سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هۆکاری ڕازاندنه‌وه‌ی داری سنه‌وبه‌ر له‌ سه‌ری ساڵدا چییه‌؟
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: فه‌رهاد ڕه‌باتی 


له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌وه‌ هه‌تا سه‌ری ساڵی تازه‌ . ده‌بینین له‌ جیهانی گاوره‌کاندا دارێکی سنه‌وبه‌ر ده‌هێنن و ده‌یڕازێننه‌وه‌ به‌ گوڵ و گوڵۆپ و شتی سه‌یر !؟ کێشه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ زۆر خه‌ڵکی موسوڵمانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و داره‌ له‌ ماڵه‌کانیاندا دا ده‌نێن وه‌ ده‌یڕازێنه‌وه‌ !؟ ئه‌وه‌ی مایه‌ی به‌زه‌ییه‌ به‌ ئه‌قڵی کابرای گاور و موسوڵمانیشدا ئه‌وه‌یه‌ هیچیان نازانن ئه‌و داره‌ چییه‌ و بۆچی دایده‌نێن !؟؟؟؟ 
وه‌ مانا و دلالاتی ئه‌و داره‌ له‌ وڵاتێکه‌وه‌ بۆ وڵاتێك و له‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵێکی تر ده‌گۆڕرێت وه‌ هیچیان له‌سه‌ر یه‌ك بۆچوون ڕێك ناکه‌ون ! به‌ڵام به‌ گشتی کابرای گاور ده‌ڵێت به‌ بۆنه‌ی له‌ دایك بوونی کوڕی خودا و خوداکه‌یانه‌وه‌یه‌ . لێره‌شدا دلالاتی ئه‌و داره‌ له‌ مه‌زهه‌بێکه‌وه‌ بۆ مه‌زهه‌بێکی تریان ده‌گۆڕێت ( وه‌ك کاثۆلیك و پرۆتستانت و... هتد ) کابرای موسوڵمانیش : یان علمانییه‌ ده‌ڵێت به‌ بۆنه‌ی ساڵی تازه‌وه‌یه‌ !؟ یان موسوڵمانێکی گێله‌ ده‌ڵێت قه‌یچێکه‌ خۆ ئه‌وانیش اهلی کتابن وه‌ ناوی کتێب و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان له‌ قورئاندا هاتووه‌ . ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌یکه‌ین به‌ جه‌ژن ؟ 
چاکترین چاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌م داره‌ بزانین هه‌ر چوار ئینجیله‌که‌یه‌ ( متا ، مرقص ، لۆقا ، یۆحنا ) وه‌ له‌ هه‌ر چوار ئینجیله‌که‌دا باسی له‌ دایك بوونی سیدنا مسیح (ع) کراوه‌ به‌ڵام له‌ هیچ له‌م چوار ئینجیله‌دا باسی ئه‌و داره‌ نه‌کراوه‌ و نه‌ هاتووه‌ !؟ که‌واته‌ ئه‌م داره‌ و ڕازاندنه‌وه‌ی له‌م کاته‌دا که‌ی و چۆن بووه‌ به‌ ڕێ و ڕه‌سمێکی سه‌ری ساڵ ؟ 

له‌ ساڵانی نێوان 722 وه‌ 727 ی زاینیدا ( القدیس بونیفاسیوس ) هات به‌ره‌و المانیای ئێستا که‌ ئه‌و کات پێیان ده‌گووت ( جێرمانیا ) بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاینی مسیحی . بینیی خه‌ڵکانێك له‌ دارستانێکدا خه‌ریکی ئاهه‌نگ گێڕانن له‌ ژێر دار به‌ڕوویه‌کدا . وه‌ دار به‌ڕووه‌که‌یان ڕازاندوه‌ته‌وه‌ به‌ گوێره‌ی شتی ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مانه‌ ! وه‌ منداڵێکیشیان له‌ ژێریه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یان کردووه‌ که‌ سه‌ری ببڕن بۆ خوداکه‌یان که‌ ناوی: ثور بوو Oak of Thor 
چونکه‌ بیر و باوه‌ڕیان وا بوو که‌ ئه‌و داره‌ پیرۆزه‌ وه‌ ده‌بێت ساڵانه‌ منداڵێك له‌ ژێر ئه‌و داره‌دا سه‌ر ببڕێت بۆ ثوری خودا !؟ ثوریش وه‌ك له‌ ئه‌فسانه‌ جێرمانی و ئێرله‌ندی و هه‌تا وڵاتانی اسکندنافیاش باسی ده‌که‌ن خودایه‌ك بووه‌ له‌ شێوه‌ی کابرایاکی ته‌مه‌ن مام ناوه‌ندیدا ڕیشێکی سوری هه‌بووه‌ و چه‌کوشێکی پێ بووه‌ ! ئه‌و چه‌کوشه‌ی گرتوه‌ته‌ هه‌چ شتێك جه‌کوشه‌که‌ خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو ده‌ستی ؟ به‌ چه‌کوشه‌که‌ی شه‌ڕی کردووه‌ له‌گه‌ڵ عمالیقه‌کاندا ( ئه‌وانه‌ی جه‌سته‌یان گه‌وره‌یه‌ ) 
هه‌روه‌ها ماریش دوژمنی سه‌رسه‌ختی ثور بووه‌ !؟ ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ش به‌س له‌ اوروپا بڵاو نه‌ بووه‌ به‌ڵکو له‌ لای خۆشمان به‌ ناوی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و زوحاك و ماره‌کانی سه‌ر شانی ناسراوه‌ . ئه‌گه‌ر به‌دوادا چون بکه‌ن به‌ دوای ثوردا هه‌مان ئه‌فسانه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ده‌بیستن . 


