دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د یه‌كێك بوو له به‌گاوركه‌ره چالاك و به‌تواناكان له ئایینی نه‌سرانیدا و به‌رده‌وام بانگه‌وازی بۆ ئه‌كرد؛ هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش بوو كه زانیارییه‌كی باشی به‌وه‌ی ناو ئه‌برێ به كتێبی پیرۆز (Bible) هه‌بوو. ئه‌م پیاوه زۆر حه‌زی له بیركاری بوو. له‌به‌ر ئه‌وه خولیای كاری به‌جێ و مه‌نتیقی و ده‌ره‌نجام بوو. ڕۆژێك به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هه‌ڵوێست و قسه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و موسڵمانانه‌ی ده‌كه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان تاو ئه‌داته قورئان و ده‌ست ئه‌كات به خوێندنه‌وه‌ی تاكوو ڕه‌خنه‌ی تێدا بدۆزێته‌وه و بیكاته به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ستیه‌وه. پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه قورئان كتێبێكی كۆنی پێش ١٤٠٠ ساڵ له‌مه‌وپێش نووسرابێت و شتێكی وای تێدا نه‌بێ سه‌رنجڕاكێش، مه‌گه‌ر باسی ئه‌و بیابان و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و كاته و شتانی له‌م بابه‌ته. به‌ڵام واقی وڕما له‌وه‌ی كه بینی. به‌ڵكوو ده‌ریخست كه ئه‌م كتێبه چه‌نده‌ها شتی له‌خۆ گرتووه كه له‌هیچ كتێبێكی دیكه‌دا له جیهاندا به‌دی ناكرێت. سه‌ره‌تا پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه قورئان باس له چه‌ند ڕووداوێكی ناڕه‌حه‌ت و ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه بكات كه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) تێپه‌ڕیون له ژیانیدا و تووشیان هاتووه، به نموونه وه‌ك مردنی خه‌دیجه‌ی خێزانی و مردنی منداڵه‌كان و كه‌سوكاری. به‌ڵام هیچی له‌مانه‌ی له قورئاندا نه‌دییه‌وه. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی كه زۆر سه‌رسامی كرد و خستیه دۆشدامانه‌وه، ئه‌وه بوو كه بینی سووره‌تێكی ته‌واو له قورئاندا به ناوی سووره‌تی مه‌ریه‌م هه‌یه و ئه‌و ڕێز و شه‌ره‌فه‌ی له مه‌ریه‌م گیراوه له‌م سووره‌ته‌دا له هیچ كام له كتێب و ئینجیله‌كانی نه‌سرانیدا نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك!! نه‌یبینی كه‌وا سووره‌تێك به ناوی عائیشه یان فاتیمه یان یه‌كێكی دیكه‌وه هه‌بێت جگه له مه‌ریه‌م -خوا لێیان ڕازیبێ-. هه‌روه‌ها بینی كه‌وا عیسا سه‌لامی خوای لێ بێت له قورئاندا ٢٥ جار ناوی هاتووه و باس كراوه، له كاتێكدا خاوه‌نی په‌یامه‌كه له پێنج جار زیاتر ناوی نه‌هاتووه، كه‌وته سه‌رسامی و پرسیاركردن و تێڕامان، ده‌بێ هۆی ئه‌مه چی بێت و بۆ وا بێت؟ به‌رده‌وام زیاتر ده‌یڕوانییه قورئان و به چاوی ڕه‌خنه‌وه ده‌یخوێنده‌وه به‌ڵكوو هه‌ڵه و ناته‌واوییه‌كی تێدا بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ڕاچڵه‌كی كاتێك گه‌یشت به ئایه‌تی (٨٢)ی سووره‌تی (النساء) كاتێك ده‌فه‌رموێت: "أفلا يتدبرون القرآ‌ن ولو كان من عند غير الله لوجدوا فيه اختلافا كثيرا." دوكتور میله‌ر سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته ده‌ڵێ: (له بنه‌ما زانستییه‌كانی ئه‌مڕۆ بنه‌ما و مه‌بده‌ئی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه یان به‌دواداچوونی هه‌ڵه‌كانه له‌و تیۆرییانه‌ی كه ته‌نانه‌ت ڕاستی و ته‌واویشیان جێگیر بووه Falsification test. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه كه قورئانی پیرۆز موسڵمانان و ناموسڵمانانیش بانگهێشت ده‌كات تاكوو هه‌ڵه‌یه‌كی لێ بدۆزنه‌وه كه‌چی نه‌یانتوانیوه.) هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته ده‌ڵێ: (هیچ نووسه‌رێك نییه له دنیادا كتێبێك بنووسێت و بوێریی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڵێ ئه‌م كتێبه بێهه‌ڵه‌یه و هیچ ناته‌واویه‌كی تێدا نییه، به‌ڵام قورئان به‌پێچه‌وانه‌وه پێت ده‌ڵێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌م قورئانه‌دا نییه، به‌ڵكوو ئه‌یخاته پێش چاوت كه خۆت بیخوێنێته‌وه و پێیدا بگه‌ڕێیت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تێدایه ده‌ری بخه‌ێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێیدا نابینیته‌وه.) وه هه‌روه‌ها له‌و ئایه‌تانه‌ی كه دكتۆر میله‌ر زۆر له سه‌ری وه‌ستاوه‌و ورد سه‌رنجی داوه، ئایه‌تی ژماره 30 سووره‌تی (الأنبياء)، كه ده‌فه‌رموێت: " أولم ير الذين كفروا أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الما‌ء كل شي حي أفلا يؤمنون" ده‌ڵێ: "ئه‌م ئایه‌ته به ته‌واوی بابه‌تی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستیه بوو كه له ساڵی 1973خه‌ڵاتی نۆبڵی له سه‌ر وه‌رگیرا كه له سه‌ر تێوری ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره (الأنفجار الكبير) بوو، كه ده‌قی له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی كه هه‌یه له ده‌ره‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئیجگار گه‌وره‌دا ڕووی داوه‌و ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی لێ دروست بووه به‌م هه‌موو ئاسمان و هه‌سارانه‌وه" جا (الرتق) واته شتێكی یه‌كگرتوو پێكه‌وه به‌ستراو، وه (الفتق) واته شتێكی لێك ترازاوو لێك پچڕا‌و كه هه‌ردوو وشه‌كه له ئایه‌ته‌كه‌دا به ڕوونی باسیان هاتووه. دكتور میله‌ر ده‌ڵێت: ئێسته دێینه سه‌ر شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له كاری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه كه ده‌یانگوت شه‌یتانه‌كان دێنه لای و ئه‌و شتانه‌ی پێ ده‌ڵێن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن: خوای تعالى ده‌فه‌رموێت: "وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ * وَمَا يَنبَغِي لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ * إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ * " الشعرا‌ء " فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ " النحل ئه‌یا بینیتان؟ ئایا ئه‌مه شێوازی شه‌یتانه له نووسینی هه‌ر كتێبێكدا؟! كتێبێك دا‌نێت و جا بڵێ پێش ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ت خوێنده‌وه ده‌بێ په‌نا بگری به خوا لێم و لێم دوور كه‌ویته‌وه؟؟ به ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه له‌و كاره ئیعجازیه سه‌رسامكه‌رانه‌ن له‌م كتێبه پیرۆزه‌دا! په‌رچدانه‌وه‌یه‌كی مه‌نتیقین بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی ئه‌م جۆره گومانانه ده‌وروژێنن. وه له‌و چیرۆكانه‌ی دكتۆر میله‌ریان سه‌رسامتر كرد و وای كرد كه زیاتر دڵنیابه‌خش بێت چیرۆكی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌بو له‌هه‌بی مامیدا........ دكتور میله‌ر ده‌ڵێت: " ئه‌م پیاوه ئه‌بو له‌هه‌ب ڕق و قارێكی ئه‌وه‌نده توندی له پێغه‌مبه‌ر بوو به جۆرێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بچوایه بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكردایه ئه‌م شوێنی ده‌كه‌وت تا له نرخ و به‌های بانگه‌وازه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن، كاتێك ئه‌یبینی وا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه بۆ چه‌ند كه‌سێكی غه‌ریب و نه‌ناسیاو ده‌كا، چاوه‌ڕێی ده‌كرد تا لێ ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وجا ده‌چووه لایان پرسیاری لێ ده‌كردن له‌وه‌ی كه باسی چی بۆ كردوون؟ پێی ده‌وتن: ئه‌گه‌ر پێی وتن سپی ئه‌وه ڕه‌شه، ئه‌گه‌ر وتی شه‌و ئه‌وه ڕۆژه، به هه‌موو شێوازێك پێچه‌وانه‌و دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ده‌كرد و له هیچ شتێك‌دا نه‌بوو هاوڕای بێت و دژی نه‌وه‌ستێته‌وه‌و گومان نه‌خاته دڵی خه‌ڵكه‌وه. پێش ده ساڵ له مردنی ئه‌بو له‌هه‌ب سووره‌تێك له قورئان هاته خوارێ به ناوی سووره‌تی (المسد)، ئه‌م سووره‌ته ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌بو له‌هه‌ب ئه‌چێته ئاگره‌وه، به مانایه‌كی تر ئه‌بو له‌هه‌ب موسڵمان نابێت. له ماوه‌ی ده ساڵی ڕه‌به‌قدا ئه‌بو له‌هه‌ب ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌س بوو بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه بێت و له به‌ر چاو خه‌ڵكی بڵێ: (خه‌ڵكینه ئه‌وه موحه‌ممه‌د ده‌ڵێ كه ئه‌بو له‌هه‌ب موسڵمان نابێت و ده‌چێته ئاگره‌وه، ئه‌وه من بومه موسڵمان!! ئێسته ئێوه ڕاتان چییه ئایا موحه‌ممه‌د ڕاستگۆیه له‌وه‌ی ده‌یڵێت یان نا؟ ئایا ئه‌وه وه‌حیه‌ی دێته سه‌ری وه‌حی خواییه یان نا؟ به‌ڵام ئه‌بو له‌هه‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌رچی هه‌ڵوێست و ژیانی هه‌بووه پێچه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌جوڵایه‌وه، له‌مه‌دا پێچه‌وانه‌ی نه‌كرد. چیرۆكه‌كه وه‌ك ئه‌وه وایه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئه‌بو له‌هه‌ب بڵێت: زۆر باشه تۆ قارت له من گرتووه‌و چاوت پێم هه‌ڵنایه، فه‌رموو ئه‌وه هه‌لێكی زێڕین و بیسه‌لمێنه من لای خواوه نه‌هاتووم و قسه‌كانم هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه! به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا ئه‌بو له‌هه‌ب ئه‌وه‌ی نه‌كرد، ئه‌گه‌ر به ڕوكه‌شیش بێ موسڵمان نه‌بوو!! ده ساڵ هه‌لی له به‌رده‌ستا بوو كه به یه‌ك خوله‌ك ئیسلام هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه! به‌ڵام چونكه ئه‌و فه‌رمووده فه‌رمووده‌ی موحه‌ممه‌د نییه‌و خوای متعال فه‌رموویه‌تی و ئاگاداره به سروشت و ناخی مرۆڤه‌كان، ئاگاداره و ده‌زانێ كه ئه‌بو له‌هه‌ب موسڵمان نابێت و به كافری ده‌مرێ. چۆن موحه‌ممه‌د ده‌یزانی كه ئه‌بو له‌هه‌ب وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووره‌ته‌كه‌دا هاتووه ئیمان ناهێنێت و له سه‌ر بێباوه‌ڕی خۆی ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌حی و نیگا نه‌بێت لای خواوه بۆی هاتبێ؟ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌م له به‌رده‌م ئه‌م ته‌حه‌ددا ترسناكه‌دا بوه‌ستێ، ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردنی هه‌یه ئه‌ویش وه‌حی خواییه. { تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ (1) مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ (2) سَيَصْلَى نَاراً ذَاتَ لَهَبٍ (3) وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ (4) فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ } دكتور ميلر سه‌باره‌ت به ئایه‌تێك كه زۆر جێی سه‌رنجی بووه‌و سه‌رسامی كردووه له به‌ر ئیعجازی په‌نهانی و غه‌یبی كه له‌و ئایه‌ته‌دایه ده‌ڵێ: "له موعجیزاتی غه‌یبی قورئانی ته‌حه‌ددای داهاتووه كه مرۆڤ ناتوانێ پێشبینی بكات و ته‌نه‌بوئی پێ بدات ئه‌ویش كه پێمله بۆ هه‌مان بنه‌ماو تاقیكردنه‌وه‌ی پێشوو كه falsification testsه‌یان بنه‌مای بینینه‌وه‌ی هه‌ڵه تاكو ڕاستی ئه‌و شته ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌مانه‌وێ بیخه‌ینه ژێر باری تاقیكردنه‌وه، لێره‌وه ده‌بینین كه قورئان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كاندا چی ده‌ڵێ، قورئان ده‌فه‌رموێت كه جووله‌كه توندترین و به‌هێزترین دوژمنكاری موسڵمانان ده‌كه‌ن و ڕق و قاری هه‌ره‌زۆریان له موسڵمانانه، ئه‌مه‌ش ئه‌بینین به درێژی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رده‌وامه‌و به‌و شێوه‌یه" ده‌ڵێ: "ئه‌مه له ڕاستیدا به ته‌حه‌ددایه‌كی زۆر گه‌وره ده‌ژمێرێ، چونكه جووله‌كه هه‌لێكی زۆر باشیان له ده‌سته بۆ ڕمانی ئیسلام زۆر به ئاسانی، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه بۆ چه‌ند ساڵێك مامه‌ڵه‌ی باش و چاك له‌گه‌ڵ موسڵمانان بكه‌ن و ئه‌وجا بێن و بڵێن: ئه‌وه‌ته ئێمه باشین له‌گه‌ڵتان و قورئانه‌كه‌شتان ده‌ڵێت كه جووله‌كه سه‌رسه‌خترین دوژمنی ئێوه‌ن، كه‌واته قورئان هه‌ڵه‌یه! به‌ڵام ئه‌مه به درێژایی 1400 ساڵی ڕابوردوو ڕووی نه‌داوه‌و ڕووش نادات، چونكه ئه‌مه فه‌رمووده‌ی كه‌سێكه كه ئاگاداره به ناخی دڵه‌كان و غه‌یب و په‌نهان هه‌ر لای ئه‌وه" دكتور میلر ته‌واوی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌بینن ئه‌و ئایه‌ته‌ی باس له دوژمنایه‌تی جووله‌كه بۆ موسڵمانان ده‌كات وه‌ك ته‌حه‌ددایه‌ك وایه بۆ عه‌قڵ و ژیری!! " " لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمنوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ قَالُوَاْ إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لاَ يَسْتَكْبِرُونَ 82 وَإِذَا سَمِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ 83 وَمَا لَنَا لاَ نُؤْمِنُ بِاللّهِ وَمَا جَاءنَا مِنَ الْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبَّنَ ا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ 84 " المائدة وه به شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌م ئایه‌ته به‌سه‌ر دكتور میلریشدا چه‌سپاوه، چون ئه‌و نه‌سرانیی بووه‌و كاتێك هه‌قی بۆ ڕۆشن بۆته‌وه ئیمانی هێناوه‌و ڕێگای ڕاستی هه‌ڵبژاردووه، چونكه ئایه‌ته‌كان جێاوازی ده‌خه‌نه نێوان دژایه‌تی هه‌ر یه‌ك له جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان بۆ ئیمانداران و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێ له نه‌سرانیه‌كان خۆشه‌ویستی و به‌زه‌ییه‌ك له دڵیاندایه به‌رامبه‌ر به ئیمانداران. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌م بابه‌ته بنواڕه ئه‌م ماڵپه‌ڕه: http://www.55a.net/firas/arabic/index.php?page=show_det&id=974&select_page=14