سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پێغه‌مبه‌ران (الأنبیاء و المرسلون) له‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان پله‌و پایه‌ به‌رزترو به‌ رِێزترن
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د

پێغه‌مبه‌ران (الأنبیاء و المرسلون) له‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان پله‌و پایه‌ به‌رزترو به‌ رِێزترن

پێغه‌مبه‌ران پاڵفتگه‌كراوی به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌ن سبحانه‌و تعالی، كه‌س له‌وان باشترو چاكتر نیه‌ له‌ هیچ رِویه‌كه‌وه‌، له‌ هه‌موو لایه‌نێكه‌وه‌ ته‌واوكاری ته‌واویان پێ به‌خشراوه‌و كه‌سی تر نیه‌ له‌وان ته‌واترو رِێك و پێكتر بێت. 
ئه‌م هه‌ڵبژاردن و پاڵفتگه‌ كردنه‌ له‌ لایه‌ن خواوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران هه‌رواو بێ هوده‌و بێ مه‌به‌ست نیه‌، به‌ڵكو هه‌موو زیادكردن و ئه‌رك و ناخۆشی و كاری قورسی زیاتریان خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆو پێیان سپێردراوه‌ ، كه‌واته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی پێغه‌مبه‌ران زیاتر كارو ئه‌ركیان به‌ سه‌ردا دراوه‌ تا ئه‌نجامی بده‌ن و بیگه‌یه‌نن 
ئاشكرایه‌ كه‌ پیاو رِێزێكی زیاتری دراوه‌ به‌ سه‌ر ئافره‌تا، ئه‌ویش نه‌ك له‌ به‌ر رِه‌گه‌زو نێرینه‌یه‌تیه‌كه‌ی، به‌ڵكو له‌ به‌ر ئه‌و ئه‌رك و ماندوبونه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ری داناوه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ: پیاوان رِاگرن به‌ سه‌ر ئافره‌تانه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیارن به‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ هۆی رِێزو زیاده‌ ئه‌ركێكه‌وه‌ كه‌ خوا داویه‌تی به‌ هه‌ندێك به‌ سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا، وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ پیاوان له‌ ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌خشن( بۆ خۆشگوزه‌رانی و بژێوی ماڵ و مناڵیان)}النساء:34. ئه‌م زیاده‌ پله‌یه‌ی پیاوان له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ شت دراوه‌ به‌ سه‌ر پیاوانداو فه‌رز كراوه‌ له‌ سه‌ریان و ئه‌بێ ئه‌نجامی بده‌ن له‌ سه‌ر ئافره‌تان واجب نه‌كراوه‌، به‌ نموونه‌: پیاوان واجبه‌ كه‌ جیهاد بكه‌ن له‌ پێناوی خوادا، ده‌بێ ئاماده‌ی نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ ببن و واجبه‌ له‌ سه‌ریان، بانگه‌واز واجبه‌ له‌ سه‌رپیاوان، كۆچ كردن و ده‌رچوون له‌ پێناوی خوادا واجبه‌ له‌ سه‌ر پیاوان، وه‌ زۆریكی دیكه‌ش، بۆیه‌ كاتێك كه‌ دایكی باوه‌رِداران عائشه‌ خوالێی‌رِازی‌بێ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌فه‌رموێت: ئایا له‌ سه‌ر ژنان جیهاد واجب كراوه‌؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌فه‌رموێت:{جهادكن الحج و العمرة‌: جیهادی ئێوه‌ بریتیه‌ له‌ حه‌جكردن و عه‌مره‌ كردن}. 
كه‌واته‌ هه‌ر زیاده‌كردنێت له‌ فه‌زڵ و رِێزو پله‌و پایه‌دا زیادكردنێكه‌ له‌ ئه‌رك و كار به‌ سه‌رداداندا. 
خوای گه‌وره‌ فه‌زڵ و رِێزی پێغه‌مبه‌رانی داوه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیدا به‌ گشتی، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌رك و ناره‌حه‌تی و سپارده‌ی قورستر كردوون و ئه‌و ئه‌ركه‌ی دراوه‌ به‌ سه‌ر ئه‌واندا نه‌دراوه‌ به‌ سه‌ر كه‌سانی تردا له‌ ئاده‌میزاد، وه‌هه‌ندێ شتی لێ قه‌ده‌غه‌كردوون كه‌ بۆ خه‌ڵكانی تر قه‌ده‌غه‌ نه‌بوون. 
