به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌ر چه‌ند زانایان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له سه‌ری به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه ڕِای ڕِاجیح ئه‌وه‌یه كه حه‌رامه، چونكه ئه‌و سه‌یارانه به پاره‌ی میلله‌ت كڕاون و موڵكی گشتین و هی حكومه‌ت بوون، كه‌واته وا پێویست بوو كه خاوه‌ندارێتیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موو میلله‌ت و دروست نییه كه‌سانێك قۆرخی كه‌ن بۆ خۆیان و باقی میلله‌تیش سه‌یری ده‌ستی ئه‌وان بكه‌ن. وه ناشتوانرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك حوكمی غه‌نیمه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت چونكه غه‌نیمه‌تیش كۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رجی هه‌یه كه هیچی له‌و جۆره بارودۆخ و سه‌یارانه‌دا به‌دی نه‌هاتوون، وه ئه‌گه‌ر غه‌نیمه‌تیش بن خۆ دروست نییه هه‌ر كه‌سه و به‌كه‌یفی خۆی بۆ خۆی پشكێك ببات و باقی خه‌ڵك سه‌یری بكه‌ن، به‌ڵكو چۆنێتی دابه‌ش كردنی غه‌نیمه‌تیش له فیقهی ئیسلامی‌دا ڕِوون و ئاشكرایه، و به‌و جۆره نییه كه ئه‌و خه‌ڵكه له‌و سه‌یارانه‌دا به‌كاری ده‌هێنن، بۆیه پێویست وایه خه‌ڵكی موسوڵمان خۆیانی لێ به‌دوور بگرن و به‌تایبه‌تیش كه هه‌موومان ده‌زانین كه زۆرێكی ئه‌و سه‌یارانه هی خه‌ڵكی مه‌ده‌نین و زۆر كات خاوه‌نه‌كانیان كوژراون و دز و جه‌رده هێناویانن و ده‌ڵێن هی حوكمه‌ته بۆ په‌رده‌پۆش كردنی تاوانه‌كانیان، و چه‌ندین كێشه‌ی وا له دادگاكان هه‌یه كه سه‌یاره‌كان به‌دزی گیراونه‌ته‌وه و خه‌ڵكی تیا كوژراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی داوای ده‌كاته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.