دانراوه له‌لایه‌ن: باوكی عیمران چه‌مكی به گاور كردن و موژده دان چاكترین شت بۆ مرڤی ژیر ئه‌وه‌یه كه شته‌كان به ناوی خۆی ناو بنێت، بۆیه ئێمه ده‌ڵێین به به‌كار هێنانی به گاور كردن چاكتره و له جێگای خۆیه‌تی له به‌رامبه‌ر به‌كار هێنانی موژده‌دان، چونكه به گاور كردن بریتیه له‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ی كه گاوره‌كان ئه‌یده‌ن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز له نێو موسڵمانان به ئامانجی كردنیان به گاور و ده‌رهێنانیان له بازنه‌ی ئیسلام بۆ بازنه‌ی گاور بون وه به دوا كه‌وتنی كتێبی پیرۆز و وازهێنان له قوڕئانی پیرۆز، خۆشه‌ویستی كڵێسا له جیاتی مزگه‌وت. ئه‌وان مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان گومڕاكردنی موسڵمانانه، دوای ئه‌وه حه‌ز له هاتنی موسڵمان ده‌كه‌ن بۆ دینی ئه‌وان. زۆربه‌مان بیستومانه قه‌شه‌ی هه‌ر گه‌وره‌یان و بڕیار ده‌ر و ئه‌ندازیاری پیلانه‌كانیان قه‌شه (زویمر) چی ده‌وت له‌و كۆنگرانه‌ی ده‌یان به‌ست بۆ گفتوگۆ كردن له پیلانه‌كانیان و به دواچونی ئامانجه‌كانیان، له وه‌ڵامی یه‌كێك له به گاوركاره‌كان كاتێكی وتی: ئێمه زۆر ماندوو ده‌بین له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی موسڵمانان بۆ هاتنه ناو مه‌سیحیه‌ت، زویمه‌ر له وه‌ڵاما وتی: تۆ زۆر گێلیت گه‌ر هه‌وڵ و كۆشیشی خۆت بۆ ئه‌وه به‌كار بێنیت موسڵمان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنی بێته ناو ئاینی مه‌سیحی، ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وانه به ئیمانه‌وه ڕوبكه‌نه مه‌سیحیه‌ت ئه‌وا شه‌ره‌فێكه‌و شایه‌نی وان نییه به‌ڵام ئێمه یه‌ك ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش موسڵمان له ئیسلامه‌تی ده‌ربهێنین!! به‌ڵی برای موسڵمان چاوت لێیه‌تی ئامانجیان بۆ موسڵمان ئه‌وه‌یه له ئیسلام ده‌ریبهێنن ته‌نانه‌ت له به‌ر ئه‌و ڕق و كینه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به موسڵمان؛ ده‌ڵێن شایه‌نی ئه‌وه نییه بێته ناو دینی ئێمه ، ئه‌م ڕق و كینه‌یه‌ش خوای گه‌وره به‌ر له 1400 ساڵ بۆ ئێمه‌ی ڕوون كردته‌وه كاتێك ده‌فه‌رمووێت وَدَّتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ آل عمران 69 ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پیلانه‌كانیان به گاور كاره‌كان نه ماندوو ده‌بن نه بێزار ده‌بن له پێناو جێ به جێ كردنی ئامانجه‌كانیان، ناوه به ناوه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه فلانه وڵاتمان به ته‌واوی خسته ژێر ڕكێفی خۆمان، یان زۆری نه‌ماوه به ته‌واوی ئیسلام له فڵانه شوێن بزر ببێت، هه‌رچه‌نده ئێمه باوه‌ڕمان به په‌یمان و وه‌عدی خوای گه‌وره‌یه كه خوا پشت و په‌نایان ناكات و پێلانه‌كانیان پوچ ده‌بێته‌وه وه‌ك چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ الأنفال 36 به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه موسڵمان ده‌ست له خۆ به‌ربداته‌وه به لاوازی له