دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ خوایه‌ی گاوره‌كان باوه‌ڕیان پێیه‌تی (باوك و كوڕ‌و ڕۆحی پیرۆز).!! پرسیار: مه‌به‌ست له‌و سیانه چیه كه گاوره‌كان ده‌ڵێن: به ناوی باوك و كوڕ‌و ڕۆحی پیرۆز؟ وه‌ڵام: نه‌سرانیه‌كان له شیرك و هاوه‌ڵگیری خۆیانه‌وه نوێژه‌كانیان له كه‌نیسه‌كانیان به‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ن كه ئه‌ڵێن: "باسم الأب والابن وروح القدس": به ناوی باوك و كوڕ‌و ڕۆحی پیرۆزه‌وه، جا ئه‌و سیانه ئه‌مانه‌ن: باوك، كوڕ، ڕۆحی قودوس، به‌ڵام هه‌روه‌ك ئیبن قه‌یم ڕ‌ه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: " لو اجتمع من النصارى عشرة نفر لتفرقوا في عقيدتهم على أحد عشر قولاً " " ئه‌گه‌ر ده كه‌س له نه‌سرانیه‌كان كۆ بونه‌وه ئه‌وه ئه‌بنه یازده ڕاو بۆچونی جیاواز له بیروباوه‌ڕه‌كه‌یاندا "هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌له‌فزێونێك یان ڕادوێه‌ك-مه‌به‌ستم هه‌ر كه‌سێكه نه‌ك ته‌نها یه‌كێك به تایبه‌ت- له‌و كه‌نالانه‌ی ڕاگه‌یاندنی نه‌سرانیه‌كان-به نموونه وه‌ك مونتیكارلۆ كه ماوه‌یه‌كیان هه‌یه پێی ئه‌ڵێن سه‌عاتی چاكسازی كه له بنچینه‌دا سه‌عاتی فه‌سادو تێكدانه‌و له سه‌ر ئایینی نه‌سرانی ئه‌دوێ يان هه‌ر كه‌ناڵێكی تر بێت، ئه‌بینێت كه كابرای قسه‌كه‌رو پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه ناتوانێت به ته‌واوی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕٍه‌كه‌ی ڕوون بكاته‌وه‌و باسی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌حدیدی كرد ئیتر جیاوازیان تێ ئه‌كه‌وێ، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی كورت و لێڵ باس له ناوه‌ڕۆكی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ‌ه‌كه‌یان ئه‌كه‌ن، چونكه بۆ خۆشیان به ته‌واوی نازانن و سه‌ریان لێ تێك چووه‌و گومڕا بوون، ئه‌بینین ئه‌ڵێن: ئه‌وه مه‌سیحه، ڕزگار كه‌ره، ده‌رباز كه‌ره، ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، وه هه‌رسێكیان یه‌كێكن ویه‌كێكیان هه‌رسێكیانن، به‌ڵام له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م سیانه‌دا ئه‌ڵێن: ئه‌وه نهێنیه‌كه‌و پێویسته ئیمانمان پێی هه‌بێت و بیری لێ نه‌كه‌ینه‌وه، چۆن ئیمان ئه‌هێنیت به‌و گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌و بیری لێ ناكه‌یته‌وه؟! كه‌واته سوپاس بۆ خوا كه ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی تایبه‌تمه‌ند كردووه‌و جیای كردوینه‌وه به ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رسیتی، له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا خه‌ڵكانێك ئه‌بینیت له عه‌بقه‌ری وشاره‌زایان له زانست و زانیاری دنیایدا، له زانیاری ئه‌ستێره‌ناسی یان گه‌ردوونناسی یان ئه‌تۆم، یان زانیاری سروشتی و ته‌جریبی، ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كردن ده‌رباره‌ی ئایینه‌كه‌ی شه‌رم ئه‌كات-سوێند به خوا هه‌ندێكیان شه‌رم ئه‌كه‌ن-كه بڵێن ئێمه مه‌سیحین، یان هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: واز له ئایین بێنه‌وه بیخه ئه‌ولاوه، نامه‌وێت قسه‌ی لێ بكه‌م، وه ئه‌گه‌ر بینی مه‌سه‌له‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه كه قسه‌ی تێدا بكات و مه‌جالی تێدا نییه به خۆی ئه‌ڵێ: من هه‌ر ئاییندارنیم و باوه‌ڕم به ئایین نییه، چونكه هیچ شتێكی نییه كه به‌رگری لێ بكات و نازانێ ئایینه‌كه‌ی له سه‌ر چ بناغه‌یه‌ك دامه‌زراوه. وه زۆربه‌ی بیریاری ڕۆژئاوایی ده‌روونی خۆی به‌وه مورتاح ئه‌كات كه پێت ئه‌ڵێ: بابه‌تی ئایینی نه ئه‌یكه‌مه‌وه‌و قسه‌ی لێ ئه‌كه‌م وه نه به لاشمه‌وه گرنگ و جێی بایه‌خه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك تێیاندا ده‌مارگیر بوو، له‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵك بكه‌نه گاوور -كه ئه‌مانه مه‌ترسیان زۆر گه‌وره‌یه- ئه‌وه ئه‌ڵێت: نه‌خێر، ئه‌مه عه‌قیده‌یه‌كی ئیجگار گرنگه و ئه‌وه نهێنیه‌كه، جا ئه‌گه‌ر گوێت له قسه‌و فه‌لسه‌فه‌كانی ئه‌م بوو، ئه‌وجا چویته لای یه‌كێكی دیكه‌ش و گوێت له‌ویش گرت ئه‌وه ئه‌بینی كه قسه‌كانیان جیاوازن و هه‌ر یه‌ك له ئاوازێك ئه‌خوێنێ، وه سێه‌میش به شێوه‌یه‌كی تر باسی مه‌سیحیه‌ت ئه‌كات.. وه هه‌روه‌ها. وه هه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك بۆ خۆی مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وێكی هه‌یه، بروتستانت ڕایه‌كی خۆیان هه‌یه، كاسۆلیكیش ڕای خۆیان هه‌یه، وه هه‌ریه‌ك بۆ خۆی ڕایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، وه هه‌ر كه‌سێك به‌پێی هه‌واو ئاره‌زووی خۆی و چۆنی پێ باش بوو به‌وشێوه‌یه شه‌رح و ڕاڤه‌ی ئایینه‌كه‌ی ئه‌كات، چیرۆك و ڕووداوی واقعیش له‌م بواره‌دا زۆرن. برایه‌ك له‌وانه‌ی كه له‌وه‌و پێش نه‌سرانی بوون و خوا هیدایه‌تی دان و مسوڵمان بوون، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه سوپاس بۆ خوا زۆر شاره‌زاو لێ هاتووه، پرسیارم لێ كرد ده‌رباره‌ی ئایینی نه‌سرانی، پێی وتم: من مه‌سه‌له‌كه‌ت له یه‌كه وشه‌دا بۆ كورت ئه‌كه‌مه‌وه: ئیسلام ئایینێكه بێ پیاوو، به‌ڵام نه‌سرانیه‌ت پیاوه به بێ ئایین. ئیسلام ئایینێكی هه‌ق و ڕاست و به هێزه، به‌لام كێ بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات و بلاوی ئه‌كاته‌وه‌و جێ به‌جێی ئه‌كات، وه كێ سنووره‌كانی ئه‌پارێزێت و ڕایئه‌گرێت تاكو خه‌ڵكی بیبینێت و له به‌ر چاو بێت؟ ئێمه ئه‌گه‌ر به وته‌و قسه‌كانمان خه‌ڵكمان بانگ كرد بۆ ئیسلام، كرده‌وه‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانمان ئه‌ڵێن باوه‌ڕ به قسه‌كانیان مه‌كه‌ن، ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر دان به هه‌قدا نه‌نێین هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كمان تێدا نییه، پێویسته دان به هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌كانمان بنێین. ئه‌م ڕۆژئاوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گومڕایی و تاریكی و نه‌فامیه‌ی كه تێدایه‌تی، وه‌ك كه‌سێك وایه كه له تاریكی‌دا بێت، به‌ڵام چه‌نده‌ها نیشانه‌و كۆڵه‌كه‌یان بۆ داناوه‌و ئه‌توانێت پێیان هه‌نگاو بنێت و ده‌رباز بێت، ئه‌وانه هیچیان له ئیمان و خۆشی ئیمان نه‌دیوه، له تاریكی‌دا ئه‌ژین، نه‌چوونه به هه‌شتی ئیمانه‌وه، نورو ڕۆشناییان نه‌دیوه، به‌ڵام له ئه‌نجامی ده‌ست گرتنیان به‌و نیشانانه‌و په‌یوه‌ست بونیان پێیانه‌وه، هه‌ستانه‌وه له دنیاداوه ئاوه‌دانیان كرده‌وه، بیر‌و شارستانی و ڕۆشنبیریان سه‌پاند به‌سه‌ر جیهاندا له كاتێكدا بچوكترین كیشوه‌ری ئه‌م دنیایه‌ن، له هه‌موو كه‌س زیاتر داكۆكیان له‌وه كردووه كه نه‌هێڵن پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان زوڵم و سته‌م بكه‌ن، وه به به‌زه‌ییترینی خه‌ڵكی بوون به‌رامبه‌ر لاواز‌و هه‌ژاره‌كان، هه‌روه‌ك عه‌مری كوڕی عاص خوالێی ڕازیبێ ئه‌فه‌رموێت، وه ئه‌مه‌ش له ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا به دی ئه‌كرێت، مرۆڤ له‌وێ خاوه‌نی ئایین و بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی، ئه‌توانێ داوای مافی خۆی بكات، ده‌ستورو یاسا زاڵه به‌سه‌ر ژیانیاندا، ئیتر واسیته‌و ڕیشوه‌ت و ئه‌ملاولا نییه. به‌ڵام ئێمه له نورو ڕووناكی‌دا ئه‌ژین، كه سوپاس بۆ خوا وه‌ك ڕۆژی ڕووناك وایه له نیوه‌ڕۆدا، به‌ڵام ئه‌ڕۆین و هه‌ندێكمان خۆ ئه‌ده‌ین به هه‌ندێكی ترماندا، هه‌ندێكمان له هه‌ندێكمان ئه‌ده‌ین، مافی یه‌كتر ئه‌خۆین و زه‌وتی ئه‌كه‌ین، ناتوانین له سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاست و ڕۆشن بڕۆین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئێمه واین له ڕووناكی‌دا، ئه‌مه‌یه جیاوازی نێوان ئێمه‌و ئه‌وان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وانه له تاریكاییدان به‌ڵام خۆیان گرتووه به ده‌ستورو یاسا‌و دادپه‌روه‌ری و شتانێك كه ژیانی داگرتوون، له سه‌ر هه‌ر شتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین ئاماده‌ن و دێنه پێشه‌وه ته‌نها ئایینه‌كه‌یان نه‌بێت چونكه شه‌رم ئه‌كه‌ن باسی بكه‌ن و لێی ئه‌سڵه‌منه‌وه، به‌ڵام موسڵمانه‌كان-خوا یارمه‌تیمان بدات- به‌ڕاستی خاوه‌نی دینن به‌ڵام كوان پیاوانێك كه هه‌ڵیگرن و جێ به‌جێی بكه‌ن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌مه وه‌رگیراوه له موحازه‌ره‌ی (دروس رحله فتح المجید) له ماڵپه‌ری شێخ سفر الحوالیز