سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا دروسته له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا شه‌ريكی بكه‌م كه ئه‌و پاره‌ی كه پێیه‌تی به سوو هيناويه‌تی.؟
بسم الله الرحمن الرحیم ئایا دروسته له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا شه‌ریكی بكه‌م كه ئه‌و پاره‌ی كه پێیه‌تی به سوو هیناویه‌تی؟ ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی قازانجه بۆ من حه‌رامه یان نا، كه من پاره‌ی خۆم حه‌ڵاڵه‌؟ وجزاكم الله خیرا.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 684


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕاده‌کێشێت که‌ به‌ نیازن بیکه‌نه‌وه‌، نابێت له‌گه‌ڵی بکه‌ی، چونکه‌ به‌و ڕازیبوونه‌ت هانی ئه‌ده‌ی بۆ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌کراوێکی خوایی که‌ ڕیبایه‌، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت    وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ[المائدة:٢] 
واته‌/ هاوکاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌ تاوان و سنوور شکاندنی خوادا، پارێزی بکه‌ن له‌ خوا، خوای گه‌وره‌ سزای توند و تیژه‌. 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک پێشتر پاره‌که‌ی ڕیبای تێکه‌ڵ بووه‌، ده‌شێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی بۆ شه‌ریکایه‌تی به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی کاره‌که‌تان حه‌ڵاڵ بێ، هه‌رچه‌ندیش ئه‌گه‌ر نه‌کرێت له‌پێشتره‌. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ هه‌موو کاتێک موسوڵمانان مامه‌ڵه‌یان هه‌بووه‌ له‌ کڕین و فرۆشتن و شه‌ریکایه‌تی له‌گه‌ڵ ناموسوڵمانان و ئه‌وانیش بێگومانه‌ که‌ ماڵه‌که‌یان ڕیبا وحه‌رامی تێکه‌ڵ بووه‌.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 352

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus