به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئەو ئوتومبیلانە لە کاتی خۆیدا دروست و ڕەوا نەبوو مامەڵییان پێوە بکرێت چونکە ماڵی میللەت و خەڵکانێک بوون(ئەوانەی دزرابوون) بەڵام دوای ئەوەی ئەو ماوە زۆرە تێپەڕیوە و ئێستاکە چەندین دەستیان کردووە و بوونەتە موڵکی چەندین کەس، بەڵێ ئێستاکە دروستە، بەڵام ئەوانەیان کە تازە دێن و گومانی ئەوەی هەیە دزرا بن یان موڵکی دەوڵەت بێت و دزرا بن، دیسان دروست نییە مامەڵییان پێوە بکرێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.