به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له پرسیاره‌كه ئه‌وه بێت كه تۆ خانوویه‌ك بكڕِیت به قیست و پاره‌كه‌ی به قیست بده‌یت ئه‌مه هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی نییه. یان ئه‌گه‌ر بانكێك یان كۆمپانیایه‌ك ڕاسپێریت خانووه‌كه‌ت بۆ بكرِێت و پاشان تۆ به پاره‌یكی زیاتر له بانكی بكڕِیته‌وه و به‌قیست پاره‌كه‌ی بده‌یته‌وه ئه‌مه‌شیان كێشه‌ی نییه، به مه‌رجێك خانووه‌كه به ته‌واوی بچێته سه‌ر ئه‌ستۆی بانكه‌كه و تۆ له بانكه‌كه‌ی بكڕِیته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ بۆ كڕینی خانووه‌كه پاره له بانك یان كۆمپانیایه‌ك وه‌ربگریت به قه‌رز و پاشان به قیستی زیاتر پاره‌كه بۆ بانك بگێرِیته‌وه ئه‌وه عه‌ینی رِیبا و سو‌و خواردنه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ هیچ پاساوێك درووست نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.