به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌قی ئه‌م فه‌رمووده‌یه له بوخاری و موسلیم به‌م شێوه‌یه هاتووه: عن أبی هریرة عن رسول الله صلى الله علیه وسلم قال: " لا يزنی الزانی حين یزنی وهو مؤمن، ولا يسرق السارق حين يسرق وهو مؤمن، ولا يشرب الخمر حين يشربها وهو مؤمن". صحیح البخاری- ج٢/ص٨٧٥. صحیح مسلم-ج١/ص٧٦. نه‌خێر واته‌ی ئه‌وه نییه كه هه‌ر كه‌س ئه‌م كارانه بكات واته كافره، یان له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م كارانه بمرێت به‌كافری مردووه، چونكه لێره‌دا مه‌به‌ست له " لا يزنی الزاني حين يزنی وهو مؤمن" وباقی حاڵه‌ته‌كانی تر، واته هه‌ركه‌س ئه‌و كارانه بكات له‌و كاته‌ی كاره‌كه ده‌كات باوه‌ڕ و ئیمانی ته‌واو نییه چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌رِی ته‌واو بوایه ئه‌و كاره‌ی نه‌ده‌كرد، واته ئه‌م فه‌رمووده‌یه و هاوشێوه‌كانی نه‌فی ته‌واوی باوه‌ڕ(كمال الإیمان) ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌سڵی باوه‌ڕ(صحة الإیمان) واته ئیمانی ته‌واو كامڵ نییه، نه‌ك هه‌ر نییه‌تی، وه هاوشێوه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه‌ش زۆرن وه‌ك فه‌رمووده‌ی: " لا يؤمن أحدكم حتى يحب لإخيه ما یحبه لنفسه" واته/ هیچ كام له‌ئێوه باوه‌رِی ته‌واو نییه هه‌تا ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ براكه‌شی پێی خۆش نه‌بێت. یان فه‌رمووده‌ی: " لا ترجعوا بعدی كفاراً يضرب بعضكم رقاب بعض". واته/ واته پاش من بێ باوه‌رِ مه‌بنه‌وه هه‌ندێكتان له ئه‌ستۆی هه‌ندێكی ترتان بده‌ن و یه‌كتری بكوژن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه هیچ كام له‌م تاوانانه مرۆڤ له دین ده‌رناكه‌ن، وه بگره هه‌ندێكیان تاوانی گه‌وره واته(كبائر)یش نین. كه‌واته ئه‌م فه‌رموودانه و هاوشێوه‌كانی به ڕوِوكه‌ش ڕِاڤه ناكرێن، به‌ڵكوو ده‌بێت له‌گه‌ڵ باقی فه‌رمووده‌كانی تر ڕاڤه بكرێن و حوكمیان لێ وه‌ربگێرێت. وه‌فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه ئه‌بووزه‌رِ-خوا لێی ڕازی بێت- ڕِیوایه‌تی ده‌كات زیاتر ئه‌م واتایه پشتڕِاست ده‌كاته‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی " أتاني جبريل عليه السلام فبشرني أنه من مات من أمتك لا يشرك بالله شيئا دخل الجنة قلت: وإن زنى وإن سرق. قال: وإن زنى وإن سرق". البخاري – صحيح البخاري- ج١/ص٤١٧. مسلم- صحيح مسلم- ج١/ص٩٤ ] . واته/ جوبره‌ئیل مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێدام كه هه‌ركه‌س له ئوممه‌تی تۆَ بمرێت ده‌چێته به‌هه‌شت به‌مه‌رجێك هاوه‌ڵی بۆ خوا قه‌رار نه‌دابێت، ئه‌بووزه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت-ِ ده‌ڵێت وتم: ئه‌گه‌ر زیناشی كردبێت و دزیشی كردبێت، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر زیناشی كردبێت و دزیشی كردبێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م وا ڕِاڤه بكه‌ین كه مرۆڤ به زینا كافر ده‌بێت، چۆن ده‌چێته به‌هه‌شت، له‌كاتێكدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه زۆر به‌زه‌قی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر زیناش بكات و دزیش بكات ده‌چێته به‌هه‌شت، به‌مه‌رجێك هاوه‌ڵی بۆ په‌روه‌ردگار برِیار نه‌دابێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.