دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕێكخراوی هاموون بڵاوكراوه‌ی به‌گاوركردن دابه‌ش ده‌كات.!! له (ئاكار سه‌روچاوه‌یی)یه‌وه.. چه‌ند كه‌سێك له ناوچه‌كانی خۆشناوه‌تی كتێب و بڵاوكراوه‌ی ئایینیی مه‌سیحی بڵاو ده‌كه‌ونه‌وه و هاووڵاتیانیش به به‌رچاویانه‌وه ده‌یدڕێنن و ده‌یسوتێنن. ڕۆژی شه‌ممه ١١/٣ چه‌ند كه‌سێك له بازاڕی سه‌روچاوه به ئۆتۆمبیلێكی جۆری (پاترۆڵ) هه‌ستاون به دابه‌شكردنی كتێب و بڵاوكراوه‌ی گاوری و پاشان چوون بۆ كۆمیته‌ی ڕێكخستن. به‌ڵام هاووڵاتیان به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه كتێب و بڵاوكراوه‌كانیان دڕاندووه و سووتاندووه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) كه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و بڵاوكراوانهیان دابه‌ش كردووه، (٣) كه‌س بوون و سه‌ر به ڕێكخراووی هاموون بوون و هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له شارۆچكه‌ی (حاجیاوا) و (قه‌مته‌ران) (ئینجیل)یان دابه‌ش كردووه و به هه‌مان شێوه خه‌ڵك سووتاندوویانه. له ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ)ه‌وه ژماره (٢١٤) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ته‌علیق: ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ڕێكخراوی هاموون كه سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی مهسیحیدایه و به‌رده‌وامه له چالاكی به‌گاوركردنی گه‌لی كورد. ساڵی پار له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٥یشدا هه‌مان ڕێكخراو كۆمه‌ڵێك كتێب و بڵاوكراوه‌ی مه‌سیحی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بڵاو كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش له شارۆچكه‌ی خورماڵ هه‌مان هه‌وڵی بێئاكامیان دا و كۆمه‌ڵێك كتێب و نامیلكه‌یان بڵاو كرده‌وه كه له به‌شی دواوه‌ی كتێبه‌كان ناونیشانی (كۆمه‌ڵه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی كتێبی پیرۆز)ی لێدراوه له كوردستان و بۆ هه‌ر كه‌س بیه‌وێت، (ئینجیل) یان هه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ی به‌گاوركردن به‌ده‌ست بێنێت، به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر پێی ده‌درێت. ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره: ئایا یه‌كێتی بۆ ئه‌م كاره ده‌كات، هیچ ئه‌وه كه پارتێكی عیلمانیهو دانووی له گه‌ڵ ئیسلامدا ناكوڵێ به هه‌ر حاڵ، به‌ڵام به گاور كردن میلله‌ته‌كه‌ی بۆ؟ چ سوودێك له‌وه ده‌بێنێ خه‌ڵكی گاور‌و جوو بن و له جیاتی مزگه‌وت گوێی له زه‌نگی كه‌نیسه بگرن؟ له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی كێدایه وا ئه‌مانه جرت و فرت له كوردستاندا ئه‌یانه‌وێ وا كێشه‌یه‌كی ئاینی و مه‌زهه‌بی له كوردستان ساز بكه‌ن و ئاگری فیتنه‌یه‌كی نۆی بنێنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مان ئاینی ئیسلام به خورافه ئه‌زانن خۆ مه‌سیحیش ئاینیێكی ئاسمانیه‌و بگره سه‌رتاپای دووره له واقعی ژیانی مرۆڤیشه‌وه شێوێنراوهو هیچی وای نه‌ماوه‌ته‌وه، خۆ كۆنه كادیره‌كانی كۆمه‌ڵه باش ئه‌و قسه‌ی ماركسیان له یاده كه ده‌ڵێ: ئایین تلیاكی گه‌لانه‌و مه‌به‌ستی ماركسیش ئاینی مه‌سیحی بووه، به‌ڵام بۆچی ئێسته وا به ئاسانی ڕێی به‌و تلیاكه ده‌ده‌ن بڵاو بێته‌وه به‌ڵكو یارمه‌تیشی ده‌ده‌ن؟ پێ ده‌چێ كه ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و مادده سڕكهرانهی دیكه‌ی كه ئێسته كوردستانی گرتۆته‌وه‌و بازرگانی پێوه ده‌كرێ ئه‌میش یه‌كێك بێ له‌وان. له لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌مڕۆ ئاغای سه‌رگه‌وره له ناوچه‌كه بانگه‌شه‌ی خهلاصی مه‌سیحی دهكاو خۆی به مژدهدهرێك به گه‌لانی دنیا ناساندووه، ئێسته وا پێ ده‌چێ هاوكێشه‌كه گۆڕابێ، ڕه‌نگه به گاوركردن ئێسته مودێرنیزم بێ و زیاتر بتكاته نزیكی ده‌رگای سوڵتان، ئه‌وه‌ته بوش شانازی به‌وه ده‌كات كه مه‌سیحیه‌و ته‌نها له ساڵی ٢٠٠٤ زیاتر له دوو ملیار دۆلاری بۆ ڕێكخراو‌و و كۆمه‌ڵه مه‌سیحیه‌كان سه‌رف كردووه، بۆیه هه‌ر كارێك جێی ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بێ كارێكی مۆدێڕن و په‌سه‌نده با له گه‌ڵ ئاین و داب و نه‌ریت و ڕه‌وتی میلله‌ته‌كه‌ش نه‌ێته‌وه، ئه‌نا ڕێكخراوێك بڵاوكراوه‌ی ئینجیل بڵاو بكاته‌وه پاشان خۆی بكات به كۆمیته‌ی حیزبێكی عیلمانیدا، باشه ئه‌وانه‌ی له‌وێن كوڕی ئه‌و میلله‌ته نین، باشه له ناو یه‌كێتیشدا كه‌سێك نه‌ماوه غیره‌تی هه‌بێ و بڵێ ئه‌م ڕێكخراوه بۆ ده‌یه‌وێ میلله‌ته‌كه‌مان چه‌واشه بكات و بیانكاته گاور؟! به ڕاستی سه‌یره وا حیزبه‌كان ببنه پارێزه‌ر گاور‌و جووله‌كه‌كانی كوردستان، له‌ملاشه‌وه هه‌رچی دیارده‌ی ئیسلامی هه‌یه قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن و دژی بووه‌ستن. ده‌بێ یه‌كێتی باش بزانێ كه به‌و كاره‌ی نه‌ك هه‌ر ڕقی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد له خۆی توند تر ده‌كات، به‌ڵكو خه‌ڵكانێكی زۆریش له لایه‌نگران و هه‌وادارنی خۆی دڵكرمۆڵ ده‌كات و لێی ده‌كشێنه‌وه، چونكه ئیهانه كردنی ئاینی میلله‌ت و یاریكردن به چاره‌نووسی خاڵی سووره‌و یاریكردنه به چاره‌نووسی خۆی. هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م بێ ئاكامانه چه‌نده نامۆن به ئاین و داب و ڕه‌وشی ئه‌م میلله‌ته، ئه‌وه‌ته خه‌ڵكه‌كه یه‌كسه‌ر دڕاندوویانهوه توڕیان داوه‌ته ته‌نه‌كه خۆڵه‌كانه‌وه، كێ ئاماده‌یه هه‌روا به سانا‌و ساكار ئاینی و بیروباوه‌ڕی خۆی بگۆڕێ و ببێته په‌یڕه‌وی ئاینێكی دیكه كه جگه له خورافات و ئیغرا كردنی چیتری پێ نیه بۆیان؟ ئه‌مانه له ساڵی ٢٠٠٥ به یارمه‌تی كه‌نیسه‌ی ئه‌مریكی كۆنگره‌یه‌كیان له هه‌ولێر به‌ست و بڵاویان كرده‌وه كه ده‌یه‌ها لاوی كورد ئاینی خۆیان گۆڕیوه‌و بونه‌ته گاور، به‌ڵام پاشان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه هه‌ر له پێشیشدا موسڵمان نه‌بوون و دژ بوون به ئیسلام یان له به‌ر پاره‌و ئافره‌ت و بردنه ده‌ره‌وه ئاین و ره‌وشت و خاك و كه‌س و كاری خۆیان فرۆشتووه‌و واده‌ی ئه‌وه‌یان پێ دابوون كه مانگانه بڕی ٦٠٠ دۆلار وه‌ربگرن. له ساڵی ١٩٠٦ له میسر قه‌شه زویمر كۆنگره‌یه‌كی به‌ست بۆ ئه‌و قه‌شانه كه له گه‌ڵ سوپای داگیركه‌ری به‌ریتانیای ئه‌و كاته‌دا به مه‌به‌ستی به گاور كردنی گه‌لانی موسڵمان هاتبوون، له كۆنگره‌كه‌دا گله‌یی و گازنده‌ی زۆر كرابوو له‌وه‌ی كه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو توانا‌و هێزی ماددی و سه‌ربازیه‌ی هه‌یانه هه‌ر بێ توانان له به گاوركردنی موسڵمانه‌كان و یه‌كێكیان وتبوی: ته‌نها دوو جۆر له‌خه‌ڵكی دێنه ناو مه‌سیحیه‌ته‌وه: یان هه‌ژارێكی زۆر داماوو پاره‌ی پێویسته، یان كه‌سانێكی نه‌شاره‌زاو بێ ئاگا له ئاینه‌كه‌ی خۆیان، له دواییدا زویمر پێی وتن: هه‌ڤاڵان ئێمه نه‌هاتوین تاكو نیعمه‌ت و خۆشی مه‌سیح بده‌ین به گه‌لانی موسڵمان، به‌ڵكو ئێمه بۆ ئه‌وه هاتوین تاكو به هه‌ر هۆیه‌ك بێ له ئاینه‌كه‌یان دووربان بخه‌ینه‌وه ئه‌وكات ئیتر ئه‌توانین وایان لێ بكه‌ین هه‌ر كه‌س هوتافی كێشان شوێنی بكه‌ون. به راستی وایه: هه‌ر كه‌س خۆی و ئاینه‌كه‌ی نه‌ناسێ به زوڕای هه‌موو كه‌سێ هه‌ڵئه‌په‌ڕێ، ئه‌وه‌ته به قودره‌تی قادر ڕێكخراوی سه‌ر بهحێزبێكی عیلمانی لێمان بوونه‌ته قه‌شه‌و مژده‌ی هه‌زاره‌ی به‌خته‌وه‌ری مه‌سیحمان پێ ئه‌ده‌ن!! ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه مه‌سیحیه‌كانی كوردستان به تایبه‌ت ئه‌مانه‌ی له گه‌ڵ داگیركه‌راندا چه‌كه‌ره‌یان كردووه‌و گه‌رایان ناوه‌ته‌وه باوه‌ڕیان وایه كه پێش هاتنی ئیسلام و پێش سه‌رده‌می ئاینی مه‌جوسیش كوردستان پێگه‌ی ئاینی مه‌سیحی بووه‌و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه زێدی باب و باپیرانی، هه‌ر لێره‌شه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ئاشووری به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به شوێنكێك نیه ناوی كوردستان بێ و هه‌رده‌ڵێ شیمالی عێراق، جا ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به مه‌سیحی كردنه مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی به سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی كوردیش هه‌یه هه‌رچه‌ند به داخه‌وه ڕه‌نگه شتێك نه‌بێ لای ئێمه‌ی كورد ناوی ئه‌منی قه‌ومی بێ. له كۆتاییدا ده‌ڵێین: هیوادارین كه گه‌لی موسڵمانی كورد زیاتر وریایی له‌م جۆره كارانه وه‌رگرێ و به‌رهه‌ڵستی توندیان بكات، وه هیواداریشین كه به‌رپرسانی وڵاته‌كه ئه‌وه بزانن كه ده‌رگا كردنه‌وه بۆ هه‌ندێ له كه‌سانی نزمی وڵات و ئاین فرۆش كاردانه‌وه‌ی خراپی له سه‌ر خۆیان و وڵات و ده‌سه‌ڵاتیشیان ده‌بێ، چیدی یاری به چاره‌نوسی ئه‌و میلله‌ته نه‌كه‌ن و له وه‌ته‌ری حه‌ساسی نه‌ده‌ن.