به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کڕینی به قیست حه‌رام نییه به‌مه‌رجێک مامه‌ڵه‌که ته‌نها له نێوانی کڕیار و فرۆشیاره‌که ئه‌نجام بدرێت و به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نێکی سێیه‌م به‌شدار نه‌بێت، فرۆشیار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خێری زیاتر دابنێت به مه‌رج، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ی ده‌ستاوده‌ست بده‌یتێ به که‌متر پێت ده‌فرۆشێت به‌ڵام کاتێک له ماوه‌ی چه‌ند و مانگ و ساڵ بۆی ته‌واو ده‌که‌یت، ئه‌ویش به گرانتر پێتی ده‌فرۆشێت. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروسته و هیچ گومانی تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی سێیه‌م هه‌بوو وه‌کو بانکێک یان ده‌زگایه‌ک، لێره‌دا حه‌رام ده‌بێت، چونکه ده‌بێته مامه‌ڵه‌یه‌کی به‌سوو! ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه؛ فرۆشیار له‌گه‌ڵ بانکێک یان ده‌زگایه‌ک ڕێکه‌وتووه یاخود فرۆشیار و کڕیار هه‌ردووک له‌گه‌ڵی ڕێک ده‌که‌ون به‌وه‌ی بانکه‌که پاره‌ی ته‌واوی فرۆشیاره‌که ده‌دات و به قیستیش له‌گه‌ڵ کڕیار ڕێده‌که‌وێت نرخه‌که‌ی بدات، به‌م شێوه‌یه لایه‌نی سێیه‌م ئه‌و زیاده‌یه بۆ خۆی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وش سووی ته‌واوه و حه‌رامه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.