دانراوه له‌لایه‌ن: فه‌رهاد ڕه‌باتی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی زاینی له کوێی ئینجیل‌دا باسکراوه ؟ ئاماده‌کردنی فه‌رهاد ڕه‌باتی بسم الله الرحمن الرحیم و الصلاة و السلام علی محمد و من والاه الی یوم ا‌لدین . هه‌موومان ده‌زانین ساڵانه له ده شه‌وی کۆتایی مانگی دوازده‌دا هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی تازه واته یه‌کی کانونی دوهه‌م خه‌ڵکی له هه‌موو جیهاندا سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێڕانن به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌وه و ماڵ ئاوای کردن له ساڵی کۆن ! به‌ڵام خه‌ڵکی ده‌بن به دوو به‌شه‌وه به‌شێکیان ده‌زانن بۆچی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن وه به‌شێکیان نازانن !؟ کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه هه‌ردوو به‌شه‌که نازانن بۆچی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ! وه‌ك له خواره‌وه به‌ڵگه نه‌زانیی هه‌ردوو به‌شه‌که ده‌خه‌ینه ڕوو : ئه‌وانه‌ی که ده‌زانن بۆچی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن گاوره‌کانن واته النصاری وه به زمانی عوامیش پێیان ده‌ڵێن مه‌سیحیه‌کان . وه‌ك ده‌شزانن گاوره‌کان هه‌ندێکیان ده‌ڵێن مسیح (ع) خودایه هه‌ندێکیان ده‌ڵێن کوڕی خودایه وه هه‌ندێکیان ده‌ڵێن خودا و کوڕی خوداشه له هه‌مان کاتدا !؟ وه له 25-12 ی هه‌موو ساڵێکدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن بۆ له‌دایك بوونی ئه‌و خودا و کوڕی خودایه وه ساڵ ژمێری زاینیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانراوه واته ئه‌مساڵ 2014 ساڵه خودا و کوڕه‌که‌ی له دایك بوون !؟ لێره‌دا ئه‌م پرسیارانه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن : ئایا جه‌ژنه‌کانی له دایك بوون جه‌ژنێکی گاوره‌کانه ؟ وه ئه‌سڵی چییه و له کوێوه هاتووه ؟ ئایا کوڕی مه‌ریه‌م (ع) له 25 ی مانگی دوازده‌دا له دایك بووه ؟ وه زۆر پرسیاری تریش سه‌رهه‌ڵده‌دات ! چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن !! ئه‌م وه‌ڵامانه‌شمان له کوێ ده‌ست ده‌که‌وێت وه‌ك به‌ڵگه نامه‌یه‌ك و ڕاستییه‌ك ؟ ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کانیان واته ( ئینجیل ) چونکه ئاینه‌که‌یان له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه و ئینجیلیش ته‌رازووه بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان . که‌نیسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژی حه‌وتی کانونی دوهه‌میان داناوه به ڕۆژی له دایك بوون ( واتا ڕۆژی 7 ی مانگی کانونی دوهه‌م ) به‌لام که‌نیسه‌کانی ڕۆژ ئاوا 24 ی کانونی یه‌که‌میان داناوه ( 24-12 ) که‌واته کامیان ڕاست ده‌که‌ن ؟ ئینجیلی مه‌تا له به‌شی دوو دێڕی یه‌کدا ( مت 2-1 ) ده‌ڵێت له زه‌مانی شا هیرۆدس له دایك بووه . وه‌ك لێره‌دا ده‌قه‌که‌ی ئینجیلی مه‌تا ده‌بینن نوسراوه : مت 2-1 : دوای له‌دایكبوونی عیسا له بێت‌له‌حمی یه‌هودیا له سه‌رده‌می شا هێرۆدس ، هه‌ندێك مۆغ له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتنه ئۆرشه‌لیم !؟ به‌ڵام ئینجیلی مرقس به‌شی 2 دێڕی 1 و 2 ده‌ڵێت له سه‌رده‌می کیرینیۆسدا له دایك بووه !؟ وه‌ك له خواره‌وه نوسراوه : مر 2 -1 : له‌و ڕۆژانه‌دا له ئۆگستۆس قه‌یسه‌ره‌وه فه‌رمانێك ده‌رچوو، كه هه‌موو جیهان ناونووس بكرێت مر 2 – 2 : ئه‌مه یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێ كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی ڕۆمان شا هیرۆدس چوار ساڵ پێش له له‌دایك بوونی سیدنا المسیح بووه (ع) به‌ڵام مرقص که ده‌ڵێت ساڵی سه‌رژمێریه‌که بووه که له زه‌مانی کیرینۆسدا کراوه ئه‌و مێژووه‌ش 6 بۆ 7 ساڵ دوای له دایك بوونی سیدنا المسیحه (ع) که‌واته هه‌ردووك ئینجیله‌که ڕاست ناکه‌ن وه به ته‌واوی نازانن که‌ی له‌دایك بووه ( 4 ساڵ پێش له دایك بونی مسیح بووه یان 7 ساڵ دوای له دایك بونی مسیح بووه !؟ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه و ناتوانرێت چاو پۆشیی لێ بکرێت ؟ ) پاشان فه‌رهه‌نگی کتێبی پیرۆزی المانی له لاپه‌ڕه 592 دا ده‌ڵێت : هیروس ئه‌نتیباس که له دوای مردنی باوکی ئه‌و حوکمی گرته ده‌ست ( له ساڵی 4 پێش له دایك بوون هه‌تا 39 ی پاش له دایك بوون ) ئه‌و بوو که نازناوی سه‌رۆکی چاره‌کی هه‌بوو ( رئیس الربع ) یان پێیان ده‌گووت هیرودس الملك ئینجیلی مه‌تا به‌شی دێڕی 19 و 20 ده‌ڵێت قه‌یسه‌ری هیرۆدس مرد که مه‌سیح منداڵ بوو له میسر . بۆیه خه‌ته‌ریات له‌سه‌ر ژیانی مسیح نه‌ماو له میسره‌وه گه‌ڕانه‌وه ئیسرائیل . متا 2-19 كاتێ هێرۆدس مرد، فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له میسر هاته خه‌ونی یوسف و متا 2-20 وتی: هه‌سته، منداڵه‌كه و دایكی ببه و بڕۆ بۆ خاكی ئیسرائیل، چونكه ئه‌وانه‌ی بۆ ژیانی منداڵه‌كه ده‌گه‌ڕان مردن . به‌ڵام لۆقا دووپاتی ده‌کاته‌وه که هیرۆدس دادگایی مه‌سیحی کردووه پاش 30 ساڵ له دایك بوونی ؟! ئه‌مه چۆن پشت ڕاست ده‌کرێته‌وه پاش 30 ساڵ که مه‌سیح (ع) گه‌وره بو ئینجا هیرۆدس مرد . به‌ڵام ئینجیلی مه‌تا ده‌ڵێت مسیح منداڵ بوو که هیرۆدس مرد !؟ لۆ 23-8 كاتێ هێرۆدس عیسای بینی زۆر دڵخۆش بوو، چونكه ده‌مێك بوو چاوه‌ڕوانی بینینی بوو، چونكه له‌مه‌ڕ ئه‌وی بیستبوو و به ئومێد بوو ببینێت نیشانه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌و ببێت . ئه‌م جیاوازیانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م کتێبه ده‌ست نووسی مرۆڤه !؟ ئه‌گینا ئه‌گه‌ر وه‌حیی خودا بوایه به‌و شێوه گه‌وره‌یه جیاوانی نه ده‌بوو له گرنگ ترین ڕووداو له جیهانی گاوره‌کاندا ئه‌ویش له دایك بوونی خوداکه‌یانه !؟ وه هه‌ر ئینجیله‌که‌ی خۆشیان پێمان ده‌ڵێت نه ( 24ی 12 ) وه نه له ( 7 ی 1 ) دا له دایك بووه !؟ با بزانین لۆقا به‌شی دوو دێڕی 8 هه‌تا 11 چی ده‌ڵێت : لو 2 : 8-11 8 - له‌و ناوچه‌یه شوان هه‌بوون له ده‌شت ده‌مانه‌وه و شه‌وان ئێشكیان له مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت 9 - فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند بۆیان ده‌ركه‌وت و شكۆی خوداوه‌ند له ده‌وریان دره‌وشا یه‌وه، جا ترسێكی زۆر ترسان 10 - فریشته‌كه پێی‌ووتن: مه‌ترسن، ئه‌وا موژده‌ی خۆشییه‌كی گه‌وره‌تان ده‌ده‌مێ كه بۆ هه‌موو گه‌له 11 - ئه‌مڕۆ له شاری داود ڕزگاركه‌رێكتان بۆ له‌دایك بوو، ئه‌ویش مه‌سیحه ، خوداوه‌نده لێره‌دا لۆقا پێمان ده‌ڵێت ئه‌و شه‌وه‌ی که مسیح (ع) له دایك بوو له‌و ناوچه‌یه شوان هه‌بوون شه‌و به‌دیار مێگه‌له‌کانیانه‌وه ده‌مانه‌وه له چۆڵه‌وانی !؟ هه‌موانیش ده‌زانین ناوچه‌ی فلسطین و بیت لحم و ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی له مانگی دوازده‌دا وه به تایبه‌تی له 24-12هه‌روه‌ها له مانگی یه‌کدا واته 7 ی 1 زۆر ساردن وه به چله‌ی زستان ناو ده‌برێن نه شوان ده‌توانێت له‌ده‌ره‌وه بمێنێته‌وه و نه مێگه‌لیش . هه‌ردووکیان له سه‌رماندا ڕه‌ق ده‌بنه‌وه !؟ پاشان له‌و دوو مانگه‌دا هیچ سه‌وزاییه‌ك نییه هه‌تا شوان مه‌ڕه‌کانی به‌رێته ده‌شت و ده‌ر و بیان له‌وه‌ڕێنێت هه‌روه‌ها مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت له ده‌شتدا بژی چۆن ئافره‌تێکی زه‌یستان ده‌توانێت منداڵه‌که‌ی له‌و که‌ش و هه‌وایه‌دا ببێت ؟ دائرة المعاریف البریطانیة له چاپی پازده‌هه‌میدا له مجلدی پێنجهه‌م وه له هه‌ردو لاپه‌ڕه‌ی ( 642 وه 643 ) دا نووسراوه : هیچ که‌سێك قه‌ناعه‌تی به‌وه نه‌بووه ڕۆژێك یان ساڵێکی دیاری کراو دابنرێت بۆ له دایك بوونی مسیح . به‌لام که قه‌شه‌کانی که‌نیسه له ساڵی 340 دا بڕیاریاندا ڕۆژێك دا بنێن بۆ ئاهه‌نگ گێڕان بۆ له دایك بوونی مسیح . زۆر به وردی و به دانایانه ئه‌و ڕۆژه‌یان دانا که ڕۆژ تێیدا به‌ره‌و درێژ بوون ده‌چێت ( الانقلاب الشمسي ) چونکه ئه‌و ڕۆژه گه‌وره‌ترین جه‌ژنی تێدا ده‌گێڕرا به بۆنه‌ی ڕۆژ درێژ بوونه‌وه . خه‌ڵکیش خۆیان ئاماده ده‌کرد بۆ ئه‌و جه‌ژنه . دائرة المعارفی شمبرزیش ده‌ڵێت : کاتی خۆی خه‌ڵکی له زۆر له وڵاته‌کان ئه‌و ڕۆژه‌ی که ڕۆژی تێدا ده‌گۆڕرا به‌ره‌و درێژ بوون له زستاندا ( الانقلاب الشمسي ) ناویان لێ نابوو ڕۆژی له دایك بوونی خۆر . وه له ڕۆمای وثنیدا ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌وته 25 ی کانونی یه‌که‌مه‌وه . وه ئه‌و ڕۆژه پشووی ڕه‌سمی بوو وه ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا به‌و بۆنه‌یه‌وه وه که‌نیسه‌ش نه‌یتوانی ئه‌م جه‌ژنه میللیه ڕه‌ت بکاته‌وه ! به‌ڵکو پیرۆزییه‌کی پێ به‌خشی وه‌ك جه‌ژنێکی قه‌ومیی بۆ چاکه کردن بۆ خۆر . به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ، گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵکی زۆر زه‌حمه‌ت بووه به تایبه‌تی له بواری دروست کردنی خانوبه‌ره و پێداویستیه‌کانی ناوماڵ . مرۆڤ زیاتر له دارستانه کان یان گوندی بچکۆله یان له ناو شوراکاندا ژیاون وه چۆنێتیی دروست کردنی خانوه‌کان جیاوازیی هه‌بووه له کوخێکی بچکۆله که به پوش و په‌ڵاش دروسیان کردووه هه‌تا خانویه‌کی قوڕینی بچکۆله که له هه‌زار لاوه کون و که‌له‌به‌ری تێدا بووه و هه‌وای ساردی لێوه ده‌هاته ناوه‌وه . بێجگه له ناو ماڵه‌کانیش که هیچی تێدا نه‌بووه !؟ و خه‌ڵکی زیاتر له‌سه‌ر پوش و په‌لاش یان پێسته‌ی ئاژه‌ڵ نوستوون و به خۆشیاندا داوه !؟ بۆیه زستان له لایان زۆر قورس و گران بووه و خۆشترین ڕۆژیش له لایان ئه‌و ڕۆژه بووه له زستاندا که شه‌وگار به‌ره‌و کورتی ده‌ڕوات و ڕۆژگاری تێدا درێژ ده‌بێت ( الانقلاب الشمسي ) وه دنیاش به‌ره‌و گه‌رمی ده‌ڕوات وه له‌و سه‌رما و سۆڵه‌یه ڕزگاریان ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌یان ناو ناوه ڕۆژی له دایك بوونی خۆر ( ڕۆژ ) وه له لای خۆشمان هه‌تا ئێستاش ( شه‌وی یه‌ڵدا ) یاد ده‌که‌نه‌وه لێشیان بپرسه ئه‌وه چییه ده‌ڵێن درێژترین شه‌وه له ساڵدا دوای ئه‌و شه‌وه شه‌وگار به‌ره‌و کورتی ده‌ڕوات و ڕۆژگار درێژ ده‌بێت . به‌لام ئه‌وه‌ی که نایزانن هه‌ر هه‌مان ڕۆژی له دایك بوونی ( میثرا ) یه خوداوه‌ندی ڕۆژه له لای فارسه‌کان وه لای زه‌رده‌شتیه ئاگر په‌رسته‌کانیش !؟ وه ڕۆماش زیاترین ڕێ و ڕه‌سمه ئاینیه‌کانی له فارسه‌کانه‌وه وه‌رگرت بوو ، به تایبه‌تی میثرا وه‌ك سه‌رچاوه مێژوییه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن . چونکه ئۆرلیانۆسی قه‌یسه‌ری ڕۆما ( 270 – 275 ) له ساڵی 274 دا دانی نا به میثرادا وه‌ك ئاینێکی ڕه‌سمی بۆ ده‌وڵه‌ت وه ڕۆژی 25 ی 12 ی دانا بۆ ئاهه‌نگ گێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه ! پاشان که که‌نیسه به‌هێز بوو !؟ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه بت په‌رست و بێ دینه‌کان بۆ لای خۆیان ڕا بکێشن . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه مشت و مڕه‌وه له‌گه‌ڵ بت په‌رسته‌کاندا که‌نیسه‌ش ئه‌و ڕۆژه‌ی پیرۆز کرد . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر میثرا و ئۆرلیانۆسی قه‌یسه‌ر نه‌بوایه .... ئه‌م جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و له دایك بوونی مه‌سیحه‌ش (ع) بنه‌مای نه ده‌بوو !؟ به‌ڵام ئێستاش خه‌ڵکی هه‌ر دوای ده‌که‌ون وه‌ك خۆشییه‌ك و چه‌ند ڕۆژێکیش وه‌ك پشوو به‌سه‌ر ده‌به‌ن له ماڵه‌وه بۆیه خه‌ڵکی علمانیش ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به ئاینی مسیح و مه‌سیحیه‌تیش نییه گوێی نادااتێ له دایك بوونی ڕۆژه داره به‌رده مه‌سیحه گرنگ ئه‌وه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا که‌یف و سه‌فای خۆی ده‌کات به بێ گوێ دانه هیچ بنه‌مایه‌ك !؟ به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت پێتانی ڕابگه‌ێنم وه‌ك موسوڵمانێك ئه‌م جه‌ژنه له دوو لاوه شرکه : یه‌که‌میان وه‌ك پیرۆز کردن و به‌رز ڕاگرتنی له دایك بوونی ڕۆژ یان شه‌وی یه‌ڵدا وه‌ك لای خۆمان ئێستا زیندوویان کردوه‌ته‌وه . ئێمه‌ش وه‌ك موسوڵمان ده‌بێت خودامان لا گه‌وره بێت نه‌ك ڕۆژ به گوێره‌ی سوره‌تی فصلت 37 : وَمِنْ آيَاتِهِ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ ۚ لَا تَسْجُدُوا لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَاسْجُدُوا لِلَّـهِ الَّذِي خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿٣٧﴾ لایه‌نی دوهه‌میشیان : ئه‌م شرکیاته پابه‌ند کراوه به شرکێکی تره‌وه ئه‌ویش له دایك بوونی خودا یان کوڕی خودایه ( خودا په‌نامان بدات ) تۆش وه‌ك موسوڵمانێك به‌شداری کردنت له‌م ئاهه‌نگانه و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌کانیدا ژیاندنه‌وه‌ته بۆ ڕۆژ په‌رستن وه دان نان به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ( خودا لێیان ڕازی بێت ) که خودایه یان کوڕی خودایه له‌و ڕۆژه‌دا له دایك بووه !؟ به‌ڵام ئێمه کێشه‌یه‌کی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترمان هه‌یه !؟ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تۆ وه‌ك موسوڵمانێك به‌شداریی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمانه ناکه‌یت به‌ڵام کاتێك گه‌مژه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م مه‌لایه ده‌بینیت که خۆی کردوه به سه‌رۆکی زانایانی ئاینی لقی سلێمانی وه به عه‌مامه‌یه‌کی زله‌وه خۆی ده‌کات به که‌نیسه‌ی مار یوسفی سلێمانیدا وه پیرۆزبایی له دایك بوونی خودایان لێده‌کات به ناوی پێکه‌وه ژیانه‌وه !؟ پاشان جه‌نابی سه‌رۆکی زانایان خۆت و ئه‌و مێگه‌له مه‌لایه‌ی به‌دوات که‌وتوون . پێکه‌وه ژیان چی په‌یوه‌ندیی هه‌یه به پیرۆز کردنی له دایك بوونی خوداوه ( به‌ڕێزان گاوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات باوه‌ڕیان به‌وه نییه مسیح کوڕی خودایه به‌ڵکو ده‌ڵێن به‌س خودایه ) فه‌رموون مامۆستا ببینن له کاتی پیرۆز کردنی له دایك بوونی خودادا : http://www.youtube.com/watch?v=RFKQCwARQsU