به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حه‌رامه ئاڵتوون کڕین یان فرۆشتنی به قیست، ئاڵتوون کڕین ئه‌گه‌ر به پاره بوو مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدایه که له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا(له‌و دانیشتنه) پاره‌که‌ی بدرێ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستن و جیا ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاڵتوون به ئاڵتوون مامه‌ڵه بکرێ مه‌رجێکی تریشی دێته سه‌ر ئه‌وه‌یش بریتییه له لێکچوون و هاوکێشی، واته ده‌بێت کێش و جۆریان وه‌کو یه‌ک بێت ئه‌گینا ده‌چێته ڕیباوه و حه‌رام ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر به گۆڕینه‌وه و کاڵای تر بوو وه‌کو خواردن و جلوبه‌رگ و کانزای(جگه له زیو) تر ئه‌وه جائیزه دواخستنی نرخه‌که‌ی یان به قیستکردنی یاخود جیاوازی له کێشیاندا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.