به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: فرۆشتنی شت و مه‌ك به‌قیست به پاره‌ی زیاتر حه‌ڵاڵه و هیچ كێشه‌ی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاره‌ی حازریش باس بكرێت هه‌ر كێشه‌ی نییه به‌مه‌رجێك كابرای كڕِیار دیاری بكات كه به كام نرخه‌یان شت و مه‌كه‌كه‌ی ده‌وێت، بۆ نمونه بڵێت: كاكه من به حازر نامه‌وێت به قه‌رز بم ده‌رێ و ئه‌وه‌نده‌ت ده‌ده‌مێ، واته مامه‌ڵه‌كه به‌نرخێك ببڕێنێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.