به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر مه‌رجێکی وه‌ها هه‌بێت له گرێبه‌نده‌که‌دا، ڕیبایه و حه‌رامی ده‌کات.. فرۆشتنی به قیست دروسته ئه‌گه‌ر به نرخێکی زیاتریش بێت به‌ڵام نابێت مه‌رجی وا له‌خۆ بگرێت که پاشی ته‌واوبوونی واده‌که‌ی ئه‌گه‌ر نه‌درایه‌وه زیاده‌ی بچێته‌سه‌ر! جگه له‌مه‌ش وه‌کو له وه‌ڵامی تردا باسمان کردووه پێویسته مامه‌ڵه‌ی وه‌ها ته‌نها له نێوانی کڕیار و فرۆشیاردا ئه‌نجام بدرێت، نه‌وه‌ک ته‌ره‌فی سێیه‌م وه‌کو بانكێک له نێواندا بێت و پاره‌ی فرۆشیاره‌که بدات و زیاده‌که‌ش له کڕیار بۆ خۆی به‌ده‌ستبێنێت! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.