به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ڕێگای ناحه‌ڵاڵ دزیکردنه! ئه‌وه به‌هیج جۆرێک جائیز نییه که‌لوپه‌لی دزراو و زه‌وتکراو بکڕیته‌وه، چونکه ده‌بته هۆی یارمه‌تی دانی ئه‌و دزه له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دزیکردنی، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌ومێتوَلا تَعَاوَنُوا عَڵی الْأِپْمِ وَالْعُدْوَانِ[المائده:2] واته/ هاوکاری یه‌ک مه‌که‌ن له تاوان و سه‌رکێشی. به‌ڵکوو پێویسته ئه‌گه‌ر گونجا ئامۆژگاری و سه‌رژه‌نشت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی وازبهێنێت له‌و گوناهه، وه ئه‌گه‌ر کۆڵی نه‌دا ئه‌وا به‌رپرسانی لێ ئاگاداربکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش شتێکی دزراوی کڕی و پاشان زانی دزراوه، ئه‌وا با بیگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌ن ماڵه‌که و پاره‌که‌ی خۆیشی له دزه‌که داوابکاته‌وه(ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ئه‌نجامدانی ئاسان بێت)، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵیش خۆی دزراوه‌که‌ی له‌ده‌ستت بینییه‌وه ئه‌وا مافی خۆیه‌تی وه‌ریبگرێته‌وه و تۆیش پاره‌ی خۆت له فرۆشیاره‌که وه‌رده‌گریته‌وه(ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تی هه‌رسێ لا بکرێت یاخوود یارمه‌تی ده‌سته‌ڵاتی حکومی). پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت"إژا سُرق من الرجل متاعٌ، أو چاع له متاع فوجده بید رجل بعینه، فهو أحق به ویرجع المشتری علی البائع بالپمن." رواه أحمد وحسنه الشیخ شعیب اڵ‌رناۆوگ. واته/ ئه‌گه‌ر پیاوێک که‌لوپه‌لێکی لێ دزرا یاخوود لێی ون بوو و به‌ده‌ست پیاوێکی تر بینییه‌وه، ئه‌وه ئه‌و له‌پێشتره وه‌رگرێته‌وه و کڕیاڕه‌که‌ش داوای نرخه‌که‌ی له فرۆشیاره‌که ده‌کاته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.