دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام بیروباوه‌ڕی نه‌سرانی هه‌روه‌ك خوای متعال هه‌واڵی پێ داوین، شێوێنراوهو گۆڕاوه‌و له جێی خۆی نه‌ماوه، وه هه‌روه‌ك واقعیش گه‌واهی و شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات، ئه‌وه‌تا پاش به‌رزبونه‌وه‌ی عیسا به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئینجیله‌كان زیادیان كرد، ته‌نانه‌ت وای لێ هات له كۆتایی سه‌ده‌ی دووه‌می زاینی‌دا، كۆبونه‌وه كهنهسیهكان له كۆی ئه‌و هه‌موو ئینجیله ته‌نها چورایان په‌سه‌ند كردن وه‌ك ئینجیل وه‌ریان گرتن، ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و چواره‌ی ئێسته هه‌ن و ناسراون، كه كۆی حه‌فتا ئینجیلی جوراو جۆر ته‌نها ئه‌م چواره‌یان هێشتنه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه‌یان سوتاندو ته‌فرو تونایان كردن، ئه‌مانیش له خودی خۆیاندا له زۆر شت‌دا به‌ڵكوو له گه‌وره‌ترین دۆز‌و مه‌سه‌له‌یاندا پێچه‌وانه به‌یه‌كن و جیاوازن له یه‌كتری، وه‌ك بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی مه‌سیح و بانگه‌شه‌ی كۆڕایهتی و هه‌ڵواسینی، وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ [النساء:157] {نه كوشتویانهوه نه له قه‌ناره‌و خاچیشیان داوه، به‌ڵكوو لێیان تێكچووه و(كه‌سێكی تریان كوشتووه له بری ئه‌و)} به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه كه له گه‌وره‌ترین و ترسناكترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه شێواندن و لادان گرتیه‌وه له لایه‌ن پۆلسه‌وه بوو كه خۆیان به بولس الرسول ناوی ده‌به‌ن یان شائولی جووله‌كه وه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بێته ناو ئایینی مه‌سیحیه‌وه به‌و ناوه‌وه بانگ ده‌كرا، به ته‌واوی ئایینی مه‌سیحیه‌تی گۆڕی و له ئایینێكی ناوچه‌یی كه ته‌نها بۆ نه‌وه‌كانی ئیسرائیل بوو، گۆڕی به ئایینێكی جیهانی، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره له كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا ڕوونی كردۆته‌وه كه عیسا سه‌لامی لێ بێت ته‌نها بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاتووه‌و بۆ ئه‌وان نێرراوه: وَرَسُولاً إِلَى بَنِي إِسْرائيل [آل عمران:49] { وه پێغه‌مبه‌رێك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل} وه پێش موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) خوا هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه بۆ هه‌موو جیهان به گشتی، به‌ڵكوو ئه‌مه له تایبه‌تیه‌كانی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) وه‌ك له زۆر ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا ئه‌مه ڕوون كراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه مه‌سیحیه‌ت یان نه‌سرانیه‌ت ئه‌وه‌ی كه عیسا هێنابووی له حه‌ق و ڕاستی و یه‌كخواپه‌رستی ته‌نهاو ته‌نها تایبه‌ت بووه به نه‌وه‌كانی ئیسرائیله‌وه، وه تا ئێسته‌ش ئه‌وه ئینجیلانه‌ی له‌به‌رده‌ستی خۆیاندایه ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی تێدایه‌و به ئاشكرا ڕوونه، ئه‌وه‌ته باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌سیح سه‌لامی لێ بێت ئافره‌تێكی سووری یان فینقی (چونكه ئینجیله‌كان له ناو خۆیاندا جیاوازیان هه‌یه له چیرۆكه‌كه) هاته خزمه‌تی مه‌سیح و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و وازی لێ هێنا و به‌و ئافره‌ته‌ی وت: به‌ڕاستی من ته‌نها بۆ گومڕاو سهرلێشواوهكانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل نێردراوم (واته ئه‌و ئافره‌ته فینقی بوو له نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌بوو) واته نهنێردراوهو فه‌رمانی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێ نه‌سپێردراوه ته‌نها نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلس بۆ چه‌نده‌ها شوێن ڕۆشت و نێرراو و ئامۆژگاریخوێنی بۆ چه‌نده‌ها شوێنی جیهانی خۆی نارد‌و ئه‌م ئایینه ناوچه‌ییه‌ی گۆڕی و شێواندی و كردیه ئایینێكی جیهانی، وه گرنگترین شوێنێكیش ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی تێدا بڵاوبۆیه‌وه‌و په‌ره‌ی سه‌ند ئه‌وروپا بوو، دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسلام و موسڵمانان هه‌ر له‌و كاته‌وه هه‌تا هه‌ڵسانی قیامه‌ت، كه ئه‌و كاته به ده‌وڵه‌تی ڕۆم یان ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆمانی بیزه‌نتی ده‌ناسراو ناوبانگی هه‌بوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پۆلس عه‌قیده‌ی نه‌سرانی له یه‌كخواپه‌رستی و ته‌وحیده‌وه به ته‌واوی گۆڕی و شێواندنی و كردیه بیروباوه‌ڕێكی شیركی ئه‌فسانه‌یی سێ خوایی كه تاكو ئێتسهش مه‌سیحیه‌كان باوه‌ڕیان پێیه‌تی و خاچ ده‌كه‌نه ملیان. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ http://www.alhawali.com/index.cfm?method=home.SubContent&contentID=2739&keywords=تحريف النصرانية.