بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌ت به شمشێر..!! ئه‌م بابه‌ته داگره (shmsher.pdf) دكتور: جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس.. سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی. وه‌رگێڕان: صلاح ستار. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بابای فاتیكان ئه‌و قسه بێ لایه‌ق نزمه‌ی له ئیمبراتۆری بیزه‌نته‌وه نه‌قڵ كرد كاتێك به گومانی خۆی ئیمبراتۆر له گفتوگۆی نێوان خوێی و ئه‌و كه‌سدا وتویه‌تی كه ده‌ڵێت: «"دلني على شي‌ء جا‌ء به محمد كان جديداً، ولن تجد إلا أشياء شريرة وغير إنسانية مثل أمره بأن تنشر العقيدة التي جا‌ء بها بالسيف. إن الله لا تسره الدماء، ولا تسره التصرفات غير العقلية"». (شتێكم پێ ئاشنا بكه تازه بێت و موحه‌ممه‌د هێنابێتێ، هیچ نابینی ته‌نها چه‌ند شتانێكی شه‌ڕخواز و نامرۆیی نه‌بێت وێنه‌ی فه‌رماندانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی پێی هاتووه به شمشێر. به‌ڕاستی خوا خۆشی له خوێن نایه‌ت و پێی خۆش نییه، وه خۆشیشی له هه‌ڵس و كه‌وتنی ناژیرییانه نییه). وتم: سبحان الله! ئه‌مه وه‌ك ئه‌و په‌نده وایه كه ده‌ڵێت:ده‌رده‌كه‌ی فڕێدایه سه‌ر من و له‌كۆل خۆی كرده‌وه، ئایا خه‌ڵكی به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئایینێكدا كردووه دوورتر له عه‌قلانیه‌ت و ڕۆچووتر له خوێنی خه‌ڵكی و سته‌م و زوڵمی به‌نده‌كان له‌وانه‌ی خۆیان پاڵداوه‌ته ئه‌و ئایینه‌ی ناوی ده‌نێن به مه‌سیحیه‌ت؟ روه‌ك زۆرێك له موسڵمانه‌كان و ناموسڵمانه‌كانیش په‌رچیان دایه‌وه(1) منیش وه‌ڵامی ئه‌و بێرێزی و منداڵبازاڕیه‌م دایه‌وه كه له وتاره‌كه بابادا هاتبوو، ڕوونمان كرده‌وه كه ئه‌و جه‌نگانه‌ی موسڵمانه‌كان كردویانه جه‌نگانێك بوون دژی زوڵم و سته‌م، سته‌م به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، سته‌می ده‌ستدرێژیكه‌رانی سه‌ر موسڵمانان، سته‌می ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی خوادا، سته‌می ئه‌وانه‌ی په‌یمان و ڕێكه‌وتتنانه‌مه‌كانیان له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان شكاندووه، شه‌ڕی موسڵمانان به‌هیچ جۆرێك جه‌نگێك نه‌بووه بۆ تاكو به زۆر ئیمان و باوه‌ڕ بخه‌نه دڵی هیچ كه‌سێكیه‌وه له دنیادا. ڕوونمان كرده‌وه كه هیچ كاتێك موسڵمانه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌داوه به زۆر ئیمان پسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، چونكه له ئایینه‌كه‌یانه‌وه ئه‌وه‌یان زانیوه كه ئیمان و باوه‌ڕ مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌سته به دڵ و باوه‌ڕبوونی دڵی هه‌ركه‌سێكه‌وه، وه هیچ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ر دڵی به‌نده‌كاندا. به‌ڵام ئێمه له‌م نووسراوه‌ماندا پێمان خۆشه به بابا بڵێین: باشتر‌و شایه‌نتر بوو كه قسه‌ی له‌و توندوتیژییه بكردایه كه هاوڕه‌گه‌زو هاوڵاتیانی ڕۆژئاوایی خۆی به درێژایی مێژووی خۆیان بۆ زۆره‌ملێ و به‌سه‌رداسه‌پاندنی ئایین و ڕۆشنبیرییان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا به‌كاریان هێناوه. ناشمه‌وێت لێره‌دا وه‌ك ئه‌و كه بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی به كه‌سێكی قین له دڵی دڵره‌قی ڕووخاوی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی هێنایه‌وه ئێمه‌ش هه‌روا بكه‌ین، لێره‌دا ئێمه به‌ڵگه‌و گه‌واهی به قسه‌ی هیچ موسڵمانێك ناهێنینه‌وه، به‌ڵكووو گه‌واهی و شایه‌تی به قسه‌ی ناموسڵمانه‌كان دێنینه‌وه و ده‌ڵێین: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ته مێژوونووسی به‌ناوبانگ كیرن ئارمسترۆنگ (Karen Armstrong) وه‌ڵامێك له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی بابا ده‌نوسێت ڕوونی ئه‌كاته‌وه كه: 1. لافلێدان و گومانی پیاوانی فاتیكان به‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی بابا به وتاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه «"گه‌شه بدات به ئاراسته‌ی ڕێزگرتنی ئایینه‌كان و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ئایین و ڕۆشنبیرییه‌كانی دیكه، كه شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویتیشه سه‌باره‌ت به ئیسلام"»، شتێكی ڕوون نییه له قسه‌كانیداو مانایه‌كی ڕۆشن نادات به ده‌سته‌وه، ئه‌م قسه‌یه‌ی بابا هه‌روه‌ك په‌یامی ئه‌و هاوئایین و ڕه‌گه‌زه‌ی خۆیه‌تی كه له سه‌ده‌ی دوازده‌دا په‌یامێكی ئاراسته‌ی موسڵمانان كردووه‌و به‌م شێوه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌ڵێت: «"من ئه‌مه‌وێت به وشه په‌یوه‌ندیتان پێوه بكه‌م نه‌ك به چه‌ك، به ژیری نه‌ك به توندوتیژی، به خۆشه‌ویستی نه‌ك به ڕق لێبوونه‌وه"». به‌ڵام سه‌ردێڕی ناونیشانی په‌یامه‌كه‌ی به‌م جۆره نووسیوه: «"كورته‌ی هه‌رته‌قه(له‌دین ده‌رچوون)ی شه‌یتانیی هه‌موو عه‌ره‌به‌كان"» له‌وێدا قسه‌ی كردووه له‌سه‌ر«"دڵڕه‌قی و توندوتیژی ئاژه‌ڵیانه‌ی ئیسلام"» وه لافی ئه‌وه‌ی لێداوه كه موحه‌ممه‌د به شمشێر جێی ئایینه‌كه‌ی خۆی كردۆته‌وه‌و بڵاوی كردۆته‌وه، وه پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت: «"ئایا به‌ڕاستی موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ره"»؟ پرسیار ده‌كات و پاشانیش خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه«كه‌متر ئه‌بم له گوێدرێژ ئه‌گه‌ر موافقی بم و باوه‌ڕم وابێ، كه‌متر ئه‌بم له ئاژه‌ڵ ئه‌گه‌ر دانی پێدا بێنم». جا ئایا ناونیشان و ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه به یه‌كه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه؟! 2. ئه‌م مێژوونووسه كه خاوه‌نی كتێبی «كورته‌یه‌ك له مێژووی ئیسلام- Short History of Islam»ه نكولی ئه‌كات له‌وه‌ی كه ئیسلام به شمشێر بڵاو بوبێته‌وه. 3. یادی بابا دێنێته‌وه كه «هه‌ندێ له خاچپه‌رسته سه‌ره‌تاییه‌كان گه‌شته‌كه‌یان بۆ (بیت المقد‌س) به‌سه‌ربڕینی هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه جووله‌كانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌مبه‌روبه‌ری ڕووباری ڕاین بوون ده‌ست پێ كرد، ئه‌وان پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1099 زاینییدا 30 هه‌زار موسڵمان و جووله‌كه‌یان له قودس دا سه‌ربڕی ئه‌وجا كۆتاییان به جه‌نگی پیرۆزی خاچیه‌رستی خۆیان هێنا». دووه‌م: سه‌رۆكی بزوتنه‌ی ئاشتیخوازی ئیسرائیلی (يوري أفنيري(2)Uri Avnery) –كه وه‌سفی خۆی ده‌كات به‌وه‌ی كه جووله‌كه‌یه‌كی مولحیده- وه‌ڵامێكی زانستیانه‌ی له‌سه‌ر بابا نووسیوه و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی خستۆته به‌ر باس: 1. ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه بابا لافی بۆ لێ ده‌دات كارێكی گومانلێكراوه، وه ئیمبراتۆر ناوی ئه‌وكه‌سه‌مان بۆ ناهێنێ كه گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه. 2. ئیمبراتۆر عه‌مانوئیلی دووه‌م كه له ساڵی 1391دا حوكمی گرتۆته ده‌ست، له‌سه‌ر ئیمبراتۆریه‌تێك دانیشتووه كه له گیانه‌ڵادا بووه؛ چونكه كه‌مه‌كێك نه‌بێ له شار‌و شارۆچكه‌كانی به ده‌ستیه‌وه نه‌مابوون، وه ئه‌م كه‌مه‌ش كه مابوو خرابووه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توركه‌كانه‌وه. 3. له ڕۆژی 29 مایۆ ساڵی 1453 و پاش چه‌ند ساڵێك له مردنی ئه‌م ئیمبراتۆریه‌ته پایته‌خته‌كه‌ی قوسته‌نتینیه (ئیستانبول) كه‌وته ده‌ستی توركه‌كان و ڕووخا. 4. له كاتی حوكمدارێتیدا ئه‌م ئیمبراتۆره به هه‌موو ئه‌وروپادا ده‌هات و ده‌چوو تاكو ئه‌وروپییه‌كان قه‌ناعه‌ت پێ بكات له ده‌وری كۆ ببنه‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی توركه‌كان، تاكو جه‌نگێكی خاچپه‌رستی نۆێ ده‌ست پێ بكات، په‌یمانی ئه‌وه‌شی پێدان كه ئه‌گه‌ر له ڕیزی بوه‌ستن و بێن به ده‌میه‌وه هه‌موو كه‌نیسه‌كان یه‌ك ده‌خات و جیاوازی نێوانیان ناهێڵێت. كه‌واته ئه‌م نامه‌یه‌ش كه له‌م كاته‌دا نووسراوه‌و بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی بووه. 5. وتاره‌كه‌ی بابا به‌نه‌دێكتی شازده‌ش هه‌روه‌ها له خزمه‌تی ئیمبراتۆری نوێ جۆرج بوش دا بوو كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌تی بۆ یه‌كخستنی جیهانی نه‌سرانی دژی به‌ره‌ی شه‌ر كه زۆربه‌یان موسڵمانانن، وه دژی هاتنی توره‌كه‌كانیشن به‌ره‌و ئه‌وروپا. 6. مه‌سه‌له‌ی مامه‌ڵه‌ی موسڵمانه‌كان بۆ خاوه‌ن ئایینه‌كانی دیكه پێویسته بخرێته ژێر فه‌رمانی پرسیارێكی ساده‌وه: چی‌یان پێ كردن كاتێك له توانایاندا بوو به زۆر ئیسلامه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن؟ هیچ شتێكیان له‌م باره‌یه‌وه له‌و خه‌ڵكه‌ی ژێر ده‌ستی خۆیان نه‌كردووه. موسڵمانه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك حوكمڕانی یۆنانیان كردووه؛ ده‌ی ئایا یونانیه‌كان بوونه موسڵمان؟ له ڕاستیدا له كاتی ده‌سه‌ڵاتی توركه‌كان له یۆنان‌دا نه‌سرانیه‌كان گه‌یشتنه پله‌و ده‌سه‌لاتی زۆر گه‌وره. بوڵغاریه‌كان و صرب و ڕۆمانیه‌كان و هه‌نگاریه‌كان و گه‌لانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش هه‌موو له یه‌ك كاتدا له ژێر حوكمڕانی توركه‌كاندا ده‌ژیان بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك زۆرییان لێ بكات بۆ گۆڕینی ئایینه‌كه‌یان و سه‌پاندنی ئیسلام به زۆر به‌سه‌ریاندا، بۆیه له‌سه‌ر ئایینی نه‌سرانی خۆیان هه‌ر مانه‌وه. 7. له ساڵی 1099 خاچپه‌رسته‌كان زاڵبوون به‌سه‌ر قودس دا و موسڵمان و جووله‌كه‌ی دانیشتوانی قودسیان سه‌ربڕی، به‌ڵام پاش 400ساڵی حوكمی ئیسلامی دوای ئه‌وان ئێسته‌ش نه‌سرانیه‌كان زۆرینه‌ن له‌وێدا. 8. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك كه ئیسلام به‌زۆر به‌سه‌ر جووله‌كه‌دا سه‌پێنرابێت. هه‌روه‌ك زانراویشه كه جووله‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا له ئیسپانیا ئه‌وه‌ند خۆشنوودو به‌خته‌وه‌ورو خۆشگوزه‌ران بوون وێنه‌ی نییه ته‌نها مه‌گه‌ر له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێسته‌یاندا نه‌بێت. له‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسه‌رو شاعیر‌و وه‌زیر و زانا بوون، سه‌رده‌می زێڕینی جووله‌كه ئه‌و كاته بوو، ده‌ی چۆن ئه‌مه ڕوو ئه‌دات ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی دابێ كه ئیسلام به زه‌بری شمشێر بڵاو بوبێته‌وه؟ 9. كاتێك كاسۆلیكه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه به‌سه‌ر ئه‌نده‌لوس دا سه‌رده‌مێكیان له ترس و بیم و تۆقاندنی ئایینی ده‌ست پێ كرده‌وه؛ ئه‌وه بوو كه جووله‌كه‌و موسڵمانه‌كانیان سه‌رپشك كرد‌و سێ خاڵیان خستنه پێش ده‌م: یان ده‌بێ ببنه نه‌سرانی یان ملیان لێ ده‌كرێته‌وه یان وڵات به‌جێ بێڵین؛ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: بۆ كۆێ چوون ئه‌و جووله‌كانه‌ی ئایینی خۆیان هه‌ڵبژارد و وڵاتیان به‌جێ هێشت؟ كۆچیان كرد بۆ جیهانی ئیسلامی، هه‌ر له ڕۆژئاوای وڵاتی ئیسلامی له وڵاتی مه‌غریب تاكو عێراق له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، بۆ بولغاریا (كه سه‌ر به توركیا بوو) له سه‌ره‌وه، بۆ سۆدان له خوارو مانه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون. 10.هه‌ر جووله‌كه‌یه‌كی دڵسۆز به‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ناتوانێت ئه‌و چاكه‌و عیرفانه‌ی موسڵمانان له بیر بكات و نكولی لێ بكات كه بۆ ماوه‌ی په‌نجا پشت جووله‌كه‌یان پاراست، له كاتێكدا جیهانی مه‌سیحی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌دان و به زۆر‌و زه‌بری شمشێر وازی پێ له ئایینه‌كه‌یان ده‌هێنا. سێیه‌م: به‌ڕاستی به‌كارهێنانی نه‌سرانییه‌كان بۆ توندوتیژی له سه‌پاندنی ڕۆشنیبری خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی تردا به كۆتایی هاتنی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕات كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكووو تاكو ئه‌مڕۆش هه‌ر كارێكی به‌رده‌وامه و پیاده‌ی ده‌كه‌ن. گۆێ له (هنتنجتون) بگره چۆن به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕاشكاو و سه‌رسوڕهێنه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا (ململانێی شارستانیه‌ته‌كان-صراع الحضارات) دان به‌م ڕاستیه‌دا ده‌نێت: «"ڕۆژئاوا به هۆی سه‌ركه‌وتنی هزرو بیر‌و به‌هاو ئایینه‌كه‌ی نه‌بوو كه زاڵ بوو به‌سه‌ر جیهاندا (كه ته‌نها كه‌مه‌كێك له شوێنكه‌وته‌ی ژیاره‌كانی تر وه‌ریان گرتووه)، به‌ڵكووو به هۆی زاڵبوونیه‌وه بووه به توندوتیژییه‌كی به‌رنامه‌ڕێژ، ڕۆژئاواییه‌كان زۆرجار ئه‌م ڕاسیتییه‌یان له‌یاد ئه‌چێته‌وه، به‌ڵام جگه له‌وان هه‌رگیز ئه‌مه‌یان له‌یاد ناچێته‌وه "»(2). چواره‌م: هێرش و غه‌زوی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر جیهان به‌به‌كارهێنانی ئه‌م توندوتیژییه به ته‌نزیمه كارێكه هه‌موو خه‌ڵكی ڕۆژئاوا مه‌گه‌ر كه‌مه‌كێكیان نه‌بێت تێدایدا هاوبه‌ش و به‌شدارن و ڕێكن له‌گه‌ڵی، ئه‌وه‌ته ماموستا ئیدوارد سه‌عید له كتێبه‌كه‌یدا (ئیستیعماری ڕۆشنبیری Cultural Imperialism) باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مه كارێك بووه هه‌موویان به سیاسی و بیرمه‌ندو فه‌یله‌سووف و شاعیر‌و نووسه‌ر تێایدا به‌شدار بوون و له‌گه‌ڵیدا ڕێكن، وه‌ك وێنه‌ی نووسه‌ری به‌ناوبانگ دیكنزو جگه‌له‌ویش. ده‌ڵێم: زۆر جار ئێمه شێتكمان له‌یاد ئه‌چێته‌وه كه پاڵپشتی ئه‌و قسه‌ی ئێدوارد سه‌عید ده‌كات ئه‌ویش: هه‌موو جموجووڵێكی ئیمبرایالیی داگیركه‌رانه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوه بۆ جیهان به كۆمه‌ڵێ بڕیاری دیموكراسی بووه له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا، بزوتنه‌وه‌ی ڕاپێچكردنی ئه‌فریقییه‌كان بۆ به كۆیله‌كردنیان به هه‌مان بڕیاری دیموكراسی بووه، (له كاتێكدا ئازادكردنیان به بڕیارێكی دیموكراسی نه‌بووه وه‌ك فه‌رید زه‌كه‌ریا له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی مستقبل الحریة دا باسی ده‌كات) ئه‌مه كه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێك زۆربه‌ی نوێنه‌رانی میلله‌ت له‌وانه‌ش ئایینداره‌كان پاڵپشتی ئه‌م بڕیارانه بوون و له‌گه‌ڵیدا هاوڕا بوون. پێنجه‌م: ئه‌وه‌ته (كيفن فيليبسKevin Philips ) كتێبێكی نوێ ده‌رده‌كات به ناونیشانی (ئه‌مریكای ثیوقراتی)(1) چه‌ند ڕاستییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئایین و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا باس ده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكووو كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ئایین له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وروپا به درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك: له‌و ڕاستیانه: 1. داگیركردنی ئه‌ورپا بۆ جیهان به تایبه‌ت جیهانی ئیسلامی كۆمه‌ڵه پاڵنه‌رێك یان پاساوێكی ئایینی هه‌بووه، به‌ڵكووو په‌یوه‌ندییه‌كێ به‌هێز هه‌بووه له نێوان فراوانكردنی ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌و بانگخوازه ئایینیه‌كان«سه‌یری ئه‌و مژده‌ده‌رانه بكه كه ناوه‌كانیان بۆته سومبوڵی ئیستیعمار: (ديفيد لفنجستون) دۆزه‌ره‌وه، (جه‌نرال غردون) كه له سۆدان سه‌ربڕدرا، وه جه‌نراڵ هینری هیفلوك» (ل 255). 2. نووسه‌ر له مژوونووس ئارسه‌ر مارۆك قسه‌یه‌ك دێنێ كه ده‌ڵێت: «به ڕاستی گه‌وره پیاوانی كه‌نیسه زۆر به حه‌ماس و گوڕ‌و تینه‌وه ڕوو به (جه‌نگی پیرۆز) هاتن » هه‌روه‌ها ئه‌و قسه‌یه‌ی كه له قه‌شه‌ی كاتدرائی سنت جایلز له ئه‌دنبه‌ره نه‌قڵی كردووه كه ده‌ڵێت: «"زۆر به داخه‌وه كه‌نیسه وای لێ هاتووه بۆته ئامێرێك به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌زۆر شوێن و میمبه‌ره ئایینیه‌كاندا قه‌شه گرنگی چاودێری سه‌ربازبی ده‌بینێ كه ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكات به‌ره‌و سه‌ربازی بڕۆن و خزمه‌تی سه‌ربازی وڵات بكه‌ن، وه ئاڵای به‌ریتانیا له پانتایی و درێژایی وڵات‌دا به‌سه‌ر شوێنه‌كانی عیباده‌ته‌وه ده‌شه‌كێته‌وه"». (ص255). 3. پاڵنه‌ری ئایینیش بۆ بۆش و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان به‌ڵكوو ناوه‌وه‌ش كارێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌و جێگه‌ی گومان نییه لای نووسه‌ر. ئه‌وه‌ته ده‌ڵێت سه‌لمێنراوه كه بوش وتویه‌تی: «"باوه‌ڕم وایه كه خوا به واسیته‌ی منه‌وه قسه ده‌كات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه نه‌مده‌توانی گرنگی سه‌رشانم به‌جێ بێنم». له توم دی لای وه ده‌یهێنێ كه وتویه‌تی: «خوا له هه‌موو شوێنێكدا به‌كارم دێنێ بۆ به‌رگریكردن له تێڕوانینی كتێبی پیرۆزی جیهانی له هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌م و له هه‌ر شوێنێك بم. به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و ڕامدێنێ و ته‌مرینم پێ ده‌كات"». 4. كه‌مێك پێش هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003 ڕۆژنامه‌ی (نیوزیوك) بابه‌تێكی نووسی له‌مه‌ڕ گه‌ڕانی بۆش له عه‌ربه‌ده‌و سه‌رسه‌رێتییه‌وه بۆ ئایین و پابه‌ندبوونی به ئایینه‌وه، باسی كردووه كه هه‌موو به‌یانییه‌ك سه‌رۆك چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی ته‌بشیری ئامۆژگاریكه‌ری گه‌ڕۆك ئاوزولد شیمبرز ئه‌خوێنێته‌وه، ئاوزولد قه‌شه‌یه‌كی ئوسكوتله‌ندییه له ساڵی 1917ز كۆمه‌ڵێ ئامۆژگاری ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئوستورالی و نیوزله‌ندیانه كردووه كه له میسر كۆكرابونه‌وه تاكو له هه‌لێكی گونجاو‌دا له‌شه‌وی جێژنی له دایكبووندا هێرش به‌رنه سه‌ر فه‌له‌ستین و قودس داگیر بكه‌ن. 5. دوای ساڵێك له هێرشی سه‌ر عێراق 30 ڕێكخراوی مژده‌ده‌ری ته‌بشیری له عێراقدا كاریان ده‌كرد، له قسه‌یه‌كیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (لوس ئه‌نجلوس تایمز) به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری په‌یوه‌ندی مژده‌ده‌رانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت: «"عێراق ده‌بێته ئه‌و بنكه‌یه‌ی كه لێیه‌وه په‌یامی عیسای مه‌سیح بڵاو ده‌بێته‌وه بۆ ئێران و لیبیا‌و هه‌موو شوێنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"». وه به‌رپرسێكی تر له ڕێكخراوێكی دیكه ده‌ڵێت: بارودۆخی عێراق: «"جه‌نگێكه له پێناوی ڕۆح‌دا"». له‌به‌ر ئه‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵدا حه‌وت ڕێكخراوی ته‌بشیری ته‌نها له به‌غدادا بڵاو بۆوه. ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا ڕوو ده‌دات كار‌و پیشه‌ی به‌رده‌وامی بزوتنه‌وه‌ی ئیمبریالی بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆش، به‌رده‌وام هێزی سه‌ربازی پارێزه‌و پاڵپشتی ڕێكخراوه ته‌بشیرییه‌كان بووه. ئه‌مه له سۆداندا ڕوویدا كاتێك رێكخراوه ته‌بشیرییه‌كان له خوارووی سۆداندا بڵاو بونه‌وه‌و ئه‌وه ڕووی دا كه ڕووی دا، وه ئێسته‌ش وا له دارفۆردا به هه‌مان شێوه بڵاو ده‌بنه‌وه. وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه بڵاو بوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت نه‌بێت به شمشێر، ئیتر نازانم مانای بڵاوبوونه‌وه دین به شمشێر چییه؟ ئێمه له ڕابوردوا پاڵنه‌ری ئایینمان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوادا به كه‌م ده‌گرت، وامان ئه‌زانی –وه‌ك له ڕووكه‌شدا وایه- كه ته‌نها كۆمه‌ڵه ته‌ماعێكی ئابووری و سیاسییه و هیچی تر، به‌ڵام دڵخۆشیمان ئه‌وه‌یه كه تا ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر زانایانی سیاسی و مونه‌زیره‌كانی ڕۆژئاوا خۆشیان گومانیان وا بوو وه‌ك خاوه‌نی كتێبه‌كه ده‌ڵێت، هه‌تا توندڕه‌وی و ڕۆچوونی بۆش به ئاگای هێنانه‌وه كه كاره‌كه به‌و شێوه نییه ئه‌وان گومانیان بۆی چووه، وه ئه‌گه‌ر بۆش له‌م كاره‌دا ڕۆچووبێت و زیاده ڕۆیشتبێ، ئه‌وه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌سێك نییه ده‌ستی پێ كردبێت، به‌ڵكووو ئه‌مه كارێكه و سیاسه‌تی ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر ڕۆشتووه به درێژایی ته‌مه‌نی به تایبه‌ت له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به جیهانی ئیسلامییه‌وه هه‌یه. جا ئیتر چی ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی به ئاگا هاتینه‌وه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كه‌مان زانی؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (1) زۆرێك له‌و وڵامانه له‌م پێگه‌یه‌دا به‌دی ده‌كه‌یت: .ncsfp.com. (1) Uri Avnery is an Israeli author and activist. He is the head of the Israeli peace movement, "Gush Shalom". http:// zope.gush-shalom.org/home/en (2) Huntington, Samuel, The Calsh of Civilizations, Simon & Schuster, 1997, p 53] (1) Kevin Philips, American Theocracy, Viking, 2006.