خوای گه‌وره‌ رِوبه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَغُلَّ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ: بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌بووه‌ كه‌ بێ دادی و خیانه‌ت بكات (هه‌ندێك وا گومانیان ئه‌برد كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ دابه‌شكردنی ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌نگدا نادادیی ئه‌كات)، هه‌ر كه‌س نادادی و خیانه‌ت و ناحه‌قی بكات له‌ رِۆژی قیامه‌تا نادادیه‌كه‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت)و به‌ كۆڵیه‌وه‌یه‌تی (لێی جیا نابێته‌وه‌)}. 
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران زیاده‌ ئه‌رك و ته‌كلیفیان كه‌وتۆته‌ سه‌ر له‌ خه‌ڵكی زیاتر، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ شه‌رِدا بویت و دوژمن له‌ دو ئه‌وه‌نده‌ زیاتر بوو، بۆت هه‌یه‌ رِابكه‌یت و شوێنه‌كه‌ به‌ جێ بێڵیت، به‌لاَم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌ رِابكات ئه‌گه‌ر ته‌نها هه‌ر خۆشی به‌ ته‌نیا بێت ، بۆیه‌ له‌شه‌رِی "حنین"دا كاتێك مسوڵمانه‌كان به‌ره‌و هه‌وازین ئه‌رِۆشتن،هه‌وازینه‌كان هێرشێكی كوت وپرِیان كرده‌ سه‌ریان و هه‌ره‌زۆریان رِایان كرد، ته‌نها پێغه‌مبه‌رو چه‌ند هاوه‌ڵێكی له‌ چوارده‌ور مایه‌وه‌و فه‌رمووی : 

أنا النبي لا كذب أنا ابن عبد المطلب 
نێرراوه‌كان (المرسلون)پله‌و پایه‌یان به‌رزترو بانتره‌ له‌ هه‌واڵپێدراوه‌كان (الأنبیاء)، له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌ ئه‌ركی زیاتر دراوه‌ به‌ سه‌ریانداو توشی ته‌نگه‌شه‌و نارِ‌ه‌حه‌تی و ئێش و ئازاری زیاتر هاتوون له‌ كاروانی بانگه‌وازیاندا و زیاتر گه‌له‌كانیان ئازاریان پێ گه‌یاندوون و ده‌سته‌ویه‌خه‌ بونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیاندا (وه‌ك له‌ دواییدا له‌ پێناسه‌ی هه‌ریه‌كه‌یاندا به‌ درێژی باس ده‌كه‌ین). 
خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و هیممه‌ت به‌رزه‌كان له‌ پێغه‌مبه‌ران (أولوا العزم) پله‌و پایه‌یان گه‌وره‌تره‌ له‌ سه‌رجه‌م نێرراوه‌كانی دیكه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌بینین ئه‌رك و ماندوبوون و ئێش و ئازاریان زیاتر چه‌شتووه‌ له‌ له‌ نێرراوه‌كانی تر. 
پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ش له‌ گشت پێغه‌مبه‌رانی تر پله‌و پایه‌ی به‌رزتره‌ و فه‌زڵ و رِێزی زیاتره‌، له‌ فه‌رموده‌یه‌كدا كه‌ ئیمامی مسلم ئه‌یگرِێته‌وه‌ ئه‌فه‌رموێت:أنا سيد ولد آدم يوم القيامة، و أول من ينشق عنه القبر، و أول شافع و أول مشفع: من گه‌وره‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌مم له‌ رِۆژی دواییدا، من یه‌كه‌م كه‌سم كه‌ گۆرِم بۆ والاَ ئه‌بێته‌وه‌و دێمه‌ ده‌رێ له‌ گۆرِه‌كه‌م، من یه‌كه‌ كه‌سم كه‌ تكا ئه‌كه‌م و یه‌كه‌م كه‌سم كه‌ تكام لێ وه‌رئه‌گیرێت}. 
پێغه‌مبه‌ران هه‌ندێكیان فه‌زڵ و گه‌وره‌ییان دراوه‌ به‌ سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا، به‌لاَم نه‌ك له‌ به‌ر ده‌مارگیری و هه‌روا بێ هوده‌، به‌ڵكو له‌ به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ خستویه‌تیه‌ سه‌ر شانیان. 
