به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زه‌وی کشتوکاڵیی وه‌کو هه‌موو زه‌وییه‌کی تر ئه‌گه‌ر موڵک بێت یان مافی مامه‌ڵه‌ت پێوه‌ی هه‌بێت دروسته کڕین و فرۆشتنی. هه‌روه‌ها دروستیشه خانووی تێدا دروست بکرێت مه‌گه‌ر ببێته هۆی زیانی خه‌ڵکی له که‌مبوونه‌وه‌ی به‌روبووم، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ستی پێ بکات و ڕێگری لێ بکات، ئه‌و ساته‌ش له‌سه‌ر هه‌موو پێویسته ڕه‌چاوی بکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ بن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.