به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: که‌لوپه‌ل کڕین له ڕێی بانکه‌وه ده‌بێته سێ لایه‌نی، فرۆشیار و کڕیار و بانکه‌که، ئه‌مه‌ش حه‌رامی ده‌کات، چونکه هێشتا موڵکه‌که هی فرۆشیاره و بانکه‌که مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کات، بانه‌که‌که سووی خستۆته سه‌ر به‌ناوی قسیته‌وه، ئه‌مه فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه و له دینی خودا جێی نابێته‌وه.. ته‌نها به‌و جۆره ده‌شێ حه‌ڵاڵ بێت، بانکه‌که له فرۆشیاره‌که‌ی بکڕێ پاشان ئه‌و له‌گه‌ڵ تۆدا مامه‌ڵه دامه‌زرێنێ.. وه ده‌بێت گرێبه‌نده‌که‌ش خاڵیی بێت له مه‌رجی سو‌و، ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت که ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ت به قیست له کاتی خۆیدا ته‌واو نه‌کرد ئیتر دوای ئه‌وه سووی بێته سه‌ر! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.