دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام كه‌نیسه‌ی "سبوكان واشینگتۆن" قبوڵی كرد كه به لانیكه‌م بڕی ٤٨ ملیۆن دولار وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بداته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕاهیبهكانی كه‌نیسه‌وه كاری جنسییان له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌وه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كراوه ئاشكرا نه‌كرێت و هه‌ر به شاراوه‌یی بمێننه‌وه. ئه‌مه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا بوو كه زۆرێك له‌وانه‌ی ببوونه قوربانیی ده‌ستی ڕاهیبهكانی ئه‌و كه‌نیسه‌یه داوای یاسایی‌یان له‌سه‌ریان تۆمار كرد. شایه‌نی باسه كه‌نیسه‌ی سبوكان ته‌نها له واشینگتۆنی پایته‌ختدا نزیكه‌ی ٩٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه. شایه‌نی باسه كه مه‌سه‌له‌ی پێشێلكردنی جنسی و ده‌ستدرێژیكردن ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌م كه‌نیسه‌وه به‌ته‌نها، به‌ڵكوو زۆرێك له كه‌نیسه گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار كراون و دۆسیه‌ی گه‌وره‌قه‌شه و ڕاهیبه‌كانیان گه‌یشتۆته به‌رده‌م دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و زۆرێك له كه‌نیسه‌كان ناچار كراون كه ده‌یه‌ها ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بده‌نه قوربانیی كاره دزێوه‌كانیان كه له‌ناو كه‌نیسه و ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیسه‌كاندا له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامیان داوه. گه‌وره‌ترین كه‌نیسه‌ی ڕۆمانی كاتۆلیكی ئه‌مریكیش له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابوردووا قبوڵی كرد كه بڕی ٦٠ ملیۆن دولار بداته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی قه‌شه و ڕاهیبه‌كانییه‌وه كاری ده‌ستدرێژیی جنسییان له‌گه‌ڵ كراوه؛ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بڕه‌پاره بووه كه له ساڵی (٢٠٠٢)ه‌وه دۆسیه‌ی كه‌نیسه‌كان له‌سه‌ر كاری جنسی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.