به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: فرۆشتنی هه‌رشتێك به گۆڕینی حه‌قیقه‌ته‌که‌ی له ئیسلامدا ده‌بێته درۆ و فێل (غش)کردن، که هه‌ردووکیان حه‌رامن و موسوڵمان نابێت نزیکیان بێته‌وه. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی که موسوڵمان درۆ ناکات. هه‌روه‌ها فه‌رموویشیه‌تی: " لیس منا من غش" (صححه الألبانی) یان له ڕیوایه‌تێکی تر: "من غش فلیس منا" (صححه الألبانی). ئه‌م فه‌رموودانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌رکه‌سێك غه‌ش بکات له موسوڵمانان نییه، واته له‌سه‌ر ڕێگای دروستی ئیسلام نییه و لادانی هه‌یه. لێره‌دا خاڵێکی گرنگ هه‌یه: کڕیاره‌کان هه‌رچه‌نده داوای حه‌رام ده‌که‌ن، به‌ڵام فرۆشتنی گۆشتی حه‌ڵاڵ پێیان نابێته پاساوی دروستی کاره‌که، چونکه حوکمی وه‌ك وتمان ده‌چێته غه‌شکردنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مۆڵه‌تی تێدا بێت ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێك داواکارییه‌که‌ی تایبه‌ت نه‌بوو به گۆشته‌که‌وه، واته نه‌ڵێت بۆنموونه پیتزایه‌کی به گۆشتی به‌رازم بۆ ئاماده بکه‌ن، له‌و کاته‌دا ده‌شێت که ئه‌و جۆرانه‌ی تری بۆ دابنرێت که حه‌ڵاڵن و هه‌تا ئیشوکاره‌که‌ی حه‌رامی تێکه‌ڵاو نه‌بێت. ناوگۆڕینی گۆشتیش یان هه‌رشتێك، ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی خۆی دوور نه‌خاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه نوێیه مه‌به‌ستی شتێکی حه‌رام ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وا جائیز نییه، چونکه له ئیسلامدا حه‌ڵاڵ ڕوونه و حه‌رامیش هه‌ر ڕوونه و ئێمه‌ش نابێت یا‌ری بکه‌ین به‌و دوو شته گه‌وره‌یه. به‌مانایه‌کی تر ئه‌گه‌ر له‌ناو خه‌ڵکیدا ئه‌و ناوه تازانه هه‌ر مانای گۆشتی به‌راز ده‌گه‌یه‌نێت یاخود نزیکه لێیه‌وه ئه‌وه نابێت ماماڵه‌یه‌ن پێ بکرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وشانه شتی تریش ده‌گه‌یه‌نێت که حه‌ڵاڵ بن له ئیسلامدا ئه‌وه ده‌توانرێت مامه‌ڵه‌یان پێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ‌کرا ده‌بێت بوترێت گۆشتی به‌راز نییه! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.