دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د کۆکردنه‌وه له نێوان ئایه‌ته‌کانی ئومێد و ئایه‌ته‌كانی تۆڵه‌دا.! (الجمع بین آیات الرجاء وآیات الوعید) ئه‌مه له (شرح العقيدة الطحاوية ـ الشفاعة (الحلقة الثانية) ـ مسائل متفرقة في باب الشفاعة وه‌رگیراوه. دکتور: سفر عبدالرحمن الحوالی وه‌رگێڕان: صلاح ستار. خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) کاتێك له ئایه‌ته‌کانی ئومێد و ئایه‌ته‌کانی تۆڵه‌دا ده‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعا: به‌ڕاستی خوا له هه‌موو تاوانه‌کان دهوبورێت به‌گشتی [الزمر:53]، هه‌روه‌ها که ئه‌فه‌رموێت: إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَار: دڵنیا بن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات، ئه‌وه بێ گومان خوا به‌هه‌شتی له سه‌ر حهرامکردووهو شوێن و جیگای ئاگره، وه زاڵمان و سته‌مکارانیش هیچ پشت و په‌نایه‌کیان نیهٍ [المائده:72] هه‌روه‌ها که ده‌فه‌رموێت:إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ: دڵنیا بن که خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌موو گوناهێکی تر ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خۆش ئه‌بێت [النساء:48]. ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره سبحانه وتعالی له هاوه‌به‌ش بڕیارده‌ران نابورێت و به‌هه‌شتیان له سه‌ر تابوو ئه‌کات ئه‌مه هه‌قه‌و ڕاسته،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که خوای گه‌وره ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمان له هه‌موو که‌سێک له به‌نده‌کانی خۆی وه‌رئه‌گرێت هه‌قه و ڕاسته، هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ک نیه له نێوانیاندا؛ ئه‌گه‌ر هاوبه‌ش بڕیارده‌ر ته‌وبه‌ی کرد‌و په‌شیمان بۆوه، ئه‌وه له‌و حوکمه‌وه-ئه‌وه‌ی که موشرک و هاوبه‌ش په‌یدا که‌ر لێخۆشبونی بۆ نیه- ئه‌گه‌ڕێ به حوکمێکی تر ئه‌ویش که: إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعا : به ڕاستی خوا له هه‌موو تاوانه‌کان ئه‌بورێت به گشتی [الزمر:53] ئه‌مه‌ش ئه‌چێته ژێر سیفه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌وبه‌یان لێ وه‌رئه‌گیرێ (قابل التوب) خوای گه‌وره ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مشرک و هاوه‌به‌ش بڕیارده‌ریش بن، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی کرد‌و مسوڵمان بوو ئه‌وه ته‌وبه‌که‌ی وه‌رئه‌گیرێت و ئه‌مه فه‌رمانێکی زانراوو ئاشکرایه، هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کان کارێان پێ کردووه به‌و شێوه‌یه‌ی خوای گه‌وه‌ر فه‌رمانی پێ داوه له کۆتایی ئایه‌ته‌کانی ئه‌حکام و فه‌رماندا-که له سه‌ره‌تای سوره‌تی (التوبه) دا دابه‌زیوه- له ئه‌حکامی دوڕوو موشریکه‌کان کاتێک که ئاینی خوای گه‌وره زاڵ و سه‌رکه‌وتوو بوو. خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی ئه‌فه‌رموێت: فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ: جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کرد‌و نوێژیان کرد‌و زه‌کاتیان دا ئه‌وه وازیان لێ بێنن [التوبه:5]، هه‌روه‌ها له سوره‌تی (الفرقان)دا پاش ئه‌وه‌ی باسی سیفاتی به‌نده‌کانی خوا ئه‌کات ئه‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَر: ئه‌وانه‌ی که له گه‌ڵ خوادا هاوار له خوایه‌کی تر ناکه‌ن َ [الفرقان:68] ئه‌مه که شیرک و هاوه‌به‌ش بڕیاردانه بۆ خوا، وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ ألا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وه دهرونێکیش که خوا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی کردووه نایکوژن ته‌نها به هه‌ق و مافی خۆی نه‌بێت، وه زیناش ناکه‌ن [الفرقان:68] ئه‌مه‌ش که گه‌وره‌ترین تاوانه. ئینجا ئه‌فه‌رموێت: وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً * يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً * ألا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً: جا ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره خراپ و دزێوانه ئه‌نجام بدات ئه‌وه توشی سزا‌و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت، له دواڕۆژیشدا ئازا‌و سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت و به زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی له دۆزه‌خدا به هه‌تا هه‌تایی ئه‌مێنێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت [الفرقان:68-70]. جا ئه‌مه ئه‌سڵ و بنچینه‌کی گه‌وره‌یه‌و ڕۆشن و دیاره، به‌ڵام کاتێک که ڕۆشنایی چاوه‌کان کوێر بوو ئه‌وکات ئه‌م کاره ڕۆشن و دیاره وون ئه‌بێت، خوای گه‌وره هه‌روه‌ک چۆن وه‌سف کراوه به‌وه‌ی که ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه له به‌نده‌کانی وه‌رئه‌گرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌سف کراوه به‌وه‌ی که تاوانه‌کان ئه‌سڕێته‌وه‌و لێیان ئه‌بورێت به لێبورده‌یی و به‌زه‌یی و به‌خشنده‌یی خۆی:غَافِرِ الذَّنْبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ ئه‌و زاته سبحانه وتعالی پاداشتی به‌نده ئه‌داته‌وه به چه‌نده‌ها به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ی که مافیه‌تی وه ئه‌سڵیش ئه‌وه‌یه که به‌نده‌کان مافیان نیه به سه‌ر خوای گه‌وره‌وه سبحانه‌وتعالی، هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ خَيْرٌ مِنْهَا: هه‌رکه‌سێک به کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه بێت ئه‌وه پاداشتی چاکتر له‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کرێت [النمل:89] ئه‌م ئایه‌ته ئایه‌تێکی تر ته‌فسیری ئه‌کات که ئه‌فه‌رموێت: فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا: ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که‌ی پاداشتی بۆ هه‌یه [الأنعام:160]، ئه‌مه‌ش زیاده ڕێز‌و بهخشندهییهکه له خوای گه‌وره‌وه بۆ به‌نده‌کانی، ئینجا خوا بۆ هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت خێر‌و چاکه‌ی بو چه‌ند باره ئه‌کاته‌وه هه‌تا ئه‌گاته حه‌وت سه‌د جار، وه دوای ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌کان ئه‌پێورێن و لای خراپه‌ی کرده‌وه‌کانی هه‌ندێ که‌س قورس‌تر ئه‌بن له لای چاکه‌کانی، به‌وه‌ش موسته‌حه‌قی چونه ناو ئاگر ئه‌بێت، خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی بۆ هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت له‌وانه به که‌ره‌م و به‌خشنده‌یی و فه‌زڵی خۆی لێیان خۆش ده‌بێت، وه هیچ که‌سێکیش بێ به‌ش ناکرێت له ڕه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی بێ سنوری خوای گه‌وره‌و، ئه‌مه‌ش پهیڕ’هوی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته. به‌ڵام خاوه‌ن بیدعه‌و داهێنراوه‌کان مه‌سه‌له‌که‌یان کردووه به مه‌سه‌له‌ی له بریتی و به‌رامبه‌رێنه.