به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئاڵتوون کڕین به قیست ته‌نها له یه‌ک کاتدا حه‌ڵاڵه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بکڕێت به که‌لوپه‌لی تر، به‌ڵام به پاره یان زیو ده‌بێ نرخه‌که‌ی ده‌ستبه‌جێ له کاتی مامه‌ڵه‌که‌دا بدرێ له پێشی جیابوونه‌وه، گوێ بگره له‌م فه‌توایه‌ی شێخ ئیبن عوثه‌یمین-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- که ده‌فه‌رموێ.: ئه‌گه‌ر وابێت ئاڵتوون کڕین به قیست حه‌رام بێت که‌واته ڕازیبوون به مامه‌ڵه‌یه‌کی وه‌ها که هه‌ر له بناغه‌وه حه‌رامه ئیتر به‌وه‌ی له‌لای خاوه‌ن ئاڵتوونه‌که بمێنێته‌وه مامه‌ڵه‌که حه‌ڵاڵ ناکات!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.