به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانیان دابنشیشێت، به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ر مرۆڤی ئیماندار پێویسته ئه‌و حه‌قه ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه‌تی بیگه‌یه‌نێته خه‌لكی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وانه ناحه‌قی خۆیان له نێو ئیمه‌ی موسڵمان بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵی ئه‌بێ مرۆڤی ئیماندار برا ئیمانداره‌كانی خۆی ئاگادار بكاته‌وه كه ئه‌و به گاور كارانه ئیش و كاریان ترسناكه و دژایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا و موسڵمانان ده‌كه‌ن ، ده‌بێ نیته‌كانیان روون بكرێته‌وه ، پیلانه‌كانیان ئاشكرا ببێت بۆ گشت خه‌ڵكی ، تا خه‌لكی نه‌كه‌وێته دا‌و و ته‌لكه نه‌گریسه‌كه‌ی ئه‌وان له به‌ر نه‌بونی و هه‌ژاری و بێ ئاگایی و بێ ده‌سه‌لاتی و نه‌بونی زانیاری به ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و گاورانه. هێرشێكی دڕندانه ئه‌و هێرشه به گاور كردنه‌ی ده‌كرێته سه‌ر وولاتانی ئیسلامی گه‌لێك دڕنده‌یه و له سه‌ر بنه‌مای داڕشتنی پیلان و جێ به جێ كردنێكی ڕێك به ڕێوه ده‌چێت ، به‌رپرسه‌كان به وردی به دوای جێ به جێ كردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پیلانانه دا ده‌ڕۆن. ئه‌وان هه‌موو زانیاری‌یان لایه سه‌باره‌ت به بیر‌و باوه‌ڕی موسڵمانان له ڕێگای داگیر كردنی وڵاتانی ئیسلامییه‌وه و گه‌ڕۆكه‌كانیان لێكۆڵنه‌وه‌ی نایابیان كردووه له سه‌ر ولاتی موسڵمانان و هه‌موویان به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن له پێناو ده‌رهێنانی موسڵمان له ئیسلامه‌كه‌ی و گومڕا بوونی. داگیرا كردنی وڵاتانی موسڵمانان زۆری له پێناو ئه‌وه بوه كه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به گاور كردنی موسڵمانان لابه‌رن و رێگایان بۆ خۆش بكه‌ن كه بێن به ئاره‌زوی و ئازادی خۆیان كار بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریش بانگه‌وازی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامی بوه‌ستێنن به ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌م ڕاستیه له ژمار نایه‌ت. كاتێكیش ئێمه ئاماژه به‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان دروست كردنی ترس و بێ ئومێدی نییه له دڵی موسڵمانان له‌وه‌ی ئێمه هیچمان له ده‌ست نایه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌زگاو پاره و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ده‌گاته سنووری خه‌یاڵ هه‌رچه‌نده خه‌یالیش نییه و له خودی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه باس ده‌كه‌ین كه چی خه‌رج ده‌كه‌ن و چ هێزێك ته‌رخان كراوه بۆ به گاور كردنی موسڵمانان ، به‌ڵكوو ته‌نها به بیر هێنانه‌وه‌ی خۆمانه تاكو به ئاگا بین و موسڵمانانیش له خه‌و هه‌ستن ئێمه‌ش كار بكه‌ین بۆ رێگا گرتن له كار و چالاكییه‌كانیان. به‌لی ئه‌وان زیاتر له هه‌زار و شه‌ش سه‌د رادیو و كه‌نالی ته‌له‌فزیونیان هه‌یه و له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر په‌خشیان به‌رده‌وامه، له خودی گۆڤاره‌كانی ئه‌وان هاتوه كه ساڵانه زیاتر له سه‌د و په‌نجا هه‌زار ملیون دولار له كه‌نیسه‌كان كۆ ده‌كرێته‌وه به مه‌به‌ستی به گاور كردنی خه‌لك، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م بواره كار ده‌كه‌ن ده‌گاته زیاتر له سێ ملیون كه‌س ژماره‌ی به چاپ گه‌یاندنی كتێبی پیرۆزیش گه‌یشتۆته زیانر له ملیونێك كتێب له هه‌ر ساڵێكدا . كه‌واته ئه‌و زانیارییانه له به گاور كردنی خه‌لكی ترسناكه، ئه‌وانیش به هۆی ئه‌م پاره و پول و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌وه له سه‌ر ڕێگای خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن كۆڵ ناده‌ن نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌ڵكوو ئه‌وان سود له هه‌موو بوارێكی ته‌كنه‌لۆژی و زانستی نوێی سه‌رده‌م وه‌رده‌گرن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ری خۆیان و ده‌رهێنانی موسڵمانان له بازنه‌ی ئیسلام، بۆیه ده‌بێ ئێمه تێ بگه‌ین كه به گاور كردن شتێكی ترسناكه و ده‌بی به‌و هێزه زۆره‌ی ئه‌وان هه‌یانه وه‌ڵام بدرێته‌وه با ئێمه‌ش بانگه‌واز و كار كردنمان بۆ ئه‌م ئیسلامه به پیلان و دارشتن و لێكۆڵینه‌وه بێت با موسڵمانانیش سود له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ وه‌ربگرن بۆ بانگه‌وازی حه‌قی خۆیان، ئیمه ده‌ست پێشخه‌ر بین بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رگای ئه‌وان بده‌ین تاكو قورئان و بانگی ئیسلامیان بگاته هه‌موو شوێنێك، ئیمه خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دینی خواین، ئه‌وان لاڕێ بوو گومرا بونه له ئاینی خوا، ڕێگای ئیسلامه مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و به‌هشته پان و به‌رینه‌كه‌ی. سه‌یره موسڵمانێك سست بێت له بانگه‌واز كردن بۆ قوڕئان و ئیسلام ، به‌لام گاورێك له‌م سه‌ری دنیاوه بێت له ماڵی موسڵمانان بانگه‌واز بۆ په‌رتوكێك بكات كه ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه ... په‌رتوكێك پڕیه‌تی له ئه‌فسانه‌ی بێ مانا و خه‌یاڵاتی پڕ‌و پوچ ، په‌ڕتوكێك به ناشیرنترین شێوه باس له خوای گه‌وره بكات . سه‌یری ئه‌م نمونانه بكه:- خوداوه‌ند زۆرانبازی له گه‌ل به‌نده‌ی خۆی ده‌كات له ده‌قێكا ئه‌م په‌ڕۆتوكه پێمان ده‌ڵێت خوای گه‌وره زۆران بازی ئه‌كات له گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆی یاقوب و یاقوبیش له زۆران بازییه‌كه سه‌ر كه‌توو ده‌بێت ، وه‌ك چۆن له سفری تكوین (په‌یدابون) هاتووه له به‌شی 32 و ده‌قی 24 تا ده‌قی 33 : ((ئیتر یاقوب هه‌ر خۆی مایه‌وه، پیاویكیش ده‌ركه‌وت و هه‌تا به‌ره‌به‌یان زۆرانبازی له گه‌ڵدا كرد، كه بینی ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت، له لایی سه‌ره‌وه‌ی ڕانی دا‌و ڕانی یاقوب له زۆران بازیه‌كه‌دا له جێ چوو، ئینجا فه‌رمووی: به‌رم بده وا به‌ره‌به‌یان ده‌ركه‌وت ئه‌ویش وتی به‌رتناده‌م ئه‌گه‌ر پیرۆزم نه‌كه‌یت پێیفه‌رموو ناوت چی یه؟ ئه‌ویش ووتی یاقوب ئینجا پێیفه‌رموو له مه‌ودوا ناوت یاقوب نابرێت به‌ڵكو ئیسرائیل (واته تێكۆشان له گه‌ڵ خودا) چونكه له گه‌ڵ خودا و له گه‌ڵ پیاوان تێكۆشایت.... هتد)) ئیمه‌ی موسڵمان چ كارمان به په‌رتوكێكه بڵیت خوای گه‌وره و مه‌زن ئاسمانه‌كانی جێ هێشتوه هاتۆته دنیا تا زۆرنبازی له گه‌ل یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره‌كانی بكات، ده‌قه‌كه‌ش پێمان بڵێت كه له زۆرانبازییه‌كه زۆر لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات بووه تا به‌ربه‌یانی نه‌یتوانی به سه‌ر یاقوب زاڵ بێت ئه‌ی چی ده‌قه‌وما گه‌ر یاقوب خوای دروست كاری زه‌وی و ئاسمانی له ناو بردبایه ؟؟ََ!! له زۆرنبازیه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجاری به ده‌ست هێنابایه نه‌ك ته‌نها به ده‌ست هێنانی پیرۆز كردنی ناوی خۆی ... ئه‌مه نمونیه‌كی بچوك له‌و كتێبه‌ی كه گاور كاران له نێو ئیمه‌دا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ... ده‌یان ده‌قی بێ مانا‌و هه‌ڵه‌ق و به‌ڵه‌قی له‌م جۆره زۆره. خوداوه‌ند فیكه بۆ مێش لێ ئه‌دات ئه‌وه‌ش له سفری ئیشعیا به‌شی حه‌وته‌م ده‌قی هه‌ژده‌هه‌م ده‌ڵێت خواوه‌ندی زه‌وی و ئاسمان فیكه بۆ مێش لێ ئه‌دات !!! _ ئیشعیا : 7 : 18 _ ((له‌و ڕۆژه‌دا خوداوه‌ند فیكه لێده‌دات بۆ مێشه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌په‌ڕی جۆگه ئاوه‌كانی میسرن و بۆ هه‌نگه‌كان ئه‌وانه‌ی له خاكی ئاشوورن)) ئه‌مه كه‌ی قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه ، خواوه‌ند فیكه‌و فیته فیت بكات له گه‌ڵ مێشوله ، له كاتێكا هه‌ر مێشوله هه‌ستی بیستنی نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی زانست سه‌لماندوویه‌تی!! ده‌قی سه‌یر كردنی خواوه‌ند به چاوێكی كه‌م له‌م كتێبه به ناو پیرۆزه گه‌لێك زۆرن ... خواوه‌ندی پیشه‌ی سه‌رتاشین ده‌كات له په‌رتوكێك گوایه په‌رتوكی خوای گه‌وره‌یه پێم بڵێت خواوه‌ند پیشه‌ی سه‌رتاشین ئه‌كات نه‌ك ته‌نها سه‌ر تاشین به‌ڵكوو تاشینی خواره‌وه‌ی مرۆڤ و بن هه‌ڵگری مرۆڤ، ئه‌وه‌ش له سفری ئیشعیا به‌شی حه‌وته‌م ده‌قی بیسته‌م _ئیشعیا : 7 : 20 _ ((له‌و ڕۆژه‌دا خوداوه‌ند به گوێزانێكی به كرێ گیراو له‌و به‌ری ڕووباره‌وه به پاشای ئاشوور سه‌ر و مووی به‌رتان ده‌تاشێت و ریشیش و داده‌ماڵێت)) !! پێغه‌مبه‌ران له نێوی په‌رتووكی پیرۆز ئه‌مه‌یه ئه‌و په‌رتووكه‌ی كه گاوره‌كان بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی بۆ ده‌كه‌ن په‌رتوكێك گه‌ر له گاورێك بپرسیت كێ نوسه‌ریه‌تی پێت ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌ران ، كام پێغه‌مبه‌ر ؟؟؟ ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر رووی لاپه‌ره‌ی ئه‌م په‌رتوكه ڕوو زه‌ردو خاوه‌ن ره‌وشتی نا به‌جێ و خراپه كارن تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی خودی مه‌سیح پێان بڵێت هه‌موو ئه‌و پیغه‌مبه‌رانه‌ی له پێش من هاتون و دز و جه‌رده‌ن وه‌ك له ئینجلی یوحه‌نننا به‌شی ده‌یه‌م ده‌قی هه‌شته‌م هاتووه _یوحنا : 10 : 8_ ((هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دز و جه‌رده‌ن)) ... واته ئه‌و په‌رتوكه‌ی ئه‌وان له نێو ئیمه بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه په‌رتووكی دز و جه‌ردانه ، تاوانه‌كانیان له سه‌ر رووی لاپه‌ره‌كانی ئه‌م په‌رتووكه كۆتایی نایه‌ت ... كام پێغه‌مبه‌ر ژیان نامه‌ی ده‌خوێنیته‌وه ژیان نامه‌یه‌كی شه‌ر مه‌زاریه ... ! فه‌رموون سه‌یری نمونه‌كان بكه‌ن داود پێغه‌مبه‌ر و زینا كردن و پیلان گێڕان بۆ كوشتنی مرۆڤی بی تاوان داود پێغه‌مبه‌ر زینا له گه‌ڵ خێزانی سه‌ربازێكی خۆی ده‌كات له دوای بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانی كاری زیناكه‌ی پیلان ده‌گێرێ بۆ كوشتنی ئه‌م سه‌ربازه و تاكوو ماره‌ی بكات خه‌ڵك نه‌زانێت زینای كردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له سفری صموئيلى دووه‌م به‌شی یانزه‌هه‌م هاتووه _صموئيلى دووةم : 11 : 1 تا 15_ . نوح پێغه‌مبه‌ر ئاره‌ق خۆر و سه‌رخۆش له په‌رتوكی به ناو پیرۆز پیغه‌مبه‌ر نوح پیاوكی ئاره‌ق خۆر و به‌د ره‌وشت وه‌ك چۆن له سفری تكوین (په‌یدابون) به‌شی نۆیه‌م ده‌قی بیسته‌م هاتوه _تكوین په‌یدابون : 9 : 20_ . پێغه‌مبه‌ر لوت زیانا كار له گه‌ڵ كچه‌كانی له نێو په‌رتوكی به ناو پیرۆز پغه‌مبه‌ر لوت زینا له گه‌ل دوو كچه‌كه‌ی خۆی ئه‌كات وه‌ك چۆن له سفری تكوین (په‌یدابون ) به‌شی نۆزده‌هه‌م ده‌قی سی یه‌م _تكوین (په‌یدابون) : 19 : 30_ ... هاتووه پێغه‌مبه‌ر هارون گوێره‌كه په‌رسته له سه‌ر لاپه‌ره‌كانی په‌رتوكی به ناو پیرۆز باس له پێغه‌مبه‌ر هارون ده‌كات كه خه‌ڵكی بانگه‌شه كردووه بۆ په‌رستی گوێۆه‌كه و مانگا وه‌ك له سفری (خروج) ده‌رچون به‌شی سی و دوو ده‌قی دووهه‌م _خروج ده‌رچوون : 32 : 2_ هاتوه. پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان بت په‌رسته له نێو لاپه‌ره‌كانی په‌رتوكی به ناو پیرۆز پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان واز له خوا په‌رستی دێنێت و به دوای په‌رستنی بت و خواكانی ده‌روپشتی خۆی ده‌كه‌ویت وه‌ك له سفری پاشاكانی یه‌كه‌م ئیصحاحی یازده‌هه‌م _الملوك الاول : 11 : 1_ هاتوه. پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب جوێن و قسه‌ی ناشیرین به خواوه‌ند ده‌ڵێت له نێو لاپه‌ره‌كانی په‌رتووكی به ناو پیرۆز ئه‌م په‌رتوكه باس له پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب ده‌كات كه جوێن و قسه‌ی ناشیرن به خوای گه‌وره ئه‌دات وه‌ك له سفری ئه‌یوب ئيصحاحى چواره‌م ده‌قی هه‌ژده‌هه‌م ده‌ڵێت ((ئه‌و خودایه به‌نده‌كانی خۆی ناپارێزێت گێلایه‌تی ئه‌به‌خشێته فرشته‌كانی)) _أیوب : 4 : 18_ . باوكی پێغه‌مبه‌ران ئیبراهیم بازرگانی به خێزانی خۆی ده‌كات له نێو په‌رتوكی به ناو پیرۆز كتێبی پیرۆز باس له‌وه ده‌كات كه باوكی پێغه‌مبه‌ران ئیبراهیم خێزانی خۆی ده‌خه‌وێنێت له گه‌ل پاشای میسر تا چه‌ند پاره و پولێك به ده‌ست بێنێت وه‌ك له سفری تكوین په‌یدابون ئیصحاحی دوانزه‌هه‌م ده‌قی ده‌یه‌م تا دوای _تكوین : 12 : 10 ..