نابێت بگوترێت فلان پێغه‌مبه‌ر له‌ فلان پێغه‌مبه‌ر به‌رێزترو پایه‌ به‌رزتره‌، به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته‌ باس بكرێن، واته‌ بوترێت نێرراوه‌كان (المرسلون)فه‌زڵیان زیاتره‌ له‌ هه‌واڵپێدراوه‌كان (الانبیاء)، وه‌ خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و هیممه‌ت به‌رزه‌كان (أولوا العزم) فه‌زڵیان زیاتره‌ له‌ نێرراوه‌كان (المرسلون)ی دیكه‌، وه‌ پێغه‌ریش فه‌زڵی له‌ هه‌مویان زیاتر، بۆیه‌ له‌م رِووه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ تایبه‌ت ناوی پێغه‌مبه‌رێك ببرێت و فه‌زڵی بدرێت به‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رێكی دیكه‌دا، له‌ فه‌رموده‌یه‌کی ‌پێغه‌‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: (لا تفضلوني على موسى .. الحديث: گه‌وره‌یی و فه‌زڵ و رِێزم مه‌ده‌ن به‌ سه‌ر موسادا}. 
گومانی تیا نیه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی لای خوا بڵندو زیاتره‌، به‌لاَم پێغه‌مبه‌ران به‌ ئه‌ده‌ب بوون له‌ گه‌ڵ یه‌كتردا درودو سه‌لامی خوایان لێ بێ، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر نه‌هی لێ كردوین له‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێكمان فه‌خرو شانازی بكه‌ین به‌ سه‌ر هه‌ندێكی كه‌مانه‌وه‌، به‌و شێوه‌یش نابێت كه‌ به‌ مه‌به‌ستی شانازی كردن و فه‌خره‌وه‌ هه‌ندێ له‌ پێغه‌مبه‌ران رِێزیان بدرێت به‌ سه‌ر هه‌ندێكی كه‌یاندا، به‌لاَم له‌ بنچینه‌دا هه‌ندێكیان فه‌زڵ و رِێزیان دراوه‌ به‌ سه‌ر هه‌ندێكی دیكه‌یاندا، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَى بَعْضٍ: بێ گومان ئێمه‌ رِێزی هه‌ندێ له‌ پێغه‌مبه‌رانمان داوه‌ به‌ سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا} الاسراء:55 
هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللّهُ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ: رِێزی هه‌ندێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان داوه‌ به‌ سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا، هه‌یان خوا گفتوگۆی (رِاسته‌وخۆ)ی له‌ گه‌ڵ كردووه‌ (وه‌ك موسا) وه‌ پله‌و پایه‌ی هه‌ندێكیانی به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌ چه‌نده‌ها پله‌}البقرة‌: 
253. 
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و هیممه‌ت به‌رز (أولوا العزم) ده‌فه‌رموێت: وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا: (بیریان بێنه‌ره‌وه‌) كه‌ كاتێك ئێمه‌ په‌یمانمان له‌ پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه‌ (په‌یمانی یه‌كتاپه‌رستی و گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ تۆ ئه‌ی محمدێلىالله علیه وسلم، وه‌ له‌ نوح و ئیبرِاهیم و موساو عیسای كورِی مه‌ریه‌م درودو سه‌لامی خوایان لێ بێ ، بێ گومان په‌یمانێكی به‌هێزو پته‌ومان لێ وه‌رگرتن} الأحزاب:7 
كه‌واته‌ پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و هیممه‌ت به‌رز پله‌و یایه‌یان گه‌وره‌تره‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی تر، وه‌ له‌ سه‌رو هه‌موشیانه‌و پێغه‌مبه‌رمان محمد(صلى الله عليه وسلم) پله‌و پایه‌و فه‌زڵ و رِێزی له‌ گشت پێغه‌مبه‌رانی (ِأولو العزم)یش گه‌وره‌تره‌ كه‌ خۆشی یه‌كێكه‌ له‌وان. 
ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی ئه‌و پێنج پێغه‌مبه‌ره‌ بكه‌ین، زۆر به‌ رِونی ئه‌بینین كه‌ چ نارِ‌ه‌حه‌تی و ئێش و ئازاریان چه‌شتووه‌ له‌ پێناو گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوادا به‌ گه‌له‌كانیان، زۆر به‌ ئارم و پته‌وو به‌ هێز بوون به‌رامبه‌ر تۆمه‌ت و ئازاردانی نه‌ته‌وه‌كانیان، چۆن گه‌له‌كانیان ئه‌و گشته‌ گاڵته‌و به‌درۆخستنه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌یان هێناوه‌ته‌ رِێگه‌یان. ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی داوون به‌ سه‌ر خه‌ڵكانی تری جگه‌ له‌ خۆیان. 
