سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە دروستە سەیارە بە قەرز بکرم لە کۆمپانیا پارەی زیاد دەخەنە سەری.؟
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان برایانی به‌رێزم پرسیارێکم ئاراسته‌ی زۆر له‌ برایان کردووه‌ ، لێره‌و له‌وێ، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێکی وام وه‌رنه‌گرتوه‌ که‌ دڵم پێی ئاوبخواته‌وه‌، له‌وانه‌ مامۆستا مه‌لا کرێکاره‌، ‌وه‌ویش فه‌رموی ده‌بهێت پرسیارت بۆبکه‌م. پرسیاره‌که‌شم ئه‌مه‌یه‌: ده‌مه‌وێت سه‌یاره‌یه‌ک بکرم له‌ شه‌ریکه‌ی ڤۆلڤۆ ی سویدی، بێگومان پاره‌ی کاشم نیه‌، به‌ڵام ده‌توانم به‌قه‌رز بۆماوه‌ی 4 ساڵ سه‌یاره‌که‌ بکرم، به‌ڵام شه‌ریکه‌ی ڤۆلڤۆ ده‌لێت سه‌یاره‌که‌ نرخی 200000 دوسه‌د هه‌زار کرۆنه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌که‌مان به‌ کاش بده‌یتێ، خۆ ئه‌گه‌ر ناشتوانی به‌سه‌ریه‌که‌وه‌ پاره‌که‌مان بده‌یتێ ئه‌وا ئێمه‌ واته‌ شه‌ریکه‌ی ڤۆلڤۆ، قه‌رزد ده‌ده‌ینێ به‌ڵام زیاده‌یه‌کت لێوه‌رده‌گرین، واته‌ ریبایان ده‌وێت، جا به‌رێزان، مامۆستا کرێکار وتی ده‌بێت پرسیارت بۆبکه‌م، چونکه‌ نازانم پاره‌که‌‌ی بانکی ڤۆلڤۆ ده‌بێته‌ که‌سی سێیه‌م له‌ مه‌عامه‌له‌که‌دا، واته‌ ه‌گه‌ر که‌سی سێیه‌م بێته‌ ناو مه‌عامه‌له‌که‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێ‌ت به‌ ریبا، به‌ڵام شه‌ریکه‌ی ڤۆلڤۆ بانقی خۆیان هه‌یه‌، واته‌ من له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ی ڤۆلڤۆدا مه‌عامه‌له‌ ده‌که‌م.،واته‌ دو ته‌ره‌فین. جا زۆر له‌ مامۆستایان حه‌رامیان کرد زۆریشیان رێگه‌یان پێدام، به‌ڵام دیسان هه‌ر ئه‌ترسم له‌ ریباکه‌.. خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ دلسۆزی ئه‌م ئیسلامه‌ / هه‌ورامان عه‌بدولره‌حمان
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 660


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌نده‌ی (العقد) ئیمزای ده‌که‌ی له‌گه‌ڵ کارگه‌ی ڤۆلڤۆ گرێبه‌ندی قه‌رز بێت به‌ زیاده‌وه‌ ‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ ڕیبا و حه‌رامه‌، به‌ بێ جیاوازی له‌ نێوان ئه‌وه‌ی که‌ بانکه‌که‌ هی شه‌ریکه‌ی ڤۆلڤۆ بێت یان هی شه‌ریکه‌ی‌ تر بێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ  ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ / فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ / وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ ۚ) [‏‏البقرة‏:‏٢٧٨ و٢٨٠]‏ واته‌/ ئه‌ی ئیمانداران له‌ خوا بترسێن و واز له‌ ریباکردن بهێنن ئه‌گه‌ر باوه‌ردارن. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌که‌ن (واز نه‌هێنن) ئه‌وا شه‌ری خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله علیه وسلم) ده‌ست پێ بکه‌ن و ئه‌گه‌ریش تۆبه‌تان کرد و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌و کاره‌ ئه‌وا سه‌رمایه‌که‌ی خۆتان ته‌نها وه‌رده‌گرنه‌وه‌، نه‌ سته‌م بکه‌ن و نه‌ سته‌میشتان لێ بکرێت، که‌سێکیش باری گران بوو و نه‌یتوانی بیداته‌وه‌ (قه‌رزه‌که‌) ئه‌وا با ماوه‌که‌ی بۆ درێژ بکاته‌وه‌(ئه‌مه‌ له‌ ڕووی خێر و باشی نه‌وه‌ک واجب). 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌ندی کڕین و فرۆشتنه‌که‌ به‌ قیست بوو، ئه‌وا بێگومان جائیزه.‌ 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلی‌ الله علی‌ نبینا محمد وعلی‌ ێ‌له وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 930

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram