به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه باست كردوون هیچ گرفتێكی شه‌رعی تێدا نییه و دروسته، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه كۆمپانیا به‌ناوی ئێوه‌وه له حوكمه‌ت وه‌ری ده‌گرێت ئه‌گه‌ر كۆمپانیاکه ئه‌و پاره‌یه به قه‌رز وه‌ربگرێت پاشان به زیاده‌وه بیداته‌وه به حكومه‌ت ئه‌وه گومانی تێدا نییه كه مامه‌ڵه‌كه حه‌رام ده‌بێت و كڕینی خانوه‌كه‌یش له كۆمپانیا به‌هه‌مان شێوه حه‌رامه. وه ئه‌گه‌ر حوكمه‌ت وه‌ك هاوكاریه‌ك بیداته كۆمپانیا و پاشان وه‌ری نه‌گرێته‌وه یان هه‌مان برِی پاره‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه به‌ڵام به‌قیست ئه‌و كات هیچ كێشه‌ی نییه. وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه ده‌كرێت پرسیار له خودی حوكمه‌ت بكرێت. به‌ڵام هه‌تا دڵنیا نه‌بن له حه‌ڵاڵی ئه‌و پاره‌یه خۆتان له‌و مه‌سه‌له‌یه دوور بگرن، چونكه جێی گومانه و حه‌رامه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.