دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌رانی خوا ته‌واترینی خه‌ڵكین پێغه‌مبه‌ران عليهم الصلاة و السلام ته‌واترینی نه‌وه‌ی ئاده‌من له هه‌موو شتێك‌دا، وه‌ك خوای گه‌وره سبحانه وتعالى ئه‌فه‌رموێت: الله أِعلم حيث يجعل رسالته ئه‌وه‌ش له چه‌ند خاڵێكدا ئه‌توانین كورتیان بكه‌ینه‌وه: 1. ته‌واترینی خه‌ڵكین له دروستبونیاندا: خوای گه‌وره به جوانترین شێوه‌و چاكترین شێوه دروستی كردوون، هیچ ناته‌واویه‌ك نیه له دروستبونیاندا، خوای گه‌وره مرۆڤی له سه‌ر جوانترین شێوه دروستكردووه وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: ولقد خلقنا الإنسان في أِحسن تقويم: به رِاستی ئێمه مرۆڤمان له سه‌ر جوانترین شێوه دروستكردووه} وه له ناو مرۆڤه‌كانیشدا پێغه‌مبه‌رانی له سه‌ر باشتیرین و جوانترین شێوه دروستكردووه به‌وه‌ی كه ئه‌و ناتهویانهی توشی مرۆڤێكی ئاسایی دێن ئه‌وان به دورن لێی، وه‌ك كه‌م ئه‌ندامی، نه‌خۆشی به‌رده‌وام، وه هه‌ر ناتهویهكی دیكه كه ببێته هۆی كهموكورِی له گه‌یاندنی بانگه‌وازدا. 2. ته‌واوترینی خه‌ڵكین له رِهوشت و ئه‌خلاقیاندا: وه‌ك خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت:وإنك لعلى خلق عظيم: به رِاستی تۆ له سه‌ر رِهوشت و خویه‌كی زۆر جوان و په‌سه‌ندو بێ وێنه‌و مه‌زنیت}، هه‌روه‌ها كاتێك مو‌سا علیه السلام له ده‌ستی فیرعه‌ون رِائهكات و ئه‌گاته شوێنێك كه دهسهلاَتی ئه‌و نایگاتێ و ئاژه‌ڵه‌كان بۆ ئه‌و دوو كچه ئاو ئه‌دات، كاتێك دێت بۆ لای باوكیان و ئه‌كتر ئه‌بینن، كچێكیان به باوكی ئه‌ڵێت: {ياأبت استأجره، إن خير من استِأجرت القوي الأمين: ئه‌ی باوكه به كرێی بگره، به رِاستی باشترین كه‌سێكه كه به‌كرێی بگری و به‌هێزو ئه‌مینه}، كه‌واته پێغه‌مبه‌ران ته‌واوترین كه‌س بوون له رِهوشت و خوو ئه‌خلاقیاندا و خاوه‌ن رِهوشتێكی ئێجگار به‌رزو بڵندو بێ هاوتا بوون علیهم الصلاة و السلام، هیچ كه‌س له‌و رِوهوه نه‌یتوانیوه شان له شانیان بدات پێیان بگات، به‌ڵكو گشت خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی نیازمه‌ندی ئه‌وه‌ن كه له‌وانه‌وه خو رِهوشتی په‌سه‌ندو جوان وه‌ربگرن، رِهوشتی جوان ته‌نها به‌وان و له شوێنكه‌وتنی ئه‌واندا به ته‌واوی به‌رجه‌سته ئه‌بێت. 3 .ته‌واوترینی خه‌ڵكی بوون له پشت و نهسهبیاندا: هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له خه‌ڵكی ئازاد بون، خوای گه‌وره هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نهناردوو كه به‌نده بوبێت، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان ئازاد بوون و خۆیان خاوه‌نی خۆیان بوون، هه‌روه‌ها نه‌سه‌ب و پشتی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ناسراوه‌و به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی هاتووه، هیچ پێغه‌مبه‌رێك نیه نه‌سه‌بی دیار نه‌بێت یان به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی نه‌سه‌بی هاتبێت، به‌ڵكو هه‌موویان له‌و رِوهوهو پاك وبێ گه‌رد بوون. 4 .ته‌واترینی خه‌ڵكی بوون له ژیری و بیر‌و هۆشیاندا: پێغه‌مبه‌ران ژیرترین هوشیارترینی خه‌ڵكی خۆیان بوون، خاوه‌ن زیره‌كیه‌كی بێ وێنه بوون، هیچ كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وان خاوه‌ن رِای په‌سه‌ندو ئاوه‌زو ژیری نه‌بووه، هه‌موو خه‌ڵك پێویستی به‌وان بووه كه ئامۆژگاری و رِێی رِاستیان لێ وه‌ربگرێ، قه‌ت نه‌بووه كه‌سێك له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كدا له پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ره‌كان ژیر‌و داناترو بیرتیژتر بوبێت به هیچ شێوه‌یه‌ك، خاوه‌ن به‌ڵگه‌ی برِهرو دهسهوسانكهر بوون، كه‌س نه‌بووه به‌ڵگه‌ی له‌وان په‌سه‌ندترو به هێزتر بوبێت، خوای گه‌وره سبحانه وتعالی ده‌رباره‌ی ئیبراهیم علیه‌السلام ئه‌فه‌رموێت: وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاء إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ: ئه‌و وتووێژ‌و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئێمه بوو كاتێك به‌خشیمان به ئیبرِاهیم له سه‌ر گه‌له‌كه‌ی و زاڵ بو به سه‌ریاندا، قسه‌و به‌ڵگه‌كانی به سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت، جا هه‌ر كه‌سێك بمانه‌وێت (خوشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، به رِاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا‌و كاربه‌جێیه‌و زانایه به هه‌موو شتێك}. 5 .ته‌واوترینی خه‌ڵكی بوون له ئارامی و هه‌ناسه درێژیاندا له سه‌ر هه‌موو گرفت و ئێش و ئازاره‌كانی كه هاتۆته رِێیان له پێناو بانگه‌وازی خوادا، هه‌وره‌ها له جیهادو تێكۆشانیاندا، له به‌ندایه‌تی و ملكهچیاندا بۆ خوای گه‌وره، وه هه‌روه‌ها له هه‌موو سیفات و رِهوشته به‌رزه‌كاندا كه‌سێك نه‌بووه شان بدات له شانی پێغه‌مبه‌ران و بتوانێت بگاته ئاست و پله‌ی ئه‌وان. لێره‌وه رِون ئه‌بێته‌و كه خوای گه‌وره له ناو هه‌ر گه‌لێكدا باشترینیانی هه‌ڵبژاردووه (كه شایسته‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوبێت) په‌یامی خۆی پێ داوه تاكو بیگه‌یه‌نێت به گه‌له‌كه‌ی و به‌و شێوه‌یه بهڵگهبرِی كردوون، مه‌گه‌ر به هۆی خۆبه‌زلزانی و ملهورِی و بێ باوهرِیانهوه ملیان نه‌دابێت و گوێرِایهلًَی پێغه‌مبه‌ران نه‌بوبن، ئه‌نا له به‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه پێغه‌مبه‌ران بێ به‌ڵگه بوبن، یان ناته‌واوی و لهكهیهكیان هه‌بوبێت كه شایه‌نی ئه‌وه بێت شوێنی نه‌كه‌ون یان باوهرِی پێ نه‌هێنن.