هتد_ پێغه‌مبه‌ر یه‌هوزا زینا له گه‌ل خێزانی كوری خۆی ده‌كات له نێو په‌رتوكی به ناو پیرۆز پێغه‌مبه‌ر یه‌هوزا زینا له گه‌ل خێزانی كوری ده‌كات وه‌ك له سفری تكوین ئیصحاحی هه‌ژده‌هه‌م ده‌قی پێنجه‌م تا دوای _تكوین : 38 : 5 ...هتد_. كه‌واته ئه‌و په‌رتوكه‌ی گاوره‌كان له نێو ئێمه‌دا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت ببێت به جێگری قوڕئانی پیرۆز په‌رتوكی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دز و داوێن پیس و بێ باوه‌ڕ و درۆزن و بێ غیره‌ت و زینا كار بت په‌رست وه‌ك به به‌ڵگه‌ی نێو خودی په‌رتوكه‌كه داهاتوه. فه‌رمانه سه‌یر و سه‌مه‌ركانی په‌رتوكی به ناو پیرۆز ئه‌و په‌رتوكه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن په‌رتوكێكه ده‌ق و فه‌رمانه‌كانی مناڵی سه‌ر بێشكه پیر ده‌كات و سه‌ر سپی ده‌كات، په‌رتوكێك به ده‌یان لاپه‌ره‌ی تێدا نوسرا بێته‌وه گۆرانی شعر بێت به سه‌ر بالا‌و پرچ و مه‌مك و داوێن و چاو و لوتی ئافره‌ت به شێوازێك قسه‌ی سه‌ر شه‌قام و زمان پیسه‌كان ئاوا نه‌بێت بۆ به‌ڵگه سه‌یرێكی سفره‌كانی ناڵیم سفر به‌لكو سفره‌كانی گۆرانی گۆرانیه‌كان _نشید الانشاد_ بكه، هیچ كه‌سێكی خاوه‌ن حه‌یا و شه‌رم ناتوانێت له به‌ر ده‌م خوشكی یان دایكی ته‌نانه‌ت خێزانیشی بخوێنێته‌وه، هه‌تا وای لێ هاتووه له هه‌ندێ له مه‌زهه‌به‌كانی گاوره‌كان كاتێك كتێبی پیرۆز چاپ ده‌كه‌ن له په‌راوێزی ئه‌م سفرانه ده‌نووسن خوێندنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه له ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی .. خوداوه‌ند فه‌رمان به زینا كردن ئه‌كات له سه‌ر رووپه‌ڕه‌كانی په‌رتوكی به نێو پیرۆز ئاخ‌و ئه‌مه چۆن په‌رتوكی خودایه تیایدا خواوه‌ند فه‌رمان به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ركانی بكات برۆ زینا بكه و وه منالی زینا كار له سه‌ر زه‌وی زۆر بكه وه‌ك له سفری هۆشه‌ع هاتوه له ئيصحاحى یه‌كه‌م و ده‌قی ده‌م كاتێك ده‌ڵێت : ((سه‌ره‌تای قسه‌كه‌ی خواوه‌ند له گه‌ڵ هۆشه‌عدا خوداوه‌ند به هۆشه‌عی فه‌رموو: بڕۆ ژنێكی داوێن پیس بۆ خۆت بهێنه و با مناڵی زۆڵت بۆ ببێت)) گه‌ر ئه‌مه فه‌رمانی خوا بێت بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی و به‌نده‌كانی، ئه‌بێ فه‌رمانی شه‌یتان بۆ به‌نده‌كانی چی بێت ؟؟؟ خوداوه‌ند فه‌رمان به دزی كردن ده‌كات له نێو په‌رتوكی به ناو پیرۆز له سفری ئیشعیا ئيصحاحى هه‌شته‌م ده‌قی یه‌كه‌م هاتوه (ئینجا خواوه‌ند پێی فه‌رمووم: پارچه چه‌رمێكی گه‌وره بۆ خۆت ببه و به پێنوسی قامیش له سه‌ری بنوسه به خێرای ڕابكه بۆ دزی كردن و ده‌ست به سه‌ر داگرتنی شت و مه‌كی خه‌ڵكی) _ئیشعیا : 8 : 1_. له خوای گه‌وره داوا كارین له په‌رتوكی و فه‌رمانی له‌و شێوه بمان پارێزیت، یه‌كتاپه‌رستی و خوڕه‌وشتێكی چاك و پاكی موسڵمانانمان پێ ببه‌خشێت. أمین.