قورِه‌یش زۆر ئازاری پێغه‌مبه‌ریان ئه‌داو به‌رده‌وام دوژمنایه‌تیان ئه‌كرد، رِاسترین كه‌سێك بوو له‌ ناویاندا كه‌ پێش وه‌حی ناویان نابوو رِاستگۆی ده‌سپاك (الصادق الأمین)، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره‌ی دا به‌ گوێیاندا كه‌وتنه‌ درۆ هه‌ڵبه‌ستن و ئازاردانی و تۆمه‌ت بۆ هه‌ڵبه‌ستنی، پێیان گوت درۆزنه‌، شێته‌، جادوگه‌ره‌، شاعیره‌، زۆرێكی تریش، له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌رهه‌ڵسیان ئه‌كرد، نه‌یانئه‌هێشت بانگه‌وازی خوا بگه‌یه‌نێت، دڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)زۆر نارِه‌حه‌ت بوو به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌ لایه‌ن نزیكترین كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ مامه‌ی خۆی بوو دوژمنایه‌تی ئه‌كرا، خوای گه‌وره‌ دڵنه‌وایی كردو پێی رِاگه‌یاند كه‌ هه‌ر تۆ نیت وات لێ به‌ سه‌ر هاتبێت و به‌ درۆ خرابیته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بووه‌و ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ دراوون و گه‌له‌كانیان تۆمه‌تیان بۆ دروستكردوون، به‌لاَم به‌ ئارام بوون و باوه‌رِیا به‌ په‌یمانی خوای گه‌وره‌ به‌ هێزو پته‌و بووه‌،وه‌ك چۆن ئه‌وان به‌ ئارام و به‌رده‌وان بوون ئاوا تۆش به‌ ئارام به‌و بزانه‌ كه‌ پاشه‌رِۆژ بۆ خواناسان و به‌ ئارامانه‌، ئه‌فه‌رموێت:{فاێبر كما ێبر ڕولوالعزم من الرسل: به‌ ئارام به‌ هه‌ر وه‌ك چۆن خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت و هیممه‌ت به‌رزه‌كان له‌ پێغه‌مبه‌ران به‌ ئارام بوون}. 
هه‌موو ئه‌زانین كه‌ نوح علیه‌السلام چی به‌ سه‌ر هات به‌ ده‌ست گه‌له‌كه‌یه‌وه‌، چۆن گاڵته‌یان پێ ئه‌كردو به‌ درۆیان ئه‌خسته‌وه‌، زیاتر له‌ نۆسه‌دو په‌نجا ساڵ كاری ته‌نها بانگ كردنیان بو بۆ خوا په‌رستی و وازهێنان له‌ شیرك و هاوه‌ڵگیری، له‌ دوای هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئاده‌م علیه‌السلام، گه‌لی نوح علیه‌السلام یه‌كه‌م گه‌لی سه‌رزه‌وی بوون كه‌ كه‌وتنه‌ هاوه‌ڵگیری و په‌رستنی جگه‌ له‌ خوا، بۆیه‌ نوح علیه‌السلام به‌ یه‌كه‌ نێرراو (رسول) دا ئه‌نرێت، واته‌ یه‌كه‌م كه‌سێك بووه‌ كه‌ هاتووه‌ بۆ گه‌لێكی كافرو بێ باوه‌رِ و به‌ دۆریان خستبێته‌وه‌و باوه‌رِیان پێ نه‌هێنابێ. 
ا ئیبراهیم علیه‌ السلام ئه‌و گشته‌ ئازارو ناره‌حه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ریه‌، ته‌نانه‌ت باوكیشی لێ بوبووه‌ سه‌رسه‌خترین دوژمنی و خۆی به‌ری كرد له‌ خۆی له‌ گه‌له‌كه‌شی، ئیبرِاهیم علیه‌السلام بووه‌ سه‌رقافڵه‌ی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی و یه‌كه‌م ماڵێك كه‌ بۆ خواپه‌رستی كرابێت ئه‌و دروستی كرد. 
موسا علیه‌ السلام سه‌ره‌تا به‌ ده‌ست فیرعه‌ونه‌وه‌ چی به‌سه‌ر هات و چ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكیان دا، دوای رِزگار بونیان له‌ ده‌ستی فیرعه‌ن ئه‌وجا ئه‌وه‌ نه‌وه‌ی ئیسرِایله‌ی كه‌ خوا به‌ هۆی موساوه‌ علیه‌السلام رِزگاری كردن، كه‌وتنه‌ فرت و فێڵ و ته‌له‌كه‌بازی و درۆكردن و په‌یمان شكاندن له‌ گه‌ڵیدا تا گه‌شتنه‌ رِادده‌یه‌ك كه‌وتنه‌ به‌ر نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌و ئه‌مانه‌تی هه‌ڵگرتنی په‌یامی پێغه‌مبه‌رانیان لێ سه‌نرایه‌وه‌. 
عیسا علیه‌ السلام به‌رده‌وام جووله‌كه‌ به‌ دوایدا ئه‌گه‌رِان و ئازاریان ئه‌دا، تاكو خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌و كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه‌و له‌ كۆتایی دنیادا دێته‌وه‌ خواره‌وه‌و خه‌ڵكی بانگ ئه‌كات بۆ یه‌كتاپه‌رستی. 
ژیانی پێغه‌مبه‌ریش رِون و ئاشكرایه‌و چۆن هه‌موو ژیانی له‌ پێناوی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا برده‌ سه‌رو له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا جیهادی كردو تێ كۆشاو لای كه‌س ژیانی ئه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ شاراوه‌ نیه‌. 
پێغه‌مبه‌ر له‌ فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحدا كه‌ پێشه‌وا مسلم ئه‌یگێرِێته‌وه‌،ئه‌فه‌رموێت :{رِێزم دراوه‌ به‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌راندا به‌ شه‌ش شت: 
یه‌كه‌م: {اعطيت جوامع الكلم: كۆكه‌ره‌وه‌ی قسه‌و گشگیرم پێ دراوه‌} به‌وه‌ی كه‌ فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر هه‌موو پرِمانای ته‌واوون و له‌ فه‌رموده‌یه‌كی كورتدا كۆمه‌ڵێك فه‌رمان و ده‌ستوری لێ وه‌رده‌گیری، به‌ نمونه‌ وه‌ك ئه‌فه‌رموێت:{الدين النصيحة:ئاین ئامۆژگارییه‌}{لا ضرر و لاضرار: نه‌ زیان به‌ كه‌س بگه‌یه‌نه‌وه‌ نه‌ كه‌سیش زیانت پێ بگه‌یه‌نێت}{من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد: هه‌ر كه‌سێك كارێكی كرد كه‌ فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌ سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه‌ ئه‌درێته‌ به‌ سه‌ر خۆیداو لێی وه‌رناگیرێت} وه‌ هه‌روه‌ها نمونه‌ی تریش زۆرن كه‌ هه‌ر له‌ فه‌رموده‌یه‌ك چه‌نده‌ها ده‌ستورو ئه‌حكامی لێ وه‌رده‌گیرێت. 
دووه‌م: {و نصرت بالرعب مسيرة شهر: سه‌ركه‌وتنم پێ به‌خشراوه‌ به‌ ترس خستنه‌ دڵی دوژمنانم له‌ ماوه‌ی مانگه‌ رِێیه‌ك رِۆشتندا}واته‌: دوژمنه‌كانم به‌ دوری مانگه‌رِێیه‌ك لێم ئه‌ترسن، هه‌روه‌ك له‌ شه‌رِی ته‌بوكدا كاتێك كه‌ رِۆمه‌كان هه‌واڵی هاتنی سوپای ئیسلامیان بیست، سوپای رِۆم هه‌مویان له‌ ترسا رِایان كردو كه‌ل و په‌له‌كانیان كه‌وته‌ ده‌ستی مسوڵمانه‌كان. 
سێیه‌م: {وأحلت لي الغنائم: غه‌نیمه‌تم (غه‌نیمه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سوپای بێ باوه‌رِان ئه‌گیرێت به‌ شه‌رِ) بۆ حه‌لاَڵ كراوه‌، له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌كانی پێشودا هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی شه‌ر بگیرایه‌ ئه‌وا كۆ ده‌كرایه‌وه‌ له‌ شوێنێكداو ئاگرێك له‌ ئاسمان ئه‌هات و ئه‌یبرد، به‌لاَم بۆ ئه‌م ئوممه‌ته‌ ده‌سكه‌وتنی شه‌رِ حه‌لاَڵ كراوه‌. 
