دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د دانپیانانی ئه‌وانه‌ی مسوڵمان بوون به‌وه‌ی که ئیسلام ئایینی فیتره‌ته سوودی ئه‌مڕۆ (1) دانپیانانی ئه‌وانه‌ی مسوڵمان بوون به‌وه‌ی که ئیسلام ئایینی فیتره‌ته. ئه‌مه له ده‌رسی : (شه‌رح و ڕاڤه‌کردنی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی- به‌شی قه‌ده‌ر(ئاڵقه‌ی چواره‌م) گومانه‌کانی ئه‌هلی کتاب له سه‌ر فیتره) وه‌رگیراوه. له نوسینی: دکتور سفر الحوالی وه‌رگیڕانی: صلاح ستار کاتێک جووله‌که‌یه‌ک یان گاورێک یان مهجوسیهک بانگ ده‌که‌ین بۆ ئیسلام، بانگی ده‌که‌ین بۆ کارێک که ده‌روونی خۆی ده‌یناسێت و نامۆ نییه پێی؛ بانگی ناکه‌ین بۆ کارێک که له‌سه‌ری دروست نه‌کرابێت؛ شایه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و نامسۆڵمانانهیه که دێنه ناو ئیسلام، زۆریان هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی مسوڵمان ده‌بن هاوار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: له ژیانمدا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چوومه‌ته که‌نیسه‌وه هه‌ر له‌و کاته‌وه که بیرم کردۆته‌وه و وریاییم په‌یدا کردووه به فیتره‌تی خۆم هه‌ستم به‌وه کردووه که ئه‌م ئایینه ناهه‌ق و ناڕه‌وایه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له قه‌شه‌کان مسوڵمان بوون ئه‌ڵێن: من له ده‌رونی خۆمدا هه‌ستم ئه‌کرد که ئه‌مه ئه‌و ئاینه نیه که ئاینی ڕاستی خوا بێت، جا کاتێک فڵان کتێب و فڵان کتێب و ته‌رجه‌مه‌ی ماناکانی قورئانم خوێنده‌وه بینیومه‌ته‌وه که ئه‌مه ئه‌وه‌یه که هه‌ست و سۆز‌و فیترهم داوای ئه‌کات و به دوایدا ئه‌گه‌ڕێ. جا به‌و شێوه‌یه تێ ئه‌گه‌ین و به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌سته پێکراوی حه‌قیقی لێ هه‌ڵێنجن سه‌باره‌ت به هه‌ر که‌سێک که بانگی ئه‌که‌ین بۆ ئاینی ئیسلام، له ڕاستیدا بانگی ئه‌که‌ین بۆ ئه‌و فیتره‌و خۆرسکه‌ی که خوا تیایدا دروستکردووه و بانگی ناکه‌ین بۆ کارێکی پێچه‌وانه به سورشت و خۆرسکی خۆی، جا لێره‌وه گه‌لانێکی زۆر هاتونه‌ته ناو ئاینی خواوه له کاتێکا زۆریان بێ ئاگا‌و نه‌شاره‌زا بوون به‌وه‌ی که ئیسلام هێناویه‌تی، به‌ڵام هه‌ست ئه‌که‌ن که خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی هه‌قه‌و ڕاسته‌و خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، وه هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگارو خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه. له به‌ر ئه‌وه کاتێک عُمَرُ خوا لێی ڕازیبێ سوپایه‌کی ده‌نارد پێی ده‌گوتن: (إذا حاصرتم قلعةً أو حصناً أو قوماً فأخرج أحدهم يده وأشار إِلَى السما‌ء فاقبلوا منه: ئه‌گه‌ر قه‌ڵایه‌ک یان په‌رژینێک یان گه‌لێکتان گه‌مارۆدا، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان ده‌رهێناو به‌ره‌و ئاسمان به‌رزیان کرده‌وه لێیان وه‌رگرن (واته شه‌ڕیان له گه‌ڵ مه‌که‌ن)) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی جێگیر بوون و سه‌لماندنی سیفه‌تی بانی (العلو)ی خوای گه‌وره‌یه، که ئه‌مه کارێکی فیتری و خۆرسکه له مرۆڤدا، وه باوه‌ڕ بوون به خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی کارێکی فیتریه، وه هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به قسه کردن ته‌عبیر له سیفه‌تی بانێتی(العلو) خوای گه‌وره بداته‌وه‌و به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ کرد ئه‌وه لێی وه‌رئه‌گیرێت، لێره‌وه یه‌که‌م پێویستی و واجب به سه‌ر مرۆڤه‌وه بریتیه له شایه‌تی دان به یه‌کتاپه‌رستی خوای گه‌وره لا اله الا الله که ئه‌مه‌ش ووشه‌ی ته‌وحیدو یه‌کتاپه‌رستیه. لێره‌دا دوو سوودی گرنگ له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه: یه‌که‌م: یه‌که‌م واجب و فه‌رمانێک به سه‌ر مرۆڤه‌وه بریتیه له شایه‌تیدان به ته‌وحیدو یه‌کتاپه‌رستی خوای گه‌وره، وه جێگیربوونی بانێتی (العلو)ی خوای گه‌وره کارێکی فیتری و خۆرسکه له مرۆڤدا. دووه‌م: دان پیانانی ئه‌و کافرانه‌ی که مسوڵمان بوون بو ناڕ’استی وناهه‌قی ئاینه‌که‌یان، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسلام ئاینی فیتره‌یه.