دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام (("ئه‌مه جیهانێكی كۆن و نه‌خۆشه.. ئه‌ی منداڵه‌كانم له‌سه‌رتانه كاره‌كان بگۆڕن، ئه‌مه مانای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه.. جا ئایا ئێوه به‌شێكن لێی"))؟ ئه‌م ڕسته‌یه به‌شێك نییه له‌فلێمێكی كارتۆنی منداڵان بیبینن، به‌ڵكووو به‌شێكه له‌و وتاره‌ی كه‌بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 7 تا 12 ساڵه له‌سه‌ربازگه‌ی "منداڵان له‌سه‌ر هێڵی ئاگر"ی هاوینه له شاری دیفیل لیك له‌ویلایه‌تی نورث داكوتا ی ئه‌مریكی ده‌درا. ئه‌مه له‌فلێمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا كه‌به‌ناوی "سه‌ربازگه‌ی یه‌سوع" تۆمار كراوه ده‌ركه‌وت، له‌دوتوێ فلیمه‌كه‌دا چه‌ند منداڵێك ده‌ركه‌وتن كه‌فرمسێك به‌چاوه‌كانیاندا به‌خوره‌م ده‌هاته‌خوارێ، له‌كاتێكدا پێیان ده‌وترا "درۆزنه‌كان" و "دووڕووه‌كان"، وه‌له‌سه‌ریانه كه ده‌سته‌كانیان به‌ئاو بشۆن له‌پێناو "ده‌ركردنی شه‌یتان" ئه‌ویش له‌میانه‌ی ئاماده‌كرنیان بۆ "جه‌نگ" بۆ به‌رگری له‌ئینجیل، له‌سه‌ر شێوازی موجاهیدانی فه‌له‌ستین له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌یان به‌ده‌سته. له‌دێمه‌نێكی تردا ئه‌و منداڵانه هه‌موو به كۆمه‌ڵ و دوعا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌كه‌ن و ده‌ستیان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز كردۆته‌وه و به‌كوله‌وه ده‌پاڕێنه‌وه‌و چاوه‌كانیان نوقاندووه‌و ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی گۆرانی "ده‌سه‌ڵاتداره‌چاكه‌كان" بڵێن و له‌هه‌مان كاتدا فرمیسك چاوه‌كانیان ته‌ڕ بكات. {{منداڵانی سه‌ربازگه‌كه سردووی (ده‌سه‌ڵاتداره چاكه‌كان) به‌سه‌ر جۆرج بوش‌دا ده‌ڵێن}}. ئینجا فلیمه‌كه دێته‌سه‌ر سیان له‌منداڵه‌كانی "سه‌ربازگه‌ی یه‌سوع"ی هاوینه، له‌وانه"توری" (10 سالان) كه‌له‌به‌رده‌م كامێرا ڕوونی ده‌كاته‌وه كه‌بۆچی "مۆسیقای ( الهیفی میتل) "ی خۆشتر ده‌وێت زیاتر له‌گۆڕانی بێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی "بريتني سبيرز"، و ده‌ڵێ: كاتێ به‌ره‌و ژووی نوستنه‌كه‌ی ده‌ڕوات و ده‌چێته‌ناو ژووی نوستنه‌كه‌ی "كاتێ له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌ما ده‌كه‌م، پێویسته له‌سه‌ر دڵنیایی ته‌واو بم كه‌من له‌پێناوی خوادا سه‌ما ده‌كه‌م.. خه‌ڵكی مولاحه‌زه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌من ته‌نها له‌به‌ر سه‌ماكردن سه‌ما ئه‌كه‌م" جیاوازه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له‌پێناوی خوادا سه‌ما ده‌كه‌م. وێنه‌گرتنی فلیمه‌كه‌ش له‌ماوی دوو ساڵدا ته‌واو بووه‌و به‌هۆی دوو دامه‌زراوه‌وه كه‌بنكه‌یان له‌نیویوركه‌و له‌سه‌ره‌تای ده‌ستێكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه‌بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه له‌ویلایه‌ته‌كانی نێوه‌ڕاستی خۆرئاوای ئه‌مریكادا، بووه‌هۆی شه‌ڕه‌قسه‌و جیاوازی و بگره‌و بێنه‌یه‌ك له‌نێوان ئایینداره‌مه‌سیحیه‌كان و بێ ئاییینه‌كاندا. به‌ڵكووو بووه‌هۆی ده‌ركه‌وتنی جیاوازی له‌نێوانی ئینجیلیه‌كان خۆشیاندا. پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌وێستگه ته‌له‌فزێونیه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپۆرتێكی هه‌واڵی له‌سه‌ر فلیمه‌كه‌بڵاو كرده‌وه، خه‌ڵكانێكی ئێجگار زۆر ڕوو به‌پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی فلیمه‌كه هاتن و قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌ی زۆر له سه‌ر پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی فلیمه‌كه له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت دروست بوو، ڕووی گشت هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی له‌هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و خۆی ڕ‌اكێشا. مه‌به‌ستی "سه‌ربازگه‌ی یه‌سوع" باستور له‌سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ربازگه‌كه‌ده‌ڵێت: "ویستم كه‌چه‌ند گه‌نج و لاوێك دابین بكه‌م كه‌ژیانی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ یه‌سوعی مه‌سیح هه‌روه‌ك ئه‌وانه كه ژیانی خۆیان ته‌رخان كردوو ه‌بۆ خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئیسلام.... ئه‌مه‌وێت كه‌هه‌وڵ بده‌ن ژیانی خۆیان ببه‌خشن له‌پێناوی ئینجیل‌دا هه‌روه‌ك ئه‌و "موجاهیدانه"ی له‌پاكستان و ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌یكه‌ن"، ئه‌مه به پێی گۆڤاری گاردیان‌ی به‌ریتانی كه‌ڕۆژی هه‌ینی 29-09-2006 ده‌رچووه. باستوور دوپاتی ده‌كاته‌وه‌كه‌هه‌ست به‌هیچ شه‌رمێك ناكات له‌سه‌ربازگه‌كه‌یدا، به‌ڵام ڕووی كرده بینه‌ران و وتی: به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌باشی له‌وه‌تێ بگه‌یت كه‌چی له‌سه‌ربازگه‌كه‌دا ڕوو ده‌دات، قورسه به‌ته‌واوی بتوانیت به‌رگری له‌وه‌بكه‌یت كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێون ده‌بینرێت (ئاماژه‌به‌ناوه‌ڕۆكی فلیمه‌كه). وه‌له‌لێكدانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م فلیمه‌به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌دا به‌رهه‌مهێنه‌رانی فلیمه‌كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ده‌كه‌نه‌وه‌كه‌ئه‌م فلیمه‌یان ده‌ركردووه‌بۆ تاقیكردنه‌وه‌و له مه‌حه‌كدانی دوو جۆر رۆشنیبری كه‌له‌ئه‌مریكادا هه‌ن. خاوه‌ن سه‌ربازگه‌كه‌وتی: ""زۆر به‌ڕوونی و ئاشكرایی، دوو هێڵی هاوشان به‌یه‌ك له‌وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه: یه‌كێكیان هێڵێكی پارێزكاره كه‌ده‌یه‌ها ملێۆن له‌ئایینداره‌كانی ئه‌مریكای له‌خۆ گرتووه‌و كه‌ڕۆشنبیری شه‌ڕو جه‌نگ پیاده‌ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هێڵه‌كه‌ی دیكه‌دا كه‌لیبرالی و بێ ئایین و بێ ئه‌خلاقه"" به‌ڵام به‌توندی نه‌فی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ئه‌م فلیمه ببێته‌هۆی به‌كه‌مگرتن و بێڕێزیكردن به‌هه‌ردوو بیروبۆچونه‌كه‌و پارسه‌نگی لایه‌كیان بدات به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یاندا. له‌مه‌ڕ كاردانه‌وه‌ی فلیمه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنیه‌ران راشیل جرادای ده‌ڵێ: "پێشبینی چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاجیامان كردووه، له‌وانه‌یه‌هه‌ندێك پاش ئه‌وه‌ی فلیمه‌كه‌یان بینی منداڵه‌كانیان بنێرن بۆ سه‌ربازگه‌كه، لایه‌نی دیكه‌ش هه‌یه له‌وانه‌یه‌حه‌ز بكات دوای سه‌یركردنی فلیمه‌كه‌په‌یوه‌ندی به‌پۆلیسه‌وه‌بكات" http://www.islamonline.net/Arabic/news/2006-09/29/07.shtml ته‌علیق: به‌پێی زۆرێك له پێشبینیه‌كان و هه‌روه‌ها دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی بیرمه‌ندانی ئه‌مریكاو جیهانیش، ئه‌مریكا به‌ره‌و نه‌سرانیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ورده ورده ده‌سبه‌رداری عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه: ئه‌مریكا شانازی به‌و ئایینه شێواو و بێبنه‌مایه‌وه ده‌كات و جۆرج بوش هه‌موو به‌یانیه‌ك ئینجیل ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئێمه تازه به تازه بانگه‌شه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا بكه‌نه‌وه!