چواره‌م: {و جعلت لي الأِرض مسجدا و طهورا، فِأيما رجل من أِمتي أدركته الصلاة، فعنده مسجده و طهوره: زه‌ویم بۆ كراوه‌ته‌ مزگه‌وت و پاكو خاوێن كراوه‌، هه‌ر یه‌كێ له‌ ئوممه‌ته‌كه‌م له‌ هه‌ر شوێنێكدا بوو كاتی نوێژ هات ئه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ ئه‌بێته‌ مزگه‌وت بۆی و پاكه‌ نوێژی تیا بكات} بۆیه‌ مسوڵمان له‌ هه‌رشوێنێكدا بو كاتی نوێژ هات ئه‌توانی نوێژه‌كه‌ی بكات، مه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌یان لێ كراوه‌ نوێژیان تیا بكرێت وه‌ك: شوێنی خو ششوشتن یان له‌ گۆرِستاندا، به‌لاَم گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی پێش ئیسلام ته‌نها بۆیان هه‌بووه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تدا به‌ندایه‌تی بكه‌ن. 
پێنجه‌م: {وِأرسلت الى الناس كافة: نێرراوم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی به‌ گشتی} پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌و هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ گه‌لێكی تایبه‌ت له‌ كاتێكی تایبه‌تدا بۆ شوێنێكی تایبه‌ت، به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی رِ‌ه‌وانه‌كراوه‌و نێرراوه‌. 
شه‌شه‌م: {و ختم بي النبيون: به‌ من كۆتایی به‌ پێغه‌مبه‌ران هاتووه‌} به‌ هاتن و ر‌ِه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)كۆتایی به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی هاتووه‌ و ئیتر پێغه‌مبه‌ری تر رِه‌وانه‌ ناكرێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك باوه‌رِی وا نه‌بێت كه‌ كۆتایی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ پێویسته‌ باوه‌رِی پێ بێنێت و شوێنی بكه‌وێت، ئه‌وه‌ هیچی لێ وه‌رناگیرێت و به‌ بێ باوه‌رِ له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌درێت و له‌و دنیادا ئه‌خرێته‌ دۆزه‌خی هه‌تا هه‌تاییه‌وه‌، له‌ فه‌رموده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت:{والذي نفسي بيده لا يسمع بي يهودي و لا نصراني ثم لا يؤمن بي إلا أدخله الله النار: سوێند بێت به‌وه‌ گیانی منی به‌ ده‌سته‌، هیچ گاورو جوویه‌ك نیه‌ هه‌واڵی منی بیستبێت و ئه‌وجا ئیمان وباوه‌رِم پێ نه‌هێنێت ( شوێنم نه‌كه‌وێت) ئه‌وه‌ خوا ئه‌یخاته‌ ئاگره‌وه‌}. 
كه‌واته‌ هیچ ئاینێكی تر وه‌رناگیرێت لای خوا جگه‌ له‌ ئیسلام:{إن الدين عندالله الاسلام: ئاین لای خوا (ئه‌و ئاینه‌ی كه‌ لای خوا وه‌رئه‌گیرێت) ته‌نها ئیسلامه‌}، وه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێكی تریش رِه‌وا نیه‌ شوێنی بكه‌وین ته‌نها محمد نه‌بێت (صلى الله عليه وسلم). 
لێره‌وه‌ بۆمان رِوون ئه‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ پێغه‌مبه‌ران فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و رِێزیان زیاتره‌ له‌ هه‌ندێكی تریان به‌ پێی پله‌و پایه‌و ئه‌رك و ئه‌شكه‌نجه‌یان كه‌ له‌ پێناوی خوادا چه‌شتویانه‌. 
هه‌ركه‌سێك باوه‌رِی وا بێت كه‌ كه‌سێكی تر هه‌یه‌ پله‌ی بگاته‌ پله‌ی پێغه‌مبه‌ران یان له‌ پله‌ی ئه‌وان زیاتر بێت ئه‌وه‌ به‌و بیرباوه‌رِه‌ی كافرو بێ باوه‌رِ ده‌بێت و له‌ ئیسلام ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ پله‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی هیچ كه‌سكی تر ناتوانێت بیگاتێ هیچ شێوه‌یه‌ك، لێره‌وه‌ بۆمان رِون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی باوه‌رِی وایه‌ كه‌ هه‌ندێ به‌ ناو دۆستانی خوا پله‌یان له‌ ئاست پله‌ی پێغه‌مبه‌رانن یان له‌وان بانترن ئه‌وه‌ بێ باوه‌رِن و هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌ نامێنێت. 

 1405

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram