رِه‌وا نه‌بووه كه شوێن پێغه‌مبه‌رێك بكه‌ون كه له خۆیان هاتبێت، به‌ڵكو ده‌بێت خوا له رِ‌ه‌گه‌زێكی تر‌و له شوێنێكی تره‌وه بۆی ناردبن! له بیر‌و هه‌ستی ئه‌وانه‌دا ده‌بوو پێغه‌مبه‌ران له مرۆڤ نه‌بن، چونكه مرۆڤ خواردن وخواردنه‌وه ماندوبون و خه‌وتن و هه‌موو لایه‌نێكی لاوازی تیایه، بۆیه پیان سه‌یر بوو كاتێ ئه‌یانبینی پێغه‌مبه‌ر بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌كات و ماڵ و مناڵی هه‌یه‌و نان ئه‌خوات و ئه‌گه‌رێت به بازارِداو شتانی تریش له‌م بابه‌ته، قورئانی پێرۆز له سه‌ر زمانی ئه‌وانه ئه‌فه‌رموێت: وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ لَوْلَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا * أَوْ يُلْقَى إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا وَقَالَ الظَّالِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا: ده‌یانگوت: ئه‌وه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چیه‌تی، خواردن ده‌خوات و به بازِاردا ده‌رِوات و ده‌گه‌رِێت، ده‌بوایه فریشتیه‌ك دابه‌زیایه بۆ لامان!! تا ئه‌ویش له گه‌ڵیدا خه‌ڵكی بێ‌دار بكردایه‌ته‌وه و بیترساندنایه* یان گه‌نجینه‌یه‌كی له ئاسمانه‌وه بۆ فرِێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێكی تایبه‌تی ببوایه و لێی بخواردایه، به‌ڵكو سته‌مكاران ده‌ڵێن به ئیمانداران: ئێوه ته‌نها شوێنكه‌وتوی پیاوێكی جادوو لێكراو نه‌بێت، شوێنی كه‌سی تر نه‌كه‌وتوون؟!} دایانگوت: یان ده‌بێ پێغه‌مبه‌ر خۆی له فریشته بێت، یان ئه‌بێت فریشته‌یه‌كی له گه‌ڵدا بێت و تا بیسه‌لمێنێت له لایه‌ن خواوه هاتووه. له رِوانگه‌ی ئایه‌ته‌كان و واقعی ژیانی پێغه‌مبه‌ران وهه‌ڵس و كه‌وتیان له ناو گه‌له‌كانیان ئاشكرایه كه له مرۆڤ بوون و خوا له خۆیان هه‌ڵیبژاردوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه كه فریشته‌كان بكرێنه پێغه‌مبه‌رو ئه‌و ئه‌ركه‌یان بخرێته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش تاكو خه‌ڵكه‌كه خۆیان بتوانن رِاسته‌و خۆ فه‌رمان و ئه‌حكامه‌كان وه‌ربگرن و له نزیكه‌وه ئاشنا ببن به پێغه‌مبه‌ران، چونكه ناكرێت پێغه‌مبه‌رێك خۆی له فریشته بێت و فه‌رمانه‌كانی بۆ مرۆڤ بن كه دوو چین و رِه‌گه‌زی جیاوازن، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌وانه كه ئه‌یانووت ئه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ران له فریشته نین و له خۆمانن ئه‌فه‌رموێت: وَقَالُواْ لَوْلا أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًا لَّقُضِيَ الأمْرُ ثُمَّ لاَ يُنظَرُونَ * وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَّجَعَلْنَاهُ رَجُلاً وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ: وه ده‌یانگوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ك بۆ لای محمد دابه‌زیایه‌و به چاوی خۆمان بمانبینایه! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه كۆتایی به هه‌موو شتێك ده‌هات و پاشان مۆڵه‌تی ته‌وبه‌و په‌شیمان بونه‌وه‌یان پێ نادرێ* خۆ ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بكردایه به فرستاده، ئه‌وه له شێوه‌ی پیاوێكدا ده‌مانناردو هه‌مان گومان كه ئێسته هه‌یانه بۆیان دروست ده‌بوو}الأنعام:8-9. واته: ئه‌گه‌ر ئێمه داواكاریه‌كه‌ی ئه‌وانمان به جێ بێنایه‌و فریشته‌یه‌كمان بكردایه به فرستاده‌و بۆمان بناردنایه، هه‌ر له سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێكدا ئه‌ماننارد، چونكه نه ئه‌وان و نه هیچ كه‌سێكی دیكه‌ش ناتوانێت كه فریشته‌كان له سه‌ر شێوه‌ی رِاسته‌قینه‌ی خۆیان ببینن، ده‌ی چۆن داواكاری وا ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌وان فریشته‌كانیان ببینایه، ئه‌وا ئیتر كاره‌كه ته‌واو ئه‌بوو، به‌وه‌ی دوای بینین فریشته‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌رِیان نه‌هێنایه ئه‌وا یه‌كسه‌ر سزای خوای گه‌وره ئه‌یپێچانه‌وه‌و له ناوی ئه‌بردن، چونكه ئه‌و كاته له جیهانی نادیاره‌وه ئه‌كه‌وتنه جیهانی بینین و موشاهه‌ده، چون فریشته یه‌كێكه له‌و نادیارانه‌ی كه مرۆڤ نایانبنێت و باوه‌رِی پێیان هه‌یه، كه‌واته ئه‌وانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داواكه‌یان بێ جێیه كه ئه‌ڵێن بۆ پێغه‌مبه‌ران له مرۆڤن و پێویسته له فریشته بونایه. هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلآئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلاً مَّا كَانُواْ لِيُؤْمِنُواْ إِلاَّ أَن يَشَاء اللّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ: خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی ئه‌و بێ باوه‌رِو هاوه‌لًَگرانه‌مان جێبه‌جێ بكردایه) و به رِاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندایه بۆ لایان و مردووه‌كان قسه‌یان له گه‌ڵ بكردنایه، هه‌موو شتێكیشمان له به‌ر ده‌میاندا كۆ بكردایه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوون به برِوادارو برِوایان نه‌ده‌هێنا، مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، به‌لاَم زۆربه‌یان نه‌فامن و نه‌زانن}الأنعام:11. وه‌ك باسمانكرد مرۆڤ ناتوانێت كه فریشته له سه‌ر شێوه‌ی رِاسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش ته‌نها دوو جار جبره‌ئیلی له سه‌ر شێوه‌ی خۆی بینیوه، وه جاری یه‌كه‌م به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ری ئه‌وه‌بو له هۆش خۆی چوو كه‌وت، جاری دووه‌میش له (سدره المنتهى) له كاتی شه‌ورِه‌وی وبڵندبونه‌وه‌كه‌یدا، ده‌ی له كاتێكا كه پێغه‌مبه‌ر به‌و شێوه‌یه بوبێت، چۆن ئه‌كرێ كه فریشته‌كان بێن و له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا دانیشن و هه‌ڵس و كه‌وتیان له گه‌ڵ بكه‌ن؟! باشه ئه‌ی چۆن ئه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر له گریمانێكدا ئه‌وه‌ش ببوایه، ئه‌وا خوای گه‌وره فریشته‌كانی له سه‌ر شێوه‌ی یه‌كێك له ئاده‌میزاد ئه‌ناردو بۆ لایان تاكو بتوانن له گه‌ڵیدا بژین و ئه‌وسا هه‌مان قسه‌و هه‌مان گومانیان بۆ دروست ئه‌بۆوه‌و باوه‌رِیان نه‌ئه‌هێنا، هه‌روه‌ك جبره‌ئیل له سه‌ر شێوه‌ی یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كان كه ناوی –دحیه الكلبی-بوو هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رو پرسیاری بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلامی له پێغه‌مبه‌ر كرد‌و ئه‌ویش وه‌لاَمی دایه‌وه. جا ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ك بهاتایه بۆ لایان پێی بوتنایه به‌ڵی من فریشته‌م و له لایه‌ن خوا‌و هاتووم به‌لاَم له سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤدا، ئه‌یانگوت نه‌خێر، ئێمه باوه‌رِ ناهێنین تاكو له سه‌ر شێوه‌ی رِاسته‌قینه‌ی خۆت نه‌ێیت و كه ئه‌وه‌ش ناكرێت و ئیتر باوه‌رِیان نه‌ئه‌هێنا. لێره‌دا خاڵێكی گرنگ هه‌یه پێویستی به رِونكردنه‌وه هه‌یه ئه‌ویش: باوه‌رِ به نادیار(الغیب)یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كی و نبچینه‌ییه‌كانی باوه‌رِ، خوای گه‌وره له سوره‌تی (البقرة) دا له پێش نوێژ‌و زه‌كاتیشدا باسی له باوه‌رِهێنان به نادیار كردووه، باوه‌رِ به فریشته‌كانیش یه‌كێكن له بنه‌ماكانی باوه‌رِ به نادیار، جا هه‌ر كاتێك نادیارێك ده‌ركه‌وت و كه‌وته به‌رچاو ئه‌وكاته به نادیاری نامێنێته‌وه‌و ئه‌و كاته باوه‌رِ هێنان پیێی هیچ ده‌ورێكی نامێنێت و باوه‌رِ‌ه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت، بۆ ئه‌مه چه‌ند نمونه‌یه‌ك بێنێنه‌وه: 1. فیرعه‌ونه‌كه‌ی مو‌سا علیه‌السلام به هه‌موو شێوه‌یه دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستكاری موسای كرد‌و خۆی كرده خوایه‌ك له خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی و ووتی من خوای هه‌ربانی ئێوه‌م، به‌لاَم كاتێك له نیوه‌رِاستی ده‌ریاكه‌دا بوو ئاوه‌كه یه‌ك هاته‌وه‌و ئیتر هیچ ماوه‌ی ملنه‌دان و سه‌رپێچی نه‌ماو جیهانی نادیاری لێ ئاشكرا بوو، هاواری لێ هه‌ڵًساو وتی: حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنتُ أَنَّهُ لا إِلِهَ إِلاَّ الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَاْ مِنَ الْمُسْلِمِينَ: جا كاتێك كه ئاوه‌كه هاته‌وه خۆی و فیرعه‌ون خه‌ریك بوو ده‌خنكا له‌و كاته‌دا ووتی: وا ئیتر باوه‌رِم هێنا به‌وه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و خوایه‌ی كه نه‌وه‌ی ئیسرِائیل باوه‌رِیان پێ هێناوه‌و من ئیتر له مسوڵمانانم}یونس:90. به‌لاَم ئایا ته‌وبه‌و گه‌رِانه‌وه‌كه‌ی لێ وه‌رگیرا؟ نه‌خێر، بۆ؟ چونكه ئیتر له‌وێدا جیهانی غه‌یب و نادیار ته‌واو ئه‌بێت و جیهانێكی تر دێته پێش كه ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و چركه ساته باوه‌رِت به‌و نادیاره نه‌بوێت ئه‌وكاته به ده‌ردت ناخوات و لێت وه‌رناگیرێت، بۆیه خوای گه‌وره رِوو به فیرعه‌ون ده‌فه‌رموێتآلآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ: ئایا ئێسته باوه‌رِ ئه‌هێنێت! له كاتێكا كه پێشتر یاخی بویت و له رِیزی خراپه‌كاراندا بویت و تۆوی خراپه‌ت ئه‌چاند!!} ئێسته ئیمانه‌كه‌ت لێ وه‌رناگیریت به هیچ شێوه‌یه‌ك. 2. پێغه‌مبه‌ر له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا ئه‌فه‌رموێت: {إن الله يقبل التوبة عن عباده ما لم يغرغر: خوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی له به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێ تا نه‌كه‌ونه كاتی گیانه‌لاَوه} واتای ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له هه‌موو ته‌مه‌نیدا ئه‌توانێت بگه‌رِێته‌وه‌و په‌شیمان بێته‌وه له بێ باوه‌رِی و تاوان و خراپه‌كاری و ده‌رگای گه‌رِانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره دانه‌خراوه له‌سه‌ری تا ئه‌كه‌وێته گیانه‌لاَ، ئیتر كه كه‌وته گیانه‌لاَو خه‌ركی بوو گیانی له ده‌ست ئه‌دا، ئه‌وكاته هه‌رچه‌ند هاوار بكات و په‌شیمان بێته‌وه ته‌وبه‌ی لێ وه‌رناگیرت-په‌نا به خوا- هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه له كاتێ گیانده‌رچوندا مرۆڤ له جیهانی نادیاره‌وه به‌ره‌و جیهانی به‌رچاوو موشاهه‌ده‌وه هه‌نگاو ئه‌نێت، له‌و كاته‌دا فریشته‌كانی خوای گه‌وره دائه‌به‌زنه سه‌ر بێ باوه‌رِان و ئه‌كێشن به ده‌م و چاویانداو لێیان ئه‌ده‌ن و پێیان ئه‌ڵێن: ده‌ی گیانتان ده‌ربكه‌ن له لاشه‌تان، ئیتر بێ هیچ وه‌ستانێك باوه‌رِ ئه‌هێنن چونكه له به‌ر چاویانه‌و وا فریشته‌ی گیانكێش گیانی ئه‌كێشێت، بۆیه له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر ئیمانیش بێنێت و بگه‌رِێته‌وه ئه‌و ئیمان و باوه‌رِه هیچ به ده‌ردی ناخوات و رِزگاری ناكات له ئاگری دۆزه‌خ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ: ئای ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مكارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌رمه‌رگدا(چ گێرێكیان خواردووه) فریشته‌كانیش ده‌ستیان لێ ده‌كه‌نه‌وه لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به ده‌سته‌وه، ده‌ی رِۆحتان ده‌ركه‌ن، ئه‌مرِۆ له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی (ژیانتان به بێ باوه‌رِی برده سه‌ر) سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌نی رِیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن، ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی كه شتی ناهه‌قتان به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رموده‌كانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌رِی پێ بێنن}الأنعام:93. 