به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانه که ئه‌گه‌ر خانووه کۆنه‌که‌ت ته‌نها کردووه به‌ناوی خێزانته‌وه، به‌وه نابێته هی خۆی به‌ڵکو هه‌ر له موڵکی تۆدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک دیارییه‌ک پێت داوه، ئه‌وه بۆته موڵکی ئه‌و و هیچی به تۆوه نه‌ماوه، پاشان بۆ خانووی دووه‌م ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی هه‌بووه له نێوانتان، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌کو قه‌رز پاره‌ی خانووه کۆنه‌که‌ت لێ وه‌رگرتبێ به حیسابی دۆلار، ئه‌وه ته‌نها(٤٥) وه‌ره‌قه قه‌رزاری ده‌بی و هه‌ر وه‌ختێ خۆتان بتانه‌وێ بۆی ده‌گێڕیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک به‌شداری و شه‌ریکایه‌تی پاره‌که‌ی پێداوی یان خانووه کۆنه‌که، ئه‌وا ده‌یکه‌ن به ڕێژه‌ی سه‌دیی، به‌پێی ئه‌و(٤٥) وه‌ره‌قه‌یه له هه‌ر سه‌دێک(٣٦.٢٩)ی هی ئه‌و ده‌بێ و ئه‌وه‌ی تریشی هی تۆیه. له داهاتووش به‌م ڕێژه‌یه مامه‌ڵه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر خانووه‌که فرۆشرا یاخوود هه‌ر گۆڕانێکی به‌سه‌ردا بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.