"کاوه‌ی ئاسنگه‌ر" 
به‌ هه‌رحاڵ با له‌ باسه‌که‌ ده‌رنه‌چین : کاتێك القدیس بونیفاسیوس ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌بینێت ! په‌لاماری منداڵه‌که‌ ده‌دات و له‌ مردن ڕزگاری ده‌کات . وه‌ دار به‌ڕووه‌که‌ش ده‌بڕێته‌وه‌ که‌ له‌ لای ئه‌وان پیرۆزه‌ !؟ وه‌ سه‌یر ده‌که‌ن دار به‌ڕوه‌که‌ بڕرا و هیچ غه‌زه‌بێکیشیان به‌سه‌ردا نه‌هات !؟ هه‌ر له‌و کاته‌دا دار سنه‌وبه‌رێکی بچکۆله‌ ده‌هێنێت له‌ بری دار به‌ڕووه‌که‌ دایده‌نێت ( خۆتان ده‌زانن المانیا به‌ ناوبانگه‌ به‌ دار سنه‌وبه‌ر وه‌ له‌و زه‌مانه‌شدا خه‌ڵکی زیاتر له‌ دارستاندا ژیاون هه‌ر وه‌ك قدیس بونیفلیوسیش خۆی باسی ده‌کات ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ دارستاندا بینیوه‌ ) . وه‌ منداڵه‌که‌ش له‌ بری مسیح (ع) دا ده‌نێت ئه‌وانیش دێنه‌ ئاینی نصرانییه‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ئاینی گاور تێیاندا بڵاو بوه‌وه‌ . 
هه‌روه‌ها بۆچونه‌کان زۆرن بۆ دانانی ئه‌و دار سنه‌وبه‌ره‌ وه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ باسمان کرد !؟ به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی جێرمانیا پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ : بۆ یه‌که‌م جار ئه‌و دار سنه‌وبه‌ره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ جیهانی مه‌سیحیه‌تدا له‌ کاتدرائیه‌ی ستارسبورگ له‌ ئه‌ڵمانیا دانرا له‌ ساڵی 1539 ی زاینیدا بوو وه‌ له‌و ساڵه‌وه‌ ئیتر بوو به‌ عاده‌تێکی ڕه‌سمی له‌ که‌نیسه‌کانی تریشدا دایان ده‌نا له‌ پێش سه‌ری ساڵدا . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ساڵی 1539 ڕێ و ڕه‌سمی دانانی داری سنه‌وبه‌ر نه‌بوو له‌ جیهانی مه‌سیحیه‌تدا !؟ وه‌ پاش بڵاو بونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌ت به‌ به‌رفراوانی به‌ هۆی ئه‌و ئه‌فسانه‌ کۆنه‌ی که‌ باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو به‌ فه‌رمی له‌ اڵمانیاوه‌ کرا به‌ ڕێ و ڕه‌سمێکی ئاینی وه‌ك ئێستا ده‌یبینین !؟ 
که‌واته‌ ئه‌و داره‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نییه‌ به‌ له‌ دایك بوونی سیدنا مسیح (ع) وه‌ك بینیتان وه‌ خۆشتان ده‌توانن به‌دوادا چوون بکه‌ن به‌ دوای ( ثور ) دا یان ( خودا ثور ) دا ئه‌و ڕاستیانه‌تان بۆ ده‌رده‌که‌وێت وه‌ ئه‌وه‌شی پشت ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌نیسه‌ خۆیه‌تی وه‌ك له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یبینن : که‌ کڵێسای قیبتیه‌کانه‌ باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دار سنه‌و به‌ره‌ ده‌کات !؟ 
http://st-takla.org/Feastes-&-Special-Events/Coptic-Nativity-of-Jesus-Christ-Milad-El-Masih/Coptic-Jesus-Incarnation-Christmas-04-Christmas-Tree_.html 

 1230

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram