به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئاڵتوون کڕین به قیست حه‌رامه، چونکه ده‌چێته حوکمی ڕیبای نه‌سیئه، ئاڵتوون به ئاڵتوون ده‌بێت وه‌کو یه‌ک بێ و ده‌ستاوده‌ست، ئه‌گه‌ر به پاره یان شتێکی تر بفرۆشرێت ئه‌وا پێویسته ده‌ستاوده‌ست بێت، واته پاره‌که و ئاڵتوونه‌که له‌یه‌ک دانیشتن‌دا(جلسة) ئاڵوگۆڕ بکرێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.