به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ کڕین و فرۆشتن له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه جائیزه به‌م مه‌رجانه: ١/ دوور بێت له فێڵ و خیانه‌ت و سته‌م و نه‌زانی. ٢/ که‌لوپه‌له‌که حه‌ڵاڵ بێت کڕین و فرۆشتنی، وه‌کو ئه‌ڵماس و ئاڵتوون و... ٣/ ئه‌گه‌ر که‌لوپه‌ل بوو ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوولا که‌لوپه‌له‌که و نرخه‌که‌ی ده‌ستاوده‌ست پێ بکه‌ن به‌بێ دواکه‌وتن. به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌لکترۆنیش ئه‌گه‌ر باوه‌ڕپێکراو بوو له‌باتی پاره و که‌لوپه‌له‌که ده‌گرێته‌وه. ٤/ مامه‌ڵه نه‌کرێت له‌گه‌ڵ بانکێکی ڕیباوی(سو‌و). یان قه‌رزکردن له لایه‌نێک ، بانکێک که سووی له‌گه‌ڵ بێت. ٥/ هه‌ردوولا خاوه‌نی پاره و موڵکه‌که بن و له لای خۆیان بێت، خاوه‌ن پاره‌که پاره‌که‌ی له باخه‌ڵی(کۆنتۆکه‌ی: ژماره‌یه‌کی بانکی) خۆی بێ و خاوه‌ن موڵکه‌که‌ش ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیفرۆشێت له‌لای خۆی بێ، واته نابێت پێشتر له یه‌کێکی تری کڕێ بێت و هێشتا نه‌هاتۆته ناو موڵکی بیفرۆشێته‌وه. ساحێب پاره‌ش به پاره‌ی خه‌ڵکییه‌وه مامه‌ڵه نه‌کات که هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ناو حیسابه‌که‌ی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.