دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام فاتیكان له‌ئارادابوونی كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زه‌قی ژماره‌ی قه‌شه‌كانی له ئاستی جیهاندا ئاشكرا كرد، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چاره‌كه‌سه‌ده‌ی ڕابوردوودا. سه‌رچاوه‌كانی ڤاتیكان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه زیاتر له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا به‌رچاو بوو، كه ژماره‌ی قه‌شه‌كانی كاتۆلیكی ڕۆمانی له ئه‌ورووپا به ڕێژه‌ی ٪٢٠ دابه‌زیوه. شاره‌زایان و لێكۆڵه‌رانیش ده‌ڵێن كه هۆیه‌كانی ئه‌م كه‌مبوونه‌وه به‌رچاوه‌ی ژماره‌ی قه‌شه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكاری پێكداچوو و ئاڵۆز، به‌ڵام گرنگترینی هۆیه‌كان په‌ره‌سه‌ندنی بیری عه‌لمانێتییه له ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیرییه‌كه كه له بایه‌خی مانه‌وه له حاڵه‌تی ڕه‌به‌نی و سه‌لتی كه‌م ده‌كاته‌وه. سه‌رچاوه‌كانی ڤاتیكان هه‌روه‌ها وتیان كه ژماره‌ی قه‌شه‌كانی جیهان له (٤٢٠٩٧١)ه‌وه له ساڵی (١٩٧٨)دا دابه‌زیه‌وه بۆ (٤٠٥٨٩١) له ساڵی ٢٠٠٤، به تێكڕای ٪٥ر٣. به‌پێی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشییه‌یتد پرێس، ڤاتیكان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ی به نائومێدكه‌ر و هیوابڕێكی گه‌وره ڕاڤه كرد. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ڤاتیكاندا هاتووه كه له ئه‌ورووپا، ژماره‌ی قه‌شه‌كان به ڕێژه‌ی ٪٢٠ ـــ له (٢٥٠٤٩٨)ه‌وه له ساڵی (١٩٧٨)دا بۆ (١٩٩٩٧٨) له ساڵی (٢٠٠٤)دا دابه‌زیوه. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئوسترالیا، زیلاندی نوێ و دوورگه‌كانی زه‌ریای هێمنی ڕیزبه‌ند كراوه كه تێیاندا ژماره‌ی قه‌شه‌كان به ڕێژه‌ی ٪١٤ كه‌می كردووه. به‌ڵام له ئه‌فریقادا ژماره‌ی قه‌شه‌كان له (١٦٩٢٦)ه‌وه بۆ (٣١٢٥٩) زیادی كردووه كه به ڕێژه‌ی ٪٨٥ به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌ی قه‌شه‌كان له ئاسیاش له هه‌مان ماوه‌دا زیادی كردووه و له (٢٧٧٠٠)ه‌وه بووه به (٤٨٢٢٢)، ده‌كاته ڕێژه‌ی ٪٧٤. ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و باكووریش زیادبوونێكی سووكیان به‌خۆوه بینیوه به ڕێژه‌ی ٪١ و له (١٢٠٢٧١)ه‌وه بۆ (١٢١٦٣٤). ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.islammemo.cc/arkam/one_news.asp?IDNews=643