3. له فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحدا كه ئیمامی بوخاری و مسلم ئه‌یگێرِێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی: لا تقوم الساعة حتى تطلع الشمس من مغربها ، فإذا طلعت فرآها الناس آمنوا أجمعون، فذاك حين لا ينفع نفسا إيمانها لم تكن آمنت من قبل أو كسبت في إيمانها خيرا: قیامه‌ت هه‌ڵناسێت و به‌رپانابێت تاكو رِۆژ له رِۆژئاوای خۆیه‌وه ده‌رنه‌كه‌وێت، جا كاتێك كه ده‌ركه‌وت و خه‌ڵكی بینیان هه‌موویان باوه‌رِ دێنن، ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه هیچ ده‌رونێك ئیمانه‌كه‌ی سودی پێ ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر له‌وه‌پێش ئیمان و باوه‌رِی نه‌هێنابێت یان له ئیمانه‌كه‌یدا كاری خێری ئه‌نجام نه‌دابێت}له به‌ر ئه‌وه له‌و كاته‌دا یه‌كێك له هه‌ره نیشانه نهێنیه‌كان قیامه‌ت(كه هه‌لًَهاتنی رِۆژه به پێچه‌وانه‌وه) تا له جیهانی نادیاره‌وه ئه‌بێته جیهانی به‌رچاوو هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی ئه‌یبینن و ئیتر ئیمان هێنان هیچ سودێكی نابێت، چون كاتێك ئیمان به نادیار-الغیب-سود به خاوه‌نه‌كی ئه‌گه‌یه‌نێت و لێی وه‌رئه‌گیرێت، كه نه‌بێته جیهانی بینین و موشاهه‌ده‌وه به چاوی خۆی نه‌یبینێت، به‌لاَم كه بینی ئه‌و كات ئیتر له نادیار ده‌رئه‌چێت و باوه‌رِی پێ بێنی یان پێی نه‌هێنی وه‌ك یه‌ك وایه، خوای گه‌وره له باره‌ی ئه‌و بێ باوه‌رِانه‌وه ده‌فه‌رموێت: هَلْ يَنظُرُونَ إِلاَّ أَن تَأْتِيهُمُ الْمَلآئِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لاَ يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا قُلِ انتَظِرُواْ إِنَّا مُنتَظِرُونَ: ئایا ئه‌وانه چاوه‌رِێی هیچ شتێك ده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ی كه فریشته بێت و گیانیان بكێشێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌كسه‌ر بێت و بێ چه‌ندو چوون؟ یان هه‌ندێك له نیشانه‌كانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربكه‌ون (كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر به‌رپابونی قیامه‌ت) ئه‌و رِۆژه‌ی هه‌ندێ له نیشانه‌كانی په‌روه‌ردگارت دێن و ده‌رده‌كه‌ون (وه‌ك هه‌ڵهاتنی رِۆژ له رِۆژئاوا و زۆرشتی تریش..)، جا هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌وه‌و پێش ئیمان و باوه‌رِی نه‌هێنابێ ئه‌وا ئه‌و رِۆژه ئه‌و ئیمان وباوه‌رِه‌ی هیچ سودێكی پێ ناگه‌یه‌نێت، یان له گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یدا كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌رِێ بكه‌ن (بزانن خوا چۆن گیرۆده‌تان ئه‌كات و چیتان به سه‌ر دێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌رِوانین}. كه‌واته له‌م ئایه‌ته‌و فه‌رمودانه‌دا بۆمان رِوون ئه‌بێته‌وه كه ئه‌و بێ باوه‌رِانه داوای شتێكیان ئه‌كرد له پێغه‌مبه‌ر كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ئه‌كراو نه‌ئه‌گونجا ئه‌نجام بدرێت، خۆ ئه‌گه‌ر له گریمانێكدا داواكه‌شیان جێ به جێ بكرایه، هه‌ر ئیمانیان نه‌ئه‌هێنا چون مه‌به‌ستیان ئیمان و باوه‌رِ نه‌بوو.