به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مامه‌ڵکردن له بۆرسه‌کان جائیزه به‌مه‌رجێ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کرێت حه‌ڵاڵ بێ و په‌یوه‌ندی نه‌بێت به بانکێک یان لایه‌نێک مامه‌ڵه بکات به ڕیباوه. کڕین و فرۆشتنیش له ڕێی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه جائیزه به مه‌رجێ دوور بێت له فرت و فێڵ و نه‌زانین و غه‌ش و خیانه‌ت و سته‌م، چونکه ئه‌وه له مه‌رجه گشتییه‌کانی کڕین و فرۆشتنه. هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ردوولا ده‌ستاوده‌ست که‌لوپه‌له‌که و نرخه‌که‌ی بگۆرنه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌بێ دواکه‌وتن له‌ڕێی خۆیه‌وه بیگه‌یه‌نن به‌یه‌ک و مسۆگه‌ریش هه‌بێت له‌و گه‌یاندنه، به‌ڵگه ئه‌لکترۆنییه‌کانیش ئه‌گه‌ر ساخته نه‌بن و ڕه‌سمییاتێکیان هه‌بێت ئه‌وا له‌باتی که‌لوپه‌له‌که ده‌بێته ده‌ستاوده‌ست. ئه‌گه‌ر پاره‌ش بوو ئه‌وا جائیزه به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ک سککه(العملة) بوو ئه‌وا یه‌ک به یه‌ک بگۆڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر جیاوازیش بوو له‌کاتی ده‌ستاوده‌ستی له‌گه‌ڵ بێت. بۆ هه‌ردووکیشیان حه‌قی گه‌یاندن(عمولة) حه‌ڵاڵه. ئه‌و پاره‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کات ده‌بێت موڵکی خۆی بێت، یان ئه‌گه‌ر قه‌رزی کرد گه‌یشتبێته ناو باخه‌ڵی(یان کۆنتۆکه‌ی؛ رقم حسابي) ئه‌و کاته مامه‌ڵه‌ی پێوه بکات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام