به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه حه‌رامه و دروست نییه، چونکه جۆرێکه له سو‌و(الربا النسیئـة)، پاڕه گۆڕنه‌وه واته فرۆشتنی دراوێک به درواێکی تر دروسته به‌ڵام به مه‌رجێ له‌و کاته‌دا ببڕێته‌وه، نه‌وه‌ک ئێستاکه بدرێ و به‌رامبه‌ره‌که‌ی دواتر بدرێت ئه‌گه‌ر کاتژمێرێکیش بێت. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی " إذا اختلفت الأصناف فبيعوا كيف شئتم إذا كان يدا بيد." رواه مسلم واته: ئه‌گه‌ر کاڵاکان جۆراوجۆر بوون چۆنتان ده‌وێ یان چۆن ڕێککه‌وتن ئاوا بیفرۆشن به‌ڵام ده‌ستاوده‌ست. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ده‌فه‌رمووی خۆ زه‌ره‌ری بۆ که‌س نییه! ئه‌وه بزانه که شه‌ریعه‌ت و فه‌رمان و ڕێگرییه‌کان له پێشی ئه‌وه‌ی حیکمه‌ت و خێر یان زیانه‌کانی کارپێنه‌کردنی ڕوون بکرێته‌وه، ده‌بێت بڕوامان وا بێت ئه‌وه له مافی خوایه‌تی خوایه و ئه‌و هه‌قی فه‌رمان و ڕێگریکردنی هه‌یه له سه‌رمان، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر زیانیشی بۆ که‌س نه‌بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌بینین خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی حه‌رامایان کردووه، واباشه ده‌سته‌بجێ بڵێین به‌ڵی ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وا گوێمان لێ بوو و گوێڕایه‌ڵییش ده‌که‌ین. له زیانه‌کانی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه ئێوه ئه‌و زیاده‌یه‌تان به ناهه‌ق و نادروست دێته گیرفانه‌وه، ئه‌وانیش له‌و ماوه‌یه(١٠ ڕۆژه) سوود له‌و پاره‌یه ده‌بینن و مامه‌ڵه‌ی بۆ خۆیان پێوه ده‌که‌ن، که‌واته هاوکاریکردنی ئه‌وانه له باتڵ و حه